عیماد عەلی: کورد لە کوێی رێککەوتنەکەی سعودیە و ئێران دەبێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مارک دوبفیتز بەرٍێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای بەرگری لە دیموکراسیەکان، پشتگیریکار لە پەیوەندی زۆتری نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەڵێت: تازەکردنەوەی پەیوەندی سعودیە و ئێران بە نێوەندگیری چین، دۆراٍندن و دۆرٍاندن و دۆرٍاندنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە.
ریچارد گۆڵدبێرگ گەورەی راوێژکارەکانی ئەو دەزگایە دەڵێت: رێککەوتنەکە دەرئەنجامی راستەوخۆی سیاسەتی ئەمریکا و بوونی سعودیەیە لە ئەگەری هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و گەرٍانەوەی بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە و کشانەوەی ئەمریکایە لە ناوچەکە.
لەمبارەدا هەمووان هێڵی گەرٍانەوەیان بۆ هەموو ئەگەرەکان داناوە، روسیا و بە تایبەتی چین ئەو سیاسەتەی گرتیوەتیەبەر بەردەوامە و سەرکەوتنی باش بە خۆیەوە دەبینێت و بە هێمنیەکی زۆرەوە هەرجارە گۆڵی خۆی دەکات و لەوبارەوە ناوچەی گەرمی بۆ سیاسەتی ئابووری خۆی قایمتر کردووە و لەو بارەوە زۆرتر لەوانیتر پێشکەوتن بە خۆیەوە دەبینێت.
کاریگەری ئەم رێکەوتنە لەسەر حزبوالـله و حوسیەکان راستەوخۆ دەبێت و لەم بارەدا بەرژەوەندی بەردەوام خۆی زیاتر دەسەپێنێت و سیاسیەت باوکی نیە و ئەوانیش لە دوورمەودادا، دەبێت گۆرٍان لە هەڵوێست و سیاسەتی بنەرٍەتی خۆیان بکەن. قۆناغی دوای رێککەوتنەکە وادەکەوێتەوە کە ولاتانی ناوچەکە بە تایبەتی عیراق و لوبنان و سوریا و تورکیا خۆیان لە چەقی هاوکێشەیەکی نوێدا دەدۆزنەوە و بە هێواشی ناچاردەبن گۆرٍان لە هەڵوێست و باری سیاسی و پەیوەندیەکانیان بکەن.
لەوبەینەشدا هەر گۆرٍانکاریەک لە بارودۆخی سیاسی و پەیوەندیەکانی تورکیا و عیراق و سوریا روودەدات بە راستەوخۆبێت یان ناراستەوخۆ کاریگەری گەورەی لەسەر رەوشی کورد لە هەرچوار پارچەکە دەبێت.
لە زۆر شوێن باری سەربازی هێوری بەخۆیەوە دەبینێت و دەستوەردانەکان تا رادەیەکی باش و لە ماوەیەکی دوور لە ئەگەری سەرکەوتنی ریککەوتنەکە کەم دەبێتەوە و جێگە ستراتیجیەکان بەتایبەتی عیراق و ئێران رۆَڵی باڵاتریان بۆ روسیا و چین و ئەمریکا دەبینن و کێبرکی زیاتر یلەسەردەکەن و لە ئەگەری نەکشانەوەی ئەمریکا بەیەکجاریی وەکو سەرەداوەکانی ئەو هەڵوێستە دەرکەوتووە، رۆڵی کورد وەکو ولاتێکی گرنگ بە تایبەتی بۆ ئەمریکا زیاتر خۆی دەبینێتەوە و ئەگەر سەرانی کورد و کێشە گەورەکانیان بخەنە لاوە و تۆزێک بیری ستراتیجی پرسەکە بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندیە تەسکەکانیان، دەتوانن لەم ناوە یاریەکی باشی خۆیان بکەن.
تۆیەکی بێدەوڵەت رێکەوتی سیاسی وافەرزبکات وەکو وڵاتێک لە هاوکێشەکاندا گرنگی خۆت دەربکەوێت و لەو پەیوەندیانەتان بواری هەمەجۆری زۆرت بکەوێتەبەردەست بۆ قایمکردنی بارەسیاسیەکەت، بەتایبەتی دوژمنێکی وەکو تورکیا و ئێران سەرقاڵی کێشەگەورەکانی خۆیان بن و ناچاربن لە مامەڵەکانیان گۆرٍانکاری بکەن.
بۆیە ئەگەر وەکو هەمیشە کێشە سەرەکیەکانی نێوان لایەنەکانی دەسەڵاتی کوردی رێگر نەبن و عەقڵی سەرکردایەتیەکەی پەی بە رێگە گرنگ و ستراتیجیەکانی پەیوەندیەکان لە نێو جەنجاڵی هاوکێشە تازەکەی ناوچەکە ببات و بتوانێت خۆی لە ئاستی گرنگی خۆی کەم نەکاتەوە، دەتوانێت وەک ژمارەیەکی لە ئێستا گرنگتر لەوێدا خۆی بدۆزێتەوە و بێ ئەو نەتوانرێت بەرژەوەندی هەندَک لەو لایەنانەی نێو هاوکێشەکە و بەتایبەتی ئەمریکا مەیسەر ببێت ، ئەویش بە شکست لەناوچەکە ناکشێتەوە و لەو ناوەندەدا کورد ئاسانترین ئامرازە بۆ بەکارهێنانی لە دابینکۆردنی بەرژوەندیە دوورمەوداکانی و بە مانەوەی پێگەی چین و روسیا بەم شێوەیە، کەس لەوباوەرەدا نیە ئەمریکا کورد لە هاوکێشەکە دووری بخاتەوە. بۆیە تاماوەیەکی دوورودرێژیتر هەلی کاری باشتر و سەرکەوتن بۆ کورد زیاتر دەرەخسێت ئەگەر کورد خۆی تەنها تەماشاکەریش بێت و نەبێتە ئامرٍازی لەناوچونی خۆی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت