دڵشاد مەجید: سەردانەکەی مایک پینس بۆ عیراق و دەست لەکارکشانەوەکەی عادل عبدالمھدی.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێش ئەو سەردانە دەنگوباسی ئیستیقالەکەکردنی عادل عبدالمھدی لەئارادانەبوو.. بەدەلیلی ئەوەی ( 10) ڕۆژ پێش سەردانەکەی ( مایک پینس) ، لە 13- 11 نێچیرڤان بارزانی بەناوی سەرۆکی ھەرێم سەردانی بەغدای کرد. چونکە لەو کاتە دەنگوی ئەوە ھەبوو، کە عادل عبدالمھدی گۆڕانکاری لەکابینەکە وەزاریەکەی دەکات، و پەرلەمانیش دەستور ھەموار دەکاتەوە.
نێچیرڤان لەو سەردانەی دوو داواکاری ھەبوو.
1- نابێت دەستکاری ئەو بەندانەی دەستور بکرێ کە پەیوەندی بەھەرێم ھەیە.
2- بەھیچ شێوەیەک نابێ دوو وەزیرەکەی پارتی ( فوئاد حسین و بەنگین ڕێکانی) لە پۆستەکانیان دوور بخرێتەوە.
بەڵام کاتێ مایک پینس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە 23- 11 دەگاتە ھەولێر. ڕێک بەپارتی دەڵێ ئەو سیاسەتەی کە پێشتر پەیرەوتان کردووە سیاسەتێکی ھەڵەیە. مەرج و داخوازیەکانی پێنس لەسێ خاڵ دەتوانین کورتی بکەینەوە کە ئەمانە بوون..
1- دەبێت دەست ھەڵگرن لەپشتگیریکردنی عادل عبدالمھدی و حکومەتەکەی.
2- ووتی ھیوادارم ئەم سەردانەم نەبێتە مایەی ئەوەی کە ڕیفراندۆمێکی تر بکەن.
3- ووتی ئەگەر لەمەودوا کورد لەبەغدا یەکگرتوو نەبێ، وەزعتان باش نابێ و کار تان ئاسان نابێ و ھەژمووتان نامێنێ. پاشتر وایە بۆ قوناغی داھاتوو پێکەوە بن.
لێرەوە دەتوانین بڵێین بەگوێرەی خوێندنەوەی ڕووداوەکان، لەدوای سەردانەکەی ( مایک پێنس)، وادیارە جۆرێک لەڕێکەوتن لەنێوان مەرجەعیەتی باڵای شیعە لەنەجەف و ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتووەکان ھەبووە بۆ لادانی عبدالمھدی.
چونکە دوای (6) ڕۆژ لەو سەردانەی مایک پێنس، عادل عبدالمھدی لە 29- 11 ئیستقالەکەی خۆی پێشکەش بە پەرلەمان کردوو لە ڕۆژی 1- 12 پەرلەمانیش بە بێ ناڕەزایی و بە ڕەزامەندی سەرجەم کوتلەکانی ناو پەرلەمان ئیستقالەکەی عبدالمھدی قبوڵکرا.
شیعەکان لەبەرئەوەی دەستلەکارکشانەوەکە لەسەر داوای مەرجەعیەت بوو لە دوای رۆژە خوێناویەکەی ناسریە.
کوردەکان و سونەکانیش لەسەرداوای ئەمریکایەکان ھیچ ناڕەزاییەکیان نیشان نەدا.
لەئەنجامی ئەم سەردانەی مایک پێنس، دەرکەوت پارتی ئەو سیاسەتەی لەماوەی ساڵی ڕابردوو پەیرەوەی کردووە، گشتی بەزەرەری پارتی و کورد شکاوەتەوە. چونکە تەواوی ئەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ عبدالمھدی کردبووی ، سەبارەت بەناوچە دابراوەکان بەتایبەتی بۆ کەرکوک.
پارتی نەیتوانی نەک دانانی پارێزگاری کەرکوک بەخواستی ئەوبێ، بەڵکو نەیتوانی بارەگاو شوێنەکانی خۆیشی لەکەرکەک وەربگرێتەوە، چونکە لەرێکەوتنەکە دەستنیشان کرابوو کە پارتی بارەگاکانی خۆی وەردەگرێتەوە. بەڵام پارتی لەچاوەڕوانی ئەو گەڕانەوەیە، نەیھێشت پارێزگارێکی کورد بۆشاری کەرکوک دابنرێ.
(لێرەوە ریسەکەی پارتی ھەمووی بووەوە خوری.!)
ئێستا پارتی بنەماڵەی بارزانی لە بەغدا لەبارێکی وادان ، دوژمنیش حەسودییان پێنابا.
بۆیە لێرەوە لەوە دەگەین کەبۆچی پارتی و بنەماڵەی بارزانی عەوداڵی ژیانەوەی ھاوپەیمانی کوردستانی و یەکڕیزی کوردن لە بەغدا..
ئەم نووسینە درێژەی ھەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت