عیماد مەحمود: ئابوری عێراق و بازاڕی نەخینەیی, پێینایە قۆناغێکی نوێوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە بەرواری 19. 2. 2023 بانکی ناوەندی بە کاش دۆلار بە فرۆشیارەکانی نادات، گەر پاپەندی، سیستەمی سوێفت نەبن.
ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت، دۆلار بە کاش لە بازاڕی دراودا بەر دەست ناکەوێت. بەڵکو مەبەست و ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بە خستنەڕووی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندیە بە شێوەو ڕێگا کلاسیکیەکە. واتە هەر کۆمپانیاو لایەن و دەستە و بازرگانێک دۆلاری کاشیان بوێت, دەتوانن بەو ڕێگە چەندیان بووێت ، بە دەسی بهێن.گەر ئەو کۆمپانیاو بازرگان و کەسەکان پابەند نەبن، بێ بەش دەبن لە پشکیان لە وەدەستهێنانی دۆلار.
گرنگی ئەم بابەتە چیە؟ ئایا بابەتەکە مەترسیدارە؟
بابەتەکە بێ گومان جێ مەترسی و دڵەڕاوکێ نیە. چوون خواست لەسەر دۆلار خواسێکی بازرگانیە، تا بڕی حەواڵە زیاتر بێت کاریگەری زیاتر لە سەر دراوی عێراق و ئابوری عێراق، بە ئەرێنی بەجێ دێڵێت. کەواتە خوێندنەوەیەکی هەڵەیە ئێمە پێمان وابێ کە خستنەڕووی دۆلار بە کاش کاریگەری زیاترە، وە بە پێچەوانەشەوە. کەواتە لەبری ئەوەی بازرگان ڕوو لە بازاڕی دراو بکات، ڕوو لە بانکی ناوەندی و ئەو سیستەمە دەکات. کە دواجار ئەو فشارەی لە سەر بازاڕی دراو هەیە بە ڕێژەی سەدا 90٪ ناهێڵێت.
ئەم هەنگاوە نوێیەی بانکی ناوەندی بە باشترین نەشتەرگەری دادەنرێت، بۆ کۆنترۆڵکردنی داهات و نەختینەیی و ئابوری عێراق،!
چونکە بەم هەنگاو ڕێکارە دەزانێت بازرگان و کۆمپانیاو ئەوانەی خواستی دۆلاریان هەیە چۆن و بۆچ مەبەستێک دۆلاریان دەوێت، ڕوونتر بڵێین چاودێریەکە توندوتۆڵتر دەکات لەسەریان.
ئەم ڕێگا نوێیە بە تەواوی سپی کردنەوەی داهاتی عێراق بە دۆلار بە تەواوی وشک دەکات. بەڵام دیسان بۆ کورت مەودا کەمتر لێکەوتەکانی بە پۆزەتیڤ دەردەکەوێت، هەنگاوێکی پڕ لە جێی خۆیەتی و دواجار ئابوری و نەختینەی عێراق دەخاتە سەر شاڕێگا دروستەکەی خۆیی.

ئابوریناس

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت