Barzani

بێستون حەمەساڵح : حزب دارى ژاڵەیە … دەى برادەر بکۆکە ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شێخ نوری‌ شێخ رەزا پێتان دەڵێت :
سبەینی ئەم تەجەدودە بۆتۆیە ئەی‌ شەباب
بۆتۆیە ئەی‌ ئومێدی‌ وەتەن ، خادیمی‌ حەیات
ئەی‌ ئافتابی‌ فەجری‌ ئەمەل ، مایەی‌ نەجات
سوبحی‌ سەعادەتێکی‌ عەجەب پاک و بی سەحاب
هەر چاوەڕوانی‌ تۆیە ، دەسا فرسەتە ئەی‌ شەتاب
( بەغداد کلیلى فەسادى دۆزیەوە کە حیزبە …. دەستى حیزب قرتا و سەرەتاى قۆناغێکى نوێیە ) .
بەفەخرەوە یەکەم کەس بووم داکۆکیکم لە بڕینى دەستى حیزب کرد لە پرۆسەى عێراق ، بەتایبەتى ئەوکاتەى پەرلەمانتارێکى برادەرەکەى ئەولا بەخەڵکى تەکنۆکراتى کوردى ووت ( ئەوانە لەدەرەوەى بازنەى سەرکردایەتى کوردن و خائین و جاشن ) ..
هەى کەلە پووت … بخوێنەوە ، فێربن ، یەک هەفتەیە لەسلێمانى تا بەغداد خڕ کۆبونەوەتان کردو خاڵتان داڕشت و کابراش پەنجەى شایەتمانى بەرزکردەو ووتى شەراکەتم ئەوێت ؟ ..
ئەمڕۆ …. قودسیەتى دەستى حیزب شکێنرا بەشیعەو سونەو حیزبى کوردى ، دەفێربن ، کەمێک بەهۆش خۆتانا وەرن ، ئەوەى لەبەغداد ڕوویدا دەبوو لە هەرێمى کوردستان زۆر دەمێکە ڕوویبدایە بەڵام چونکە لێرە خێڵ سەرمەشقى بەڕیوەبردن و کاسپى حیزبایەتى و نەوت و دۆلارە ، نایان پەرژێتە سەر گەلى کوردستان .
کورد سێ وەزیرى لەقومارى حیزبایەتى بەرتەسک دۆڕان ، لەخوا بەزیاد بێت شکستێکى تر کەوتە سەرشان و ملى کوێخاکانى کوردستان .
باشتر … بوون و نەبونى ئەم وەزارەتانە قیمەتى قنە جگەرەیەکیان بۆ گەلى کوردستان نەبووە ، ئاخر دەست و تەداخولى حیزب ئەوە ئاکامەکەیەتى دووساڵە وەزیرەکوردەکەى دارایى عێراق نەیتوانى موچەى خەڵکى کوردستان بەیاسا بنێرێت دەیتوانى بینێرێت ، بەڵام بۆخۆى هەزاران دۆلارى بۆ چارەسەر فەراهەم کرد .
وەزیرى ڕۆشنبیرى برا ڕۆ دەرچووى کۆلێژى کیمیایە چ هەقى بەڕۆشنبیریەوە هەیە نەیتوانى تەنانەت شانۆیەک نەک لە کوردستان لە بەغداد چاک بکاتەوە .
خۆ وەزیرەکەى هیجرەو موهاجیرن هەر لێى مەپرسە کورد ئاوارەى نیە لە قۆناغى دەسەڵاتى ئەمدا کورد بووە خاوەنى نزیکەى دووملیۆن ئاوارە ، هەرچەندە ئەم عەبدلمەئمورە و لەسەرەوە ئەمریان پێ کردووە .
ئەما بەعد .
جا ئەوە قۆناغێکى نوێ دەستى پێکردووە ، برادەرێک باسى دەوڵەت و شتى واى دەکرد ؟ فەرموو ئەوەتا ئەفەرۆزى ئەمرو نەهیەکانیان کردیت و دەى بکۆکە بزانیین چیت پێیە بۆ مەسەلەى دەوڵەتە کوردیەکەو سەربەخۆیى و ڕیفراندۆم ؟ .
گەلى کورد لە هەرێمى کوردستان پێویستە بزانن سەردەمى کۆمەڵگەى سیاسى یەکەم دەروازەى کڵۆمدراوى کراوەتەوە سەلمینرا کە ئەزمونى ٢٥ساڵەى حیزبى کوردى شکستى خواردوو ئێستا لە جێگەى نەبوانە ، بێ دەنگى لەم شکستخواردوانە بێ دەنگیە لە ئایندەى نەوەکانمان ..
هەر دوێنێ لە سەرى ڕەشەوە هەڕەشەى نارد .
هەر دوێنێ لەسلێمانى قیادەى بەناو سیاسى چوارحیزبى شکستخواردوو شیعاراتیان نارد بۆ بەغداد .
هەردوێنێ سیاسیە هەرزەکان تاشەوانێکى درەنگ بەهەموو عەقڵیان باسیان لە یەک ڕیزى ماڵى کورد دەکرد وەزعى هەرێمەکەى میستەریان بیر چووبوەوە و چنگ لەسەرشان مایکیان بەرنەئەداو ڕێکەوتنیان بەتوندى لەڕووى عەبادى دا ، و ماڵى قەڵب درایەوە بەڕووى ساحیبیدا ..
هەر وەک قانع دەفەرموێت :
سەیری‌ لوبنان و گەڕانی‌ چین و ماچین بۆ بکەم
تا ببێ بەفراو مێرگ و چیمەن و کوێستانی‌ کورد
مەزهەری‌ لوتفی‌ خودایە خاکی‌ کوردان قانعا
تۆ دەزانی‌ چی‌ بنوسی‌ دەفتەر و دیوانی‌ کورد

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت