دڵشاد مەجید: تا قوباد تاڵەبانی لەو پۆستەی بێ، خەڵکی سلێمانی و گەرمیان و ھەڵەبجە لەنەھامەتی دەژین.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاتێ ووتمان: فاشلترین دوو کارەکتەری یەکێتی لەحکومەتەکەی پارتی، قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵن.. ئێمە ھەر لەخوتوخۆرا ئەم قسەیە ناکەین.. ئێمە بە بەڵگەو دیکۆمێنت دەیسەلمێنین.. کەئەم دووکارەکتەرە فاشلترین دوو کەسی ئیداری بوون کەنێوێنەرایەتی زۆنی سەوزیان کردووە.
ئەم بەڵگەنامە لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ئامادەکراوە.. ھیچ پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نیە.. چونکە کاتێک قەرز دەدرێتە حکومەت ، حکومەت خۆی بەگوێرەی پڕۆژەکان دابەشی دەکات.
حکومەتی ھەرێم لەواقیعدا حکومەتی زۆنی سەوز و زۆنی زەردە.. ھەر بەو پێوەرەش کارەکان بەڕێوەدەچێ.. قوباد تاڵەبانی سەرۆکی حکومەتی زۆنی سەوزە ، پێشتر نێچیر بارزانی ئەمرۆش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی زۆنی زەردە..
ھەردوو زۆنەکە دوو قەرزیان بەناوی حکومەتی ھەرێم ، بەبڕی ( دووملیار و 76 ملیۆن 623 ھەزارو671 دۆلار) لە بانکی دەولی و جایکای یابانی کردووە.
* زۆنی سەوز لەو بڕە پارەیە کەمتر لەچارەکی پارەکەی بەرکەوتووە کە ( 452 ملیۆن و390 ھەزارو 916 دۆلارە)تەنیا بۆ سێ پڕۆژەی ئاو بووە.
* کەچی زۆنی زەرد سێ بەشی پارەکەی بەرکەوتووە ، کە(1ملیارو 575 ملیۆن و232 ھەزارو 758 دۆلارە) لە 7 پرۆژەی جۆراو جۆر بەکاریھێناوە.
لەو پێودانگە دەتوانین دووخوێندنەوە بۆ کارەکتەری قوباد و دەرباز کۆسرەت بکەین..
یەکەمیان / قوباد تاڵەبانی کەسێکی بێ دەسەڵات و بێ کاریگەرە لە پۆستە، کەناتوانێ لەو سەرچاوە مادیانە حزمەتی زۆنەکەی خۆی بکات..
دووەمیان/ ئەگەر ھۆکار بێ دەسەڵاتی ئەو دوو کارەکتەرە نەبێ، ئەوا بێ شک ھۆکارەکەی بۆ نائیداری و ناشارەزایی ئەو دوو کارەکتەرە دەگەڕێتەوە.. کە ھیچ بەرنامە و پلان و نەخشەو تەندەریی ئامادەکراویان پێشتر ئامادە نەکردووە، بۆئەوەی لەکاتی ئیمزاکردنی قەرزەکە بیانخستبایە ناو ئەو پڕۆتۆکۆڵە..
واتە لەھەردوو حاڵەت کێماسیەکە دەگەڕێتەوە بۆ نوێنەرەکانی زۆنی سەوزلە حکومەتی ھەرێم..
بۆیە خەڵکی سلێمانی و گەرمیان و ھەڵەبجە.. دەبێ لەمەودوا لەجیاتی سیلڤی گرتن لەگەڵ قوباد تاڵەبانی .. دەبێ بە تەماتە باران و ھێلکە باران پێشوازی لێ بکەن..
چونکە ئەم زاتە بەدووسەر زەرەری لەخەڵەکی زۆنی سەوز داوە..
1- بێ بەشی کردوون لەپرۆژەی خزمەتگوزاری و ڕێگاوبان..
2- دەبێت خەڵکی ناوچەکەش نیوەی قەرزەکان بژمێرن، کەچی چارەکی قەرزەکانیان بەرکەوتووە.
#ئەم خشتەیە تەمەنی کەمتر لەساڵێکە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران دیاریکراوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت