رەزا شـوان: کەشتی ئاسمانی “پیرسیڤیرانس” لەسەر مەریخ نیشتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێـوارەی رۆژی پێنج شەممە (18/ ئەپـریل/2021) کەشتی ئاسمانی (پیرسیڤـیرانس) کە سەر بە ئاژانسی بۆشـاییەگەڕیی ئەمریکی “ناسا”یە، بە نەرمی و ئاسایی لە شوێنی دیاریکراوی (جیزیـرۆ) لەسەر هەسارەی (مەریـخ) دا نیشتەوە. ئەم کەشتییە ئاسمانییە (پــرسیـڤـیراس) بـە پێچـەوانەی کـەشـتییە ئاسـمانییەکـانی تر (سـۆجـۆریـن، سپـیرێـت، ئـۆپـورتیـونیتی، کـۆریـوسیـتی) کە بـۆ خـولگە و بـۆ سـەر مەریـخ نێـران. ئەمیـان بە ئەنقـەست، لە ترسناکترین شوێـنی سەر هەسارەی مەریـخ دابەزانـد، کە پڕه لە چـاڵ و لە بـەردی نامـۆ. بۆ ئەنجامـدانی لێکـۆڵینەوەی زانیـاری و دۆزینـەوەی زۆر گـرنگ سەبارەت بە پێکهـاتەی زەوی و ئاسمانی مەریـخ، دۆزینەوەی زینـدەوەری بایـۆلـۆژی لە خاکی ژیـرەوە، بۆ ئەوەی بزانـرێت و بسەلمێنرێت کە ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا ژیان لەسەر مەریـخـدا هەبـووە. ئەو شوێنەی کە کەشتی پیرسیڤـیرانس لەسەری نیشتەوە، کەناری دەریاچەیەکی وشکی (جیزیرۆ کراتەر)ه، کە (250) مەتر قـووڵە و درێـژیشی (28) میـلە. زاناکـان بڕوایـان وایـە، کە (3.5) سێ و نیو ملیار ساڵ پێش ئێستا ئـەم دەریـاچە وشکە. پـڕ لە ئـاو بـووە. بە گوێـرەی ئەو لیتە بنانە وشکبووانەی لێی هەیە.
کەشـتی ئاسـمانی پیـرسیڤـیرانس، پـرۆژەیەکی نەخـشە و بەرنامەداڕێـژراوی زانیاری ئاژانسی ناسایە، چەنـدین زانایـەکی گەردوونناسی و جیـۆلـۆجی و ئەستێرەناسی و ئەنـدازیاری پسپۆر و بە هەزاران فەرمانبەر و کرێکار بەشدارییان تێـیدا کـردووە.
کەشتی (پیرسیڤـیرانس) لە مانـگی یۆلیـۆی ساڵی رابـردوو (2020) لەسەر مـوشـەکی (تەڵەس ـ 5) لە بنکەی ئاسمانی (کانافـوال) لە ویلایەتی (فـلـۆریدا)ی ئەمریکی، بەرەو بۆشـایی ئاسمان بۆ مـەریخ هەڵدرا. کە بە خێراییەکی زۆر زۆروە لە ماوەی (7) مانگی فـڕیندا زیـاتر لە (450) ملیـۆن کیلۆمەتـری بـڕی تا گەیشتە سەر هەسارەی مەریـخ. بە وزەی ئەو موشەکەکانی دەڕۆیی کە لێی بەسترابوون و پاڵی دەنان. کەشتی پیرسیڤرانس لە هەموو کەشتییە ئاسمانییەکانی پێشتر مـۆدێـرزمتـر و پێشکەوتـووتـرە.
لە راستیدا هەنـدێک لە زاناکـان دڵنـیا نەبـوون کە سەرکەوتـوو دەبـن و پیـرسیڤـیرانس دەگات بەسەر مەریـخ (هەسارەی سـوور). بۆیـە کە گەیشت خاتـوو (سـواتی مـوهـان ) بەرپرسی چـاودێری کارەکانی ناسـا، مـژدەی دا و پڕ بەدەم هـاواری کـرد:” جەخـتکـرا لە نیـشتـنەوەي پیرسیڤـیرانس” ئەوانەی کە لە ژووری تاقـیگەی (جت بروبلش) بوون لە باسادینا لە کالیفـۆرنیا، لە خۆشیا بەرزپێ هەڵبەزینەوە و دایـان لە چەپـڵە. بەڕاستی سەرکەوتنـێکی زۆر مـەزن و سەرسـووڕێنـەرە.
بەپێی بەرنامەی داڕێـژراو، ئەو گالێسکەیەی چووە سەر مەریخ کە ناوی(ئینسیگت)ە.
دوێنێ لە یەکەم رۆژی نیشتنەوەیدا، یەکەم وێنەی سەر مەریخی بۆ بنکەی چاودێـری لەسەر زەویدا نارد. لە ماوەی پێنج ساڵی داهـاتوودا، لە زیـاتر لە سی شوێنی (چـاڵی جیزیـرۆ) و شوێنی تری زەوی مەریخ، نموونە لە گـڵ و بەرد کۆدەکاتەوە و لە چەنـد لوولەیەکی تایبەتیدا هەڵیان دەگرێت. کە لە دواییدا، بەپێی بەرنامەی بۆدیاریکراوی، بە هـۆی دەزگـایەکی تایبەتییەوە، ئـەو نمـوونە خـۆڵ و بەردانـە و زانیارییە جیۆلۆجییانە، دەنـێرێت بـۆ خـولـگەی مەریخ. کە بڕیار وایە لە ساڵی (2026) دا، ناسا کەشتییەکی تر بنـێرێت بۆ خولگەی مەریـخ و ئـەو نموونە خـۆڵ و بەردانە، لـەو دەزگـایە وەربگـرێت. تا ساڵی (2031) بیانگەیەنێـتە سەر زەوی. تا زانایانی پسپۆر لە تاقیگەکاندا پشکنین و لیکۆڵینەوەیان لەسەر بکەن. ئەمەش زۆر گرنگە بۆ پلانـدان و بەرنامەکانی داهـاتووی ناسا بۆ سەر هەسارەی مەریـخ. ئایا دەکرێت مرۆڤ بتوانێت لە سەر مەریخـدا بژیـت؟ داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتـەوە. بەپـێی پـلان و بەرنامەی داڕێـژراو، کەشتی پیرسیڤیرانس ئۆکسجین لەسەر مانگدا دروست دەکات. چونکە کـاربۆن پێکهاتەیەکی سەرەکی بەرگەهـەوای مەریخـە، دەکـرێت کاربـۆن بکـۆڕن بە ئـۆکسجـین.
حەوت خولەکی پێش نیشتنەوەی پیرسیڤیرانس، ماوەیەکی تـۆقـین و چارەنوسساز بوو. سەخـترین قـۆنـاغی گەشتەکە بوو. لە نێوان سەرکەوتن و شکـستهـێنانی بوو. چونکە کە چووە بەرگەهـەوای مەریخـەوە و لەسەر مەریـخ نزیکبۆوە، تـیژی خـێراییەکەی لە خێرایی فـیشکێکی تەقـێنراو زیاتر بوو. خێراییەکەی لە بەرگەهەوای مەریخـدا، گەیشتە (13200) هـەزار مـیل/ لـە کاتـژمێـرێکـدا ، گـەر فـڕۆکـەیەک هەبێـت و بـەم خـێراییە تیـژفـڕینە بفـڕێـت، ئەم خـێراییە بەسـە بـۆ ئـەوەی لە مـاوەی (15) خـولەکـدا، نێـوان شاری (لەنـدەن) و شاری (نیویـۆرک) ببڕێـت.
لەو خێرایەشدا هەوا و پلەی گەرمی دەرەوە و ناوەوەی کەشتی پیرسیڤیرانس زۆر بەرز و گـەرم بۆوە گەیشتە (2000) پلەی فەرنهـایتی. لە ماوەی (10) خولەکی پێش هـاتنە ناو بەرگەهـەوای مـەریخ. کەشتی پیرسیـڤیرانس کە گالـێسکەی (ئینسگـت )ی نێـراوی بۆ سەر مەریخی هەڵگـرتبـوو، لە ئینسگـت جیابـۆوە.
لە دوای (4) خولەک ئەو پەڕەشـوتە گەورەیە، کە تا ئێستا گەورەتین پەڕەشووتە کە بۆ مەبەستێکی وا بەکارهـێنرابێت. کە بە گالـێسکەی سەر مەریـخەوە بەسترابوو کـرایەوە، بۆ کەمکـردنەوەی خێراییەکەی و نیـشتـنەوەی بە شـێوەیەکی ئاسایی لەسەر مەریـخـدا. پەڕەشوتەکە خێرایی گالێسکەکەی لە (195) میل لە کاتژمێرێکدا، بۆ (1.7) یەک کۆما حەوت میل لە کاتژمێرێکدا خـاوکردەوە. بەڵام پێش نیشتنەوە و هـێشتا لە بەرزی (7) میلـدا بوو، پشتێنی نیشتنەوە، کە (8) موشەکی پاڵنەری پێوەیە پەڕەشووتەکەی ترازان. موشەکەکان، بە نەرمی پـاڵیان بە گالێسکەکەوە نا. بە نەرمی و ئاسانی لەسەر مریخـدا نیشتەوە بێ ئەوەی زیـانی پێبگـات. هەر لە یەکەم ساتـدا، وێنـەیەکی سەر مەریـخی بۆ بۆ بنکەی چاودێـریی ناسا نـارد.
گالێسکەی نێراو بۆ سەر مەریخ (ئینسگت) لە ئۆتۆمبیلێکی ئاسایی کەمێک گەورەترە، شەش تایەی تایبەتی دروستکـراوی زنجـیراوی هەیە کە بە ئاسانی بە هەموو لایەکـدا دەخـولێنەوە. (19) کـامیرای دیجـیتاڵی تایبەتی زۆر مۆدێـرن، بۆ وێنەگرتنی مەبەست جیاواز و ناردنەوەی بۆ سەر زەوی بە هەموو لایەکی گالێسکەکەوە بەستراون، هەر لە ڕێی ئەم کامیرانەوە گالـێسکەکە ئاراسـتە دەکـرێت. بەرپـرسیش بـوون لە نیشتـنەوەی. لەسەرگالێسکەکەدا رادار و لێـزەر هەیە. کامیـراکـان وا دروستکـراون، کە تـا مـاوەی (14) سـاڵ لەکـار نەکـەون. یەکـەم کـاری گـالـێسکەکە، لەسەر مەریـخـدا، هـەڵـدانی ئـەو فـڕۆکە هـێلیکـۆپتەرە بوو، کە ناوی (ئینگـینوتی) یە، لەسەری قایـم کـرابوو، بۆ بـەرزی (30) کیلـۆمەتـر هەڵیـدایە ئاسمانی مەریـخ. بـۆ سـووڕانـەوە و وێنەگـرتن و کـۆکـردنـەوەی زانیاری سەبارەت بەو شوێنـانەی کە ئاسان نییە، یا گالـێسکەی سەر مەریـخ ناتـوانێت پێـیان بگـات. ئەمـەش بۆ یەکـەمین جـارە، کە هـێلیکـۆپتـەرێک لە ئاســمانی مەریخـدا بسـووڕێتـەوە. هـەر ئامـاژەیەکـیش” ئیـشارەتـێک” کە بێـتەلی گالـێسکەی پیرسیڤیرانس بیـنێرێـت بۆ بنکەی چـاودێـری ناسا لەسەر زەوی، یا بە پێـچـەوانەوە، لەبـەر مـاوەی دووری گـۆاستنەوە، لـە نێـوان زەوی و مەریخـدا، بـۆ وەرگرتنی ئەو ئاماژەیە، بە چوون و بە گەڕانەوەی ماوەی (11) خولەک دەخایەنێت.
شایەنی باسیشە گالێسکەی ئینسگت، خۆی کارەکانی ئەنجام دەدات لەسەر کۆمپیوتەری گالێسکەکەدا بە بەرنامەداڕێـژراوی زانیاری (7000) هەزار دێر زانیاری تۆمار کراوە. هـەر دێـڕێکـیان وەکـو کـۆدێکە بـۆ داوایـەک و بۆ زانیـاری و مەبـەستێکی دیـاریکـراو.
زاناکانیش نایانەوێت کامیراکان زۆر ماندوو و سەرقاڵ بکەن. بۆ ئەوەی بۆ درێـژتـرین مـاوە کاربکەن و پەکیـان نەکەوێـت.
تێچووی کەشتی پیرسیڤـیرانس (2.2) دوو کۆما دوو ملیار دۆلاری ئەمریکییە.
دڵنیام کە لە ئەمساڵ و سـاڵانی داهـاتـوودا، زانیـاری و نهـێـنی نوێـمـان دەستـدەکـەون، دەربـارەی کارەکـانی کەشـتی پیرسیڤـیرانس لەسـەر مەریـخـدا.

تێبینی: بۆ نووسینی ئەم بابـەتە، سوودم لە چەنـد سایتێکی ئینگـلـیزی وەرگـرتـووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت