ڕەووف محەمەد ئالانی: پەروەردەونەهێشتنی فشاری دەروونی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فشارەدەرونیاکان بەپێی هەلومەرج و کاتەکان و چەند هۆکارێک دروست دەبن، فشاری دەروونی ئەو حاڵەتەیە کە مرۆڤ هەست بە نائاسایی بوون و جیاوازی دەکات لە نێوان کەسەکاندا، بەهۆی نامۆیی و دوورەپەرێزی و دابڕان لە ژینگەی کۆمەڵایەتی، جارهەیە کەسی تووشبوو هەست بە بوونی نامۆیی دەکات، بەڵام ناتوانێت بەسەر هەستەکانی خۆیدا زاڵ بێت و لێی دەربچێت، جاری واش هەیە کەسی تووشبوو بەو حاڵەتە واهەست دەکات خۆی ڕاستەودەوروبەری ناڕاستن.
دەکرێ هۆکارەکانی ئەوفشارە دەروونیانە بۆ تەمەن و ژینگەی ژیان دیاری بکەین و ئینجا چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە، ئەوانیش بەشێکیان بۆماوەیین، واتە نەخۆشیەکی گوازراوەیە لەباوانەوە بۆ نەوەکانیان، یان لەئەنجامی بوونی نەخۆشیەکی جەستەیی کەسەکە بەبیرکردنەوەیەکی نادروست تووش دەبێت، جۆرێکیتر ئەوەیە کەسەکە ویستێکی تایبەتی هەیە هەمووکات بیری لێدەکاتەوە وشیکاری زۆری بۆدەکات ناگاتە ئەنجام تووشی ئەوفشارە دەروونیە دەبێت، دوا جۆری فشاری دەروونی کەسانی دەوروبەرکاریگەریان لەسەر کەسەکە هەیە بەوەی خواستی خۆیان دەسەپێنن بەسەریدا کە دەبێتە جۆرێک لەفشارو پێی دەوترێت فشاری کۆمەڵایەتی، ئەمیش وا دەکات ببێتە فشاری دەروونی بۆ سەرتاک.
(سیگمۆند فرۆید)دەڵێ: (فشارە دەروونییەکان مرۆڤ لە خۆشییەوە دەگۆڕن بۆ کەسێکی بێزار و بێدەنگ)ئەم ووتەیەی زاناوشارەزاو دەروونناس فرۆید، جوانترین پێناسەیە لەسەر زانینی و بەئاگابوونی فشارە دەروونیەکان، چونکە پێمان دەڵێ گۆڕینی دۆخی کەسێکە لە خۆشییەوە بۆ ناخۆشی و بێزاربوون، هەرئەوێش پێمان دەڵێ چارەسەر ئاسانەو مرۆڤ دەتوانێت هەنگاوی بۆ بنێت، لەو بارەوە دەڵێ(ڕاستگۆیی تەواو لەگەڵ خۆتدا ڕاهێنانێکی باشە)کەواتە باشترین ڕاهێنان ڕاستگۆیی ئەو کەسەیە، بەجۆرێکیتر دەبێتە بڕیاردانی گونجاو بۆ دەرچوون لەو فشارە دەروونیە، ئەوەش بە ئیرادەیەکی بەهێز دەکرێت.
فشارەدەروونیەکان لە ئەنجامی ئەم فاکتەرانە دروست دەبن:
1- فاکتەری جەستەیی: زۆرجارنەخۆشیەکی جەستە، وادەکات فشاربچێتە سەر دەروونی تاک
2- فاکتەری ئابووری: بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و بیرکردنەوەی زۆر دروست دەبێ یان نەبوونی کاروبژێویەکی باش
3- فاکتەری کۆمەڵایەتی: ئەمیان دەوروبەردەبنە هۆکاری دروستبوونی
4- فاکتەری پەروەردەیی: خراپی سیستەمی پەروەردە و نەخوێندنەوەی هەموو ڕەهەندەکانی فشاری دەروونی بۆسەر تاک دروست دەکات
ئەوەی لێرەدا بۆمن گرنگە لێی بدوێم، ڕۆڵی پەروەردەیە لە نەهێشتنی فشارەدەروونییەکان بەتایبەت لەسەر قوتابیان وخوێندکاران، ئەوێش بە ووردبونەوەوخوێندنەوەی لایەنەکانی ودیاریکردنی هۆکارەکان.
نامەوێ ڕۆڵی ئەوکەسانە بەکەم بگرم کەوەکو توێژەری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەوخوێندنگەکاندا کاردەکەن، کەسی باش وخاوەن توانایان تیایە، بەڵام گرفتەکە لە پەروەردەدا دەبینم کە وەک پێویست کارلەسەر ئەوکەسانە نەکراوە و ووزەکانیان نەخراوەتەگەڕ، بۆچارەسەرکردنی گرفت و کێشە دەرونیەکان، چونکە ئەوکەسانە پێویستە بەردەوام خەریکی خۆنوێکردنەوەبن، هەرچەندە بەڕای من قوتابخانە پێویستی بە توێژەرنیە، ئەگەر مامۆستا بەڕاستی مامۆستا بێت، لەو شوێنانەی لێی دەردەچن هەردووبواری دەروونناسی مناڵان و کۆمەڵناسی بەباشی دەخوێنن، زۆربەئاسانی بەسەر ئەوگرفتانەدا دەتوانن زاڵبن کە ڕوو بەڕووی مناڵان دەبنەوە، جگە لەوەی مامۆستایان هەمیشە ئاگاداری هەست ونەستی قوتابیانن، بەڕێوەبەری سەرکەوتوو دەتوانێت ببێت بە باشترین ڕینمایی کاروتوێژەرو دەروونناس، بەڵام ئەوانە ئەڵێم کە بەتوانا و بیری خۆیان و لەبەر خۆشەویستی پیشەکەیان بەڕێوەبەرن نەک حیزب قۆڵی بگرێت و لەسەر کورسیەکەی بەڕیوەبەر داینابێت، بۆ مەرامی ئایدۆلۆژی و لەقاڵبدان .
ڕۆڵی پەروەردە گرنگ وپڕ بایەخە لە چارەسەری فشارە دەروونیەکانی مناڵان، بەوەی هەر کەسەوکاری خۆی بەباشی و جوانی ئەنجام بدات، لەوکاتەشدا خوێندنگەو قوتابخانەکان دەبنە شوێنی ڕاستی و دروستی و کەشی پڕ لەجوانی و ئازادی، کەواتە ئاسوودەیی شوێنی فشاری دەروونی دەگرێتەوە، لەمبارەوە(محەمەد غەزالی) دەڵێت: ( مرۆڤەکان لە کوێ دەتوانن ڕاستی لە درۆ جیا بکەنەوە؟) لەوەڵامدا دەڵێ: (لە کەش و هەوای پاکی ئازادی و دوورلە پیسیەکانی فشار و دڕندەیی و ستەمکاری).
دەکرێ پەروەردە ئەو شوێنە بێت کە فشارە دەروونیەکان لەوێ بەباشی چارەسەربکرێن، هەستی مناڵان ئاراستە بکرێن بۆ ئاسودەیی دوور لەتێکچوون وشڵەژان، گیانی متمانە ووورەبەرزی جێی ڕوخان وشکست بگرێتەوە.
هەندێک نەریتی خراپ لەناوکۆمەڵگەدا خەریکە دەچەسپێت، ئەوێش بەتایبەت دواقۆناخی خوێندنی ئامادەیی کە خوێندکاران خۆیان بۆ قۆناغی زانکۆ ئامادە دەکەن، ئەوقۆناغە زۆرترین فشاری دەروونی دروست دەکات بۆسەر ئەوخوێندکارانە، تەنانەت هەندێ لەوانە کەوتونەتە نامۆیی و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی، تەنانەت گرفتی دەروونیشیان بۆ خێزانەکانیان دروستکردوە، ئەو حاڵەتانەش کە ڕوودەدەن تەنها بیرکردنەوەی ئاڵۆزوخراپە و ڕۆچوونە بەناو قووڵی بیرکردنەوە بەمەبەستی گەیشتن بەو شوێنەی کە دەیهەوێ بەدەستی بێنێت، کەنمرەی بەرزوبەدەستهێنانی پلەی پزیشکیە، کە ئەو خەون و خەیاڵەش زۆر جار کەسوکارو دەوروبەر لەناخی ئەو خوێندکارانەدا دروستیان کردوە، لەسەر بەڕێوەبەرو مامۆستایانە ئەو بیرکردنەوە چەوتە بۆ خوێندکاران ڕاستبکەنەوەو وایان لێبکەن دوای خەون و خولیاکانیان بکەون نەک ئەو ویستانەی دەوروبەریان مەبەستانە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت