Abubakir-Caf1

ئەبوبەکر جاف : ئـاوابوونی جەنگی سەراپاگیر و گشتگیر .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە پیناو دونیایەک بۆ میکرۆ سیاسەت Micropolitique
دونیای پۆستمۆدێرنە ، دونیای جوڵە بچوکەکان و گروپە بچوکەکانە ، دونیای ئـاوابوونی کردەو ئـەکسیۆنی و ینیڤێرساڵی و شۆڕشە گەورەو مەزنەکانە . دونیای ئـاوابوونی شۆڕشە بە تێگەیشتنەکانی سەدەی نۆزدەو بیستیش . دونیای وردکردنەوەو پارچەپارچەکردن و بە میکرۆ گروپکردنی فەزای گشتی و ژیانی گشتییە . ئـەم میکرۆ سیاسەتە، ئـەم میکرۆگروپ و کەمینانە گوزارشتن لە مۆڵتیپلیسیتێ و جیاوازی و فرە چەشنی و جۆراو جۆری گروپ و شوناس و کردەو بکەری کۆمەڵایەتی و نا کۆمەڵایەتی .
سەردەمی شۆڕشە گەورەو سەراپاگیرەکان سەردەمی توانەوەی شوناس و ھەوییەتی کەمینەو تاکەکان بوو لە پێناو ھەویەت و شوناسێکی گەورەتر . ئـێستا ئـێمە لە سەروبەندی دەرکەوتنی ئـەکتەری ڕەنگاوڕەنگ و جیاوازو ھەمە جۆرداین . ئـەو ڕوئـیایەی کە پێی وا بوو لو پێناو گەیشتن بە سۆسیالیزم دەبێت وەردە ململانێی و وەردەخەبات و وردە ناسنامەکان لە وێنەی خەباتی قوتابیان و خوێندکاران و ئـافرەتان و کەمینەی ناو زمان و دیالێکت و پرسی نەتەوەو نەتەوایەتی دوا بخرێت . نەک تەنیا دواخستن، کۆمۆنیست و چەپی کلاسیکی ئـەو شوناس و نوێنەرایەتیکردنانەیان بە بیدعەی کاپیتالیزم دەزانی و دەبوایە لە ئـاستی تیۆری و پراتیکیشدا ڕەفز بکرابایەتەوە . بە ھەمان شێوە بۆ ناسیئـنالیزم و شۆڕشی ناسیۆنالیستیش دەبوایە تەواوی ئـەو خەباتە بچوک و جۆراوجۆرەمان یان دوا خستبایە یاخود بیرمان لێ نەکردبایەتەوە. نەتەوەو چینی پرۆلیتاریا ئـەو دوو حیکایەتە گەورەی ناو مۆدێرنیتین کە جۆرەھا فاشیخمی شمولی و سەراپاگیریان پراتیک دەکرد .
ستەمکاریی و فاشیزم بە ناوی خەبات بۆ ڕزگاری چینی پرۆلیتاریاو نەتەوەی ژێر دەست و کێشمەکێش لە پێناو سپسیالیزم و دەوڵەتی نەتەوەو فۆرمیولەبوونەکانی نەتەوە . دیارە لە دونیای ئـیسلامیشدا ھەمان فاشیزمی مەزھەبی بە ناوی خەونی گەڕانەوەوی خەلافەت و یەکگرتووی ئـومەت و ئـوممەمیەتی موسوڵمانان تەوای شوناس ق گوتارو خەباتە بچوک و میکرۆ گروپەکانی وەک سەندیکاکان و ڕێکخراو گروپەکسنی فشار بە درزخستنە ناو ئـومەتی ئـیسلامی و دەستی زایۆنیزم و خاچپەرستان و جوژەکە تۆمەتبارو تاوانبار دەکرا .
دونیای پۆستمۆدێرن لە ۆێناسەیەک و لە ئـاستێکی گەورەیدا ھیچ نیتە جگە لە وردە حیکایەت و خەبات و کێشمەکێش و ململانێ بچوکەکان . دولوز لە بارەی چێژی بە کەمینەبوون و بەرگری و بەرھەڵستکاری کەمینەییەوە چەندین ھێڵی جوانمان بۆ دەستنیشان دەکات : کەمینەکان سرک و خزن، کەمینەکان سەروکارو سەرقاڵییان لە گەڵ گروپی عەسابەیی و پارتیزانیداتە ، کەمینەکان زیاتر قودرەت و مەقدیرەتی داھینان و خولقاندنیان زۆرە ، ئـەقەلییەت و کەمتنەکان ھەرچی خێراترە لەمسی ھێڵەکانی کەڵھاتن و بەرگری و بەرھەڵستکاری دەکەن ، کەمینەکان پۆتۆنسیالی بوون بە فاشیست تێیاندا زۆر کەمترو کاڵترو دورخراوەترە ، کەمینەکان وەختێک لە زەمتن و پانتاییەک ھەڵدەکەنرێن لە ناو سەیرەورەدا پسنتایی دیکە دروست دەکەنەوە ، کەمینەکان ئـەو کۆچەریانەن کە تەنیا کێشەی جوگرافیایان ھەیە نەک مێژوو ، چون ھێزی ھەیمەنەکار لە ڕێگەی مێژووەوەو زیاتر ھەیمەنەی خۆی دەسەپێنێت .
کەمینەکان ئـەو قوڵپدان و فتچقەکردنانەی ئـارەزوون کە بەسەر بەربەست و بنبەستەکاندا بە ئـاستێکی ئـۆنتۆلۆژی تێ دەپەرن ، کەمینەکان لێرەو لە ئـێستادان و حیکایەتێکی ژینیالۆژی و شەجەرەیتان نییو ڕا بیدۆڕێنن ، کەمینەکان حیکایەت و یۆتۆپیایان نیتە ، کەمینەکان ھەمیشەو بە بەردەوامی و بە ئـاسۆیی لە ناو فۆرمگۆڕیندان تا زیاترو زیاتر سرک و ڕامنەکراو بن .
ئـێستای دونیای پۆستمۆدێرن ھیچ نییە جگە لەو کەمینانەی لە ڕێگەی ئـەدەب و ئـیستاتیکاو سینەماو میوزیک و گروپی میکرۆ سیاسییەوە ھەم لە ھەڵھاتندان و ھەمیش بەرگری . دونیای کوردی بە پلە ئـیمتیاز سەر بە میراتی جەنگی سەراپاگیرو گشتگیرو گروپ و ھێزی گەورەدایە .
ھێزەکانی ئـێمە بە ناوی چەندین ڕەوایەتی و شەرعییەت و چەقبەستوویان لە ناو میتافیزیکایی دۆست / دوژمندا گروپ و جوڵە بچوکەکانیان مۆنۆپۆلکردووە . یاخود بڵێین ھەر لە ئـەسڵدا ئـێمە خاوەنی دونیایەکی میکرۆ سیاسی نین . دونیای ئـێمە دونیای ماکرۆو چیرۆک و خەباتە گەورەکانە . بزوتنەوەی گۆڕان لەو شوێنەدا بە خیانەت و زیان بۆ گروپ و ھێزو جوڵە جۆراوجۆرەکان تەواو بوو کە سەرجم یان بڕێکی زۆریانی خستە ژێر ڕکێفی جەنگ و شەڕێکی سەراپاگیرو سەرانسەری .
پێش جیابوونەوەی گۆڕان ھیزو فشاری سەندیکایی و قوتابیان و ململانێی جەندەری و بڕێکی خۆر خەبات و کێشمەکێش بوونی ھەبوو . ئـەم پرۆسەو پرۆژەی گۆڕانە وایکرد، یان دەرئـەنجامێکی وای لێکەوتەوە کەمینەو گروپ و جوڵەبچوکە یاخی و بەرھەڵستکارەکانی ناو ھێخر سیاسییەکانی دەسەڵاتیش بچنە ناو بەرگری و ھێرشی سەراپاگیرو سەرانسەرییەوە . واتە ئـەو کەمینەو میکرۆ کردەو جوڵانەی لە ناو دەسەڵاتی سیاسی ئـیمەدابوون دەسبەرداری کەمینەیی خۆیان بوون و چوونەوە ناو بەرەو شەڕی گەورەوە .
ئـایا ئێمە سەرلەنوێ دەستبکەینەوە بە ململانێ و شەڕی کەمینەیی ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت