دوکتۆر بێرگ: هۆکارەکانی ئێش و ئازاری سێبەندەی پشت و چۆنیەتی دەربازبوون لێی!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
سەرچاوەەی بابەتەکە لە یوتیوب:
https://www.youtube.com/watch?v=DgoF2Nr6S3A

چۆن چارەسەری ئێش و ئازاری سێبەندەی پشت دەکەیت؟
ئەوڕۆ باس لەوە دەکەین کە جۆن بە زوویی و بە شێوەیەکی خێرا، خۆمان ڕزگار دەکەین لە ئێش و ئازاری بەشی خوارەوەی پشت!
هۆیەکان و سەرچاوەی ئێش و ئازارەکە!
چەندین هۆ لە ئارادان کە دەبنە هۆی پەیدابوون و سەرهەڵدانی ئێش و ئازار لە بەشی خوارەوەی پشتدا! دوو لەوهۆیانە زۆر باون و بە سەرەکیترین و باوترین هۆ دادەنرێن بۆ ئەو ئازارەو لەگەڵ بوونی چەندین هۆی تریش. بەڵام هۆیەکانی تر ئەوەندە گرنگ و سەرەکی و باو نین وەک ئەو دوو هۆیانەو من لێرەدا هەوڵ دەدەم باس لە تەواوی هۆیەکانی تریش بکەم!
یەکەم/ یەکەم هۆی سەرەکی کە دەبێتە هۆی ئێش و ئازار لە بەشی خوارەوەی پشتدا – سێبەندەی پشت، بریتیە لە دانیشتنی زۆرو بەردەوام!
هەروەکو ئێوەش ئاگادارن کە کەسێکی ئاسایی لە ئەمریکادا ڕۆژانە لە نێوانی 10 بۆ 15 کاتژمێر دادەنیشێت. تۆ تەماشاکە ئەوان ترومبێل لێدەخوڕن و دادەنیشن، دەچنە سەر کارو لەوێش کارەکەیان لەسەر کۆمپیوتەرەو هەردادەنیشن، ئینجا دوای ئەوەی کارەکەیان تەواو دەبێ، دەچنەوە ماڵ و لەوێش هەر دادەنیشن و سەیری تەلەفزیۆن دەکەن! جا ئەو دانیشتنە زۆرەیە کە بەبێ جووڵەو هاتووچۆ بەسەری دەبەیت، دەبێتە هۆی ئەو پشت ئێشەیەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنیت!

ئەم ئێش و ئازارە چۆن سەر هەڵدەدات؟
چوار ماسوولکەی گەورەو سەرەکیی هەن لە ناو ڕانی هەر یەکیکماندا. ئەو دەمارو ماسوولکە گەورانە لە ڕان و پێوە بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێن و بەرپرسیشن لە جووڵەو هێنان و بردنی پێیەکان! هەروەها ئەو ماسوولکانە یارمەتی جووڵەو بزواندنی ئێسقانە گەورەو سەرەکیەکی ڕانیش دەدەن.
یەکیکی تر لەو دەمارو ماسوولکە سەرەکیانە پێی دەگوترێت سۆواسPsoasکە لە هەردووکلای سێبەندەی پشتەوە دەچێتە خوار بەرەو ڕانەکان. جا ئەگەر بێت و کەسێک کە بۆ ماوەیەکی زۆر خوو بە دانیشتنەوە بگرێت و هیج جووڵەو ئەملاو ئەولای نەبێت، ئەوا ئەو دەمارو ماسوولکە سەرەکیانە بەرەو گرژبوونەوە و وێک هاتنەوە دەچن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کار بکاتە سەر سێبەندەی پشت و وەک و پێویست نەتوانیت جووڵە بە پشت و بە ڕانەکانت بکەیت و ئەمەش ئێش و ئازاری لێ دەکەوێتەوە!
بۆیە، ئەگەر تۆ زۆر دابنیشیت ئەو چوار ماسوولکە سەرەکیەی ناوڕانت و ئەو ماسوولکە سەرەکیەی کە لە سێبەندەی پشتەوە دێتە ناوڕاکانت، بەرەو کورت بوونەوەو وێکهاتنەوە دەچن، سمت و ماسوولکەی گلوتیەس کە یەکیکە لە ماسوولکە سەرەکیەکانی ناو سمت بەرەو لاوازی دەڕوات و سمت و دەوروبەری کە بۆ دانیشتن بەکاری دەهێنیت تەخت و پان دەبێت، سمت و ماسوولکەکانی بەرەو شلی و نەرمیی و بیهێزی دەرۆن.
جا باشترین چارە بۆ ئەو کێشەیە بریتیە لە کشاندنی ئەو ماسوولکانە. من پیم باشە هەستیت و بە پێوە بوەستیت. من پیم باشە کە تۆ کورسیەک بێنی و لە تەنیشتی خۆتی دابنێی و دەستێکی بخەسەرو بەدەستەکەی تریشت قاچێکت لەدواوەڕا بەرزبکەرەوەو بۆ ماوەی 10 سانیەیەک ڕای گرە، جا ئەو کردارە نزیکەی دە جارێک دووبارە بکەرەوە. دەبێ هەمان کردار لەگەڵ قاچەکەی تریشت دووبارە بکەیتەوە. ئیتر لێرەوە بۆت دەردەکەوێت کە دەمارو ماسوولکەکانی کام ڕانەت زۆر گرژبوون و هاتوونەتەوە یەک و کامیان کە تۆ دەیکشێنی هەست بە ئازاری ناو سیبەندەی پشتیشت دەکەیت! جا بە بڕوای من باشترین خۆلێکێشانەوەش بریتیە لە بزواندن و لێک کشاندنەوەی هەرچوار ماسوولکەو دەمارە سەرەکیەکەی ناو ڕانەکانت لە ڕێگەی بزواندن و وە جووڵەخستنی قاچ و ڕانەکانت. ئەوەیان کارە سەرەکیەکەیە کە دەبێ تۆ بیکەیت!
ئەگەرکارەکەی تۆ وا بخوازێت کە ناچارت دەکات هەر دەبێ بۆماوەیەکی زۆر دابنیشیت، لەو حاڵەتەشدا تۆ هەردەبێ ڕۆژانە بە لانی کەمەوە یەک کاتژمێر لەسەر کورسیەکەت لاچیت و بڕۆیتە دەرو پیاسە بکەیت و خۆشت لێک بکێشیتەوەو وەجووڵە بکەویت. پێویستە هیچ نەبێت بچیتە حەوشەی دواوەوەی ماڵ و بە پێپەتی پیاسە بکەیت. پیاسەو جووڵە بە پێپەتی زۆر سوودی زیاترە لەوەی کە بچیت پیاسە بە پێڵاوی پاژنە بەرزەوە بکەیت! چونکە لەو حاڵەتەدا پێیەکانت زووترو باشتر لەگەڵ سرووشت و خاک بەیەک دەگەن و خوێن باشتر دەکەوێتە هات و چۆ لە ناو لەشداو بەرەو پێیەکانیشت بە ئاسانتر دەڕواو سەریش دەکەوێتەوە بەرەو بەشەکانی لەش. ئەم کردارەش بە ڕاستی یارمەتی باشت دەدا بۆ ئێش و ئازاری سێبەندەی پشت.
بۆیە ئەگەر ڕاستیت دەوێت تۆ پێویست ناکا دەمارو ماسوولکەکانت بەهێز بکەیت، بەڵکو ئەوەی کە پێویستەو نابێ دەستبەرداری بیت بریتیە لە جووڵەپیکردن و بزواندنی دەمارو ماسوولکەکانی لەشت، بە تایبەتی هی ڕانەکان و پشتت، چونکە ئەو دوولایە دەتپاێزێت لە ئێش و ئازاری سیبەندەی پشت..
دووەم/ دووەمین هۆی سەرەکی کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئێش وئازار لە سێبەندەی پشتدا بریتیە لە کەمیی ڤیتامین D. بۆیە ئەگەر کەسێک کێشەی کەمیی ڤیتامین Dی هەبێت ئەوا ئەم کێشەیە بەرەو ئێش و ئازاری سێبەندەی پشتی دەبات. جا ئەگەر تۆ ئێش و ئازاری سێبەندەی پشتت هەیە، من بۆ ئەو مەبەستە پێم باشە ڤیتامین D 30000 Units وەربگریت! ئیتر دوای وەرگرتنەکە بۆ ماوەی 30 تا 60 خولەکیک چاوەڕێ بکە بە دڵنیاییەوە هەست دەکەی زۆر سوودی دەبێت. چونکە کەمیی ڤیتامین D لە لەشدا زیاد لە هەر شتێکی تر دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئێش و ئازار لە پشتدا!
سێیەم/ هۆی سێیەمی پەیدابوونی ئێش و ئازارلە سێبەندەی پشتدا بریتیە لە نا باڵانسیی و ناهاوسەنگیی دەمارو ماسوولکەکان. مەبەستم ئەوەیە بڵێم کە ئەو ناهاوسەنگییە لە دەمارو ماسوولکەکانی پێشەوە بێت، یان لە دواوەی ڕان و قاچەکانت دەبێتە هۆی تووندبوون و گرژبوون و وێک هاتنەوەیان، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئێش و ئازار لە سێبەندەی پشتدا.
جا پەیدابوونی کێشەی لە جێترازان و ناهاوسەنگی دەمارو ماسوولکەکانی ڕان و پشتیش لەوانەیە لە ئەنجامی هەنندێک جووڵەو چالاکی نواندندا پەیدا ببن! بۆ نموونە یاری تێنس و یاری گۆڵف، کە تۆ تۆپەکە بە شێوەیەکی خێراو کت و پڕ فڕێ دەدەی. جا دەبێ تۆ بزانی کام چالاکیە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئەو ناباڵانسیی و ناهاوسەنگییەی دەمارو ماسوولکەکانی ڕان و پشتی تۆ. لەشی تۆ هەمووی بەیەکەوە بەستراوەو ئەگەر کێشەیەک لە لایەکتدا هەبێ حەتمەن لایەکانی تری لەشیشت پێیەوە گرفتار دەبن. ئەگەر تۆ کێشە لە قولاپەی پێتدا هەبێ و وەختی خۆی شکابێت، حەتمەن تۆ چوویت تەواوی کێشی خۆت خستۆتە سەر قاچە ساغەکەو ئەمەش بۆدوورمەودا وای کردووە کە کێشە لە لاق و ڕانە ساغەکەش درووست ببێت لەبەر ئەوەی بە پلەی سەرەکی هەر ئەوت بەکارهێناوە. یان کێشە لە دەمارو ماسوولکەکانی ملتدا هەبێ، یان لە دەفەی شان و مووڕەغەی پشت، هەموو ئەوانە بۆی هەیە دابەزن بۆ تەواوی پشت و سێبەندەی پشت و ئەوێش دەست بە ئێش و ئازار بکات.
چوارەم/ بوونی کێشە لە دیسکێکی پشتدا! بوونی کێشەش لە دیسکدا دیسان هەر ئێش و ئازار پەیدا دەکا لە پشت و سێبەندەی پشتدا. جا لێرەدا من کارێکی باشم پێشک دێت سوودت پێدەگەێنێت کە ئەگەر بێت و تۆ کێشەت لە دیسکێک، یان چەند دیسکێکی پشتتدا هەبێ، زۆر سوودت پێدەگەێنێت. دەبێ لەسەر پشت ڕاکشێیت و ئینجا بەدەستت فشار بخەرە سەر گەدەت و بەرەو ناوەوەی پاڵپێوەبنێ! هەر جارێک کە تۆ هەستت بە ئازاری پشتت کرد یەکسەر لە سەر پشت ڕاکشێ و بە دەستت فشار بخەرە سەر گەدەت و ڕووەو پشتی خۆتی پاڵ پێوە بنێ و بۆ ماوەیەکی کەم بەو شێوەیە ڕای گرەو دوایی بەری بدە. ئەو شێوە چارەسەرە زۆر سوودت پێدەگەێنێت. بەو شێوە کارە تۆ تێبینی دەکەی کە زۆرێک لە دەمارو ماسوولکەکانت تووشی گرژیی و تووندیی هاتوون و تۆ بەم شێوە کارە وایان لێ دەکەی کە خاو ببنەوەو ئەو تووندی و گرژیەیان نەمێنێت.
پێنجەم/ بەردی گورچیلە.. یەکێکی تر لە هۆیەکانی ئێش و ئازاری سێبەندەی پشت بریتیە لە بوونی بەردی گورچیلە! بوونی بەرد لە گورچیلەدا دەبێتە هۆی پەیداکردنی ئێش و ئازار لە پشت و سێبەندەی پشتدا. بۆ ئەوەش باشترین ڕیگا چارە ئەوەیە کە تۆ زۆر شلەمەنی و ئاو بخۆیتەوە. تۆ بە لانی کەمەوە پێویستە ڕۆژانە 2:1/2 دوو لیتر نیو ئاو بخۆیتەوە. ئەگەر بێت و تۆ بەو شێوەیە سەرەڕێژە بکەیتە سەر ئاو خواردنەوە پێم وانیە توووشی بەردی گورچیلە ببیت! جا دووبارەی دەکەمەوە کە بوونی بەر لە گورچیلەدا تووشی پشت ئێشەت دەکات بە تایبەتی بەشی سەرەوەی پشت!
شەشەم/ گەورەبوونی پڕۆستات! هۆیەکی تر کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئێش و ئازار لە پشت و سێبەندەی پشتدا بریئتیە لە گەورەبوونی پڕۆستات. زووربەی خەڵکیش کە تووشی کێشەی گەورەبوونی پڕۆستات دەبن ئەوەیە کە زۆر سەرەڕێژە دەکەنە سەر خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان لە ژەمەکانیاندا!
جا ئەگەر تۆ هەستت کرد کە دەبێ شەو زوو زوو بچیت میز بکەیت، ئەوا دەبێ لە پڕۆستاتەکەت وە گوومان بکەویت! بۆیە هەر زوو خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان لەخۆت کەم بکەرەوە! من لەو بارەوە ڤیدیۆیەکی تایبەتیم کردووە لەسەر پڕۆستات و هۆیەکانی و چارەسەریەکان، دەتوانن بچن سەیری بکەن!
هەروەها ئەگەر کێشەی منداڵدان لە ئارادا بوو، با بڵێین کە تۆ کێشەی ڕیشاڵەکانی منداڵدانت هەیە و بە سووڕی مانگانەدا دەڕۆیت و لەو نێوەشدا هەست بە ئازار دەکەیت لە سێبەندەی پشتتدا، جا بۆ ئەو کێشەیە باشترین چارەسەر ئەوەیە کە کالیسیۆم لاکتەیت Calcium Lactate L-وەربگریت، ئەوە ئەگەر خوێنی مانگانەت هەبێ، بەڵام ئەگەر خوێنت نەبێ و تەنها کێشەی ڕیشاڵەکانی منداڵدانت هەبێ، ئەوا لەوبارەوە پڕۆگرامی تایبەتم هەیە و دەتوانی تەماشا ڤیدیۆکانم بکەیت بۆ ئەو کێشەیە. بەڵام ئەگەر تۆ ئازارت هەبێ لە هەردووک لای چەپ و ڕاستت لە بەشی هەرێ خوارەوە کە ڕانەکانت بە سمتەوە گرێدراون، ئەوا بزانە کە کێشەی هێلکەدانت هەیە.

هیوادارم سوودتان لەم ڤیدیۆیە وەرگرتبێ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت