مەنسوور جیهانی: بێ نیشتمان” بە ڕۆڵ بینینی “هانی” لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هانی” وەکوو ئەکتەر بۆ یەکەمین جار لە “بێ نیشتمان”دا لە سینەماکانی کوردستان دەردەکەوێت.
هانی” گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، بۆ یەکەمین جار لە فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” سێیەمین بەرهەمی بڵندی “توورج ئەسڵانی” وەکوو ئەکتەر ڕۆڵی بینینوە کە جەژنی قوربان، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” (بی سرزمین) Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورج ئەسڵانی”، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد مووڤی” MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی “ڕه‌ز هەڵکەوت ڕەشید” لە هەرێمی کوردستان و سووریا، لە ڕۆژی جەژنی قوربان واته 20ی جوولای 2021 و هه‌روه‌ها لە ڕۆژانی دوایی له سینەماکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت و “هانی” گۆرانیبێژی ناوداری کورد، بۆ یەکەمین جار لەم فیلمەدا بەشداریی کردووە و وەکوو ئەکتەری سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا ڕۆڵی بینیوە کە هۆگرانی هونەری سینەما دەتوانن ڕوخساری نوێی “هانی” لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان ببینن.
لە “بێ نیشتمان”دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ “هانی موجتەهیدی” ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهید شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، رەواڵ نەزائێف م. عەلی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” لە ئینستاگرام:instagram

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان”.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت