بەهرۆز جەعفەر: بۆچی هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی قوبرصی تورکی و یۆنانی شکستیان خوارد؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆر لەگەڵ ئەوەم، کە ناسیۆنالیزم زیانی هەیەو، نەتەوەچێتی زۆرجار مرۆڤی بێ ئاگا ئەخاتە بازاڕی فیکر و سیاسەتەوە. کەچی زۆرجار ڕێک ئەکەوێ تۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان بیت، لە ووڵاتێک، حەز‌ بە سەرکەوتنی لیستێ نەکەی، بەڵام دەرئەنجامەکە چۆن بو، ئیشی تۆ داوەریکردنە، ڕێک ئەکەوێ تۆ شیکاری نەخۆشیەک بکەی، لایەنگری ئەوە نەبی کە لە ئەنجامدا دەرئەچێ، دواجار ناچاری بڵێی نەتیجەکە ئەمەیە، تۆ توێژەری، ڕەنگە لە ڕووی ئەخلاقیەوە خۆش نەبێ ڕایبگەیەنی، ئایندەی بەششار ئەسەد گەشە، خۆ ئەگەر میتۆدەکانی توێژینەوە و کۆنکڵوژن چییان ووت، تۆ نوێنەری کەرەستەکانی نووسین و بیرکردنەوەی خۆتی. سوور ئەزانی دەستەڵاتی کوردیی خەمهێنەر و مرێنەری هەموو بوارەکانی ژیان بووە، دەستیان بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی کورد سووره و زیاتر لە دوژمنانی کورد کوردیان کوشتووە، بەڵام خوێندنەوەی سیاسی چۆن بو، ئیتر ئاوایە.
بۆیە من حەزناکەم بڵێم ناسیۆنالیزم ماوە، بەڵام ماوە؟.
بەیانیەکی زوو، لە ئەردەن تەلەفۆنیان کرد، لە نوێنەرایەتی وڵاتی قوبرصی یۆنانی ئامادە بم، کە چووم، وتیان تۆ بۆت نییە دکتۆرا لە ووڵاتی ئێمە بخوێنی، چونکە ماستەر و دبلۆمەت لە قوبرصی تورکی خوێندووە. !.جا ئەم دوو قوبرصە هەردوکیان یەک جەزیرەیەکن و ناوبازاڕەکەیان کردۆتە دوولەتەوە، کۆڵانێک سنوریانە، یەکێکیان ئەندامە لە یەکێتی ئۆروپاو یوئێن و شنگن و زمان یۆنانیە و پارەی یۆرۆیەو خەڵکەکەی کریستیانن. ئەوەکەش هەرێمێکی بێ خزمەتی ئیعتراف پێ نەکراوی تورکیە.
دەی کاکە، ئێوە ئەبێت سوپاسگوزار بن و دەستی ماچ بکەن کە یەکێک لای ئێوە دکتۆرا بخوێنێ و بێتە وڵاتەکەتان. من هەر ئێستا پێنج هەزار یۆرۆ ڕەشوەش تان ئەدەمێ بەس وەرگیرێم، وتیان نابێ و قەراری حکومەتە و ، قوبرصی تورکی دوژمنی ماڵە باوانی ئێمەن و، هیچ شتێکیان لای ئێمە نایخوا، دەی کاکە خۆ من تورک نیم، من لەگەڵ یوئێن پەیوەندیم هەیەو، سەرۆکی ئینستیوتێکی دیراساتی ئیقلیمیم بە ناوی دەریای سپی ناوەڕاست و قوبرصیش لەم ڕێڕەوەیەو، کوردم و، ئەندامێکی ئینتەرناشناڵ و لیژنەی ئاکادیمی یەکگرتنەوەی هەردوو قوبرصی تورکی و یۆنانیم و…. ئیتر بەرژەوەندیم لێرە هەیە لە گەڵ کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکانی بواری نەوت لە دەریای ناوەڕاست هەم و واو…. وا…. هیچ نەیخوارد. ئیتر جێگری نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان ” جورجی بوستن” م هێنایە خەت، نەیخوارد، تەلەفۆنکردن لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ نەیخوارد، هاوڕێی خۆم ” ڕەوای حەمە چەمچەماڵی- ڕەوا بابان” نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە یۆنان هەوڵی دونیای دا، هەر نەیخوارد. کاکە ئاخەر ئێوە سەرتان لەناوخوانی کوردستانایە لە ڕووی جیۆپۆڵەتیکی وووزەو، بارەگایەکی ئینستیوتەکەم پێویستە لای ئێوە ئەبێت و ئەمەم مەبەستە، هەر نەیخوارد. کاکە خۆ دونیایە گەورەو گران بە بەلاشیش خوێندن و سکۆڵەرشیپم هەیە لەوڵاتان، یان نرخی زۆرکەمتر، ئامانجی من قوبرصی یۆنانیە هەر نەیخوارد. ناچار بۆ دکتۆراش لە قوبرصی تورکی مامەوە، کە ڕانکی زانکۆکەی ئێرە لە بەشە یۆنانیەکەش بەرزترە. !. هەر بۆ تووڕدانی ئەم ناسیۆنالیزمەش هەوڵمدا ترانسفێری ستەدیەکە بکەم بۆ پۆڵەندا.
ئێستا، نەتەوەگەرێتی ماوە یان نا؟.
ئیمڕۆ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یەڵدرم، هەڕەشەی لە قوبرصی یۆنانی کرد، ڕاشیگەیاند هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی هەردوو قوبرصەکە هەمووی شکستی هێنا. کێشەی سەرەکیش لەبەرەم یەکگرتنەوە مەسەلەی ووزە و ئاسایشە. هەر ئەمڕۆ حکومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی هاوڵاتیەکانی خۆی ئاگادارکردەوە سەردانی تورکیا نەکەن!.

بەم زووانە ئارتیکەڵێکی ئاکادیمی لەسەر پرسی ووزە له دەریای ناوەڕاست و هەڕەشەکانی سەر تورکیا بڵاو ئەکەمەوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت