عبماد عەلی: کاریگەریی دڵەرٍاوکێی خەڵک بەهۆی سیاسەتی ئەم دەسەڵاتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی زانستی سایکۆلۆجی بێت، هەمیشە نیگەرانی دەبێتە هۆکاری لاوازی و چەقبەستنی عەقڵ و تێکچونی دەروون و نارەحەتی و دڵتەنگی و خەمخۆری و متبون و لاتەریکی و گۆشەگیری. لە رووی جەستەییشەوە هۆکاری سەرەکی زۆربونی لێدانی دڵ و بەرزبونەوەی فشاری خۆێن و زۆربونی تێکرٍای هەناسەدان و ئارەقەکردن و گرژبونی ماسولکە و سەرئێشە و شلًەژانی کۆئەندامی هەرس و تیکچونی خەو یان نەخەوتن و لاوازبونی بەرگری لەشی مرۆڤ.
[ تۆ وەرە لە بارێکدا بژی هیچ دەستەبەری ژیانت نەبێت و رۆژ نیە رەفتارێکی ئەم دوو حزبانە کاریگەری نەرێنی لەسەر خەڵک بە گشتی نەبێت و گوێت لە هەواڵ و راستیانە بێت ( هەردوو حزبەکە ناکۆکن، بوون بە دوو بەشەوە، ملکەچن بۆ وڵاتانی دراوسێ و هیچ خەمێکی ستراتیجی میلەتیان نیە، تەنها بیر لە پرکردنەوەی گیرفانی خۆیان دەکەنەوە، مەعاشەکە دوادەکەوێت یان متمانەی خەڵک ئەوەندە لاوازبووە هیچ مانگێک باوەرناکەن تەنها سەرچاوەی ژیانیان وەکو خۆی وەرگرن، ئێران بە لایەکدا رایاندەکێشێت و تورکیا بەکەیفی خۆی فەرمانیان پێدەکات، ئەگەری شەرٍی نێوخۆ لە ئارادایە، دابەشبونی کوردستان بەرێوەیە، نەخۆشی نوێ بڵاوبۆتەوە، دەرمان نەماوە، تەعریب و تەبعیس لە کوردستان بەربڵاوەو.. هتد ] تۆ وەرە لە ژێر کاریگەریی دەردانەکانی ئەم هەموو خەفەتە بژی و نیگەران مەبە و دەروونت تێکنەچێت و باوەرت بە پرسە ستارتیجیەکەت بمێنێت.
لە لایەکی ترەوە سەیری سەرکردەیەک دەکەیت زەرٍەیەکی خەمی گەلەکەت نەبێت و خۆ بسەپێنێت و خەریکی گاڵتە گەپ بێت و بە لاقرتێوە باس لە کێشە گەورەکانت بکات و ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی بۆ سەدان ساڵی تر دەستەبەر کردبێت و لەسەر حسابی تۆ لەوپەرٍی خۆشیدا بژین و مێش میوانیان نەبێت و کەس باسی هەڵەو ناپاکیەکانیان نەکات و لێپرسینەوەیان لێنەکرێت. ئەوسا وەرە نیگەران مەبە و توشی دڵەراوکی مەبە و لەو وڵاتە بژی کە ئەم حزب و بەناو سەرکردانەی تێدا دەژین و کاریگەری ئەم بارە لەسەرت رەوتی ژیانت بە روونی دەرکەوێت و دەرئەنجامەکەی ژیانت تێکبدات، کەچی بڵێن باری ژیانی خەڵکی کوردستان لە شوێنی دیکە باشترە!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت