دوکتۆر بێرگ: چۆن خۆمان ڕزگاردەکەین لەو بەڵغەمەی کە بە دیواری سینگ و دیواری سیەکانمانەوە نووساوەو گیری خواردووە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی : حەسەن ڕازانی
سەرچاوەی ئەو بابەتە لە یوتیوب: https://youtu.be/4-HmU8O5_EQ?t=7

ئەمڕۆ دێین باسی ئەوە دەکەین کە چۆن خۆمان ڕزگاربکەین لەو بەڵغەمەی کە لە ناو سیەکانماندا گیری خواردووەو خۆی بە دیواری سینگمانەوە نووساندووە!
زۆرێک لە ئێمە پەنا دەبەینە بەر کڕین و وەرگرتنی چارەسەرە باوەکان کە ڕاستەوخۆ، بێ ڕەچەتەی دوکتۆر، خۆمان دەتوانین لە هەر شوێنێک بیان کڕین. دوای ئەوەی کە بۆ چەندین جار بە کاریان دەهێنین و سوودێکی وایان لێ نابینین، دەڵێن ئەوانە چارەسەری باش نین! جا نەک هەر ئەوە بەڵکو هەندێک جاران، بۆ هەندێک لە خەڵک، ئەو چارەسەرانە کێشەی تەندرووستیی لاوەکیش درووست دەکەن.
ئەو چارەسەرە باوانە دوو جۆر کاریگەرییان هەیە، جا یا ئەوەتە بەڵغەمەکە دەپەستێون، یان سەرکوتی دەکەن و کێشەکە بۆماوەیەکی کاتی بێدەنگ دەکەن و بەڵغەمەکەش هەر لەو دەوروبەرەی شوێنی خۆی دەمێنێتەوە. یا ئەوەتە بەڵغەمەکە لە شوێنی خۆی هەڵدەکەنن و تۆش دەتوانی لە کاتی هاتنی کۆکەکەدا فڕێی بدەیتە دەرەوە!
جا ئەگەر بێت و تۆ بێیت ئەو کۆکەو بەڵغەمەت هەر بێدەنگ بکەیت و لە شوێنی خۆیدا بیپەستێوی و سەرکوتی بکەیت، بۆی هەیە تووشی گرفتی تەندرووستی زیاترت بکات و بەرگریی تەندرووستیشت بەرەو لاوازی بەرێت و چەند گرفتێکی لاوەکی تەندرووستی تریشت تێدا سەرهەڵبدەن لەوانە بۆ نمونە: ڕشانەوەو دڵتێکەڵهاتن و ڕەوانیی و قەبزیی و گیران، هەروەها کێشەی بەردی گورچیلەش قوت دەبێتەوە. ئەگینا بێجگە لەوە هەموو شتێکی تر باشەو کێشەی تری بەدوادا نایەت.
جا ئێستا من یەک دانە لەو چارەسەریەتان پێدەڵێم کە ئەویش دەبێتە هۆی هەڵکەندنی بەڵغەمەکەو لە شوێنی خۆی دەیترازێنێت و ئاسانی دەکات بۆ ئەوەی لە کاتی کۆکەدا فڕێی بدەیتە دەرەوە . ئەویش بریتییە لە Expectorant Syrup کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە F.D.A وە پەسند کراوە. ئیتر هەموو ئەو دەرمان و چارەسەرانەی تر هەمووی دەبنە هۆی سەرکوت و بێدەنگ کردنی بەڵغەم و کۆکەکەو نابنە هۆی چارەسەری تەواوەتی. جا بۆیە من هەوڵدەدەم هەندێک چارەسەری تەندرووستیی سرووشتیی بە ئێوە بڵێم لەوانە بۆ نموونە:
یەکەم/ مەشق کردن بە سیەکان. ئەو مەشقە بە سیەکان کاری هەرێ گرنگ و لە پێشینەیە بە لای منەوە! بۆ نموونە هەناسەدانی قووڵ و بەردەوام. واتە هەناسە وەرگرتن بە قووڵیی و درێژماوەیی لە ڕیگەی لووتەوەو بە هێواشیش و درێژماوەییش هەناسەدانەوە لە ڕیگەی دەمەوە.
دووەم/ توور. خواردنی توور و زیاد کردنی توور بۆ ژەمە خۆراکی خۆت، کارێکی زۆر تەندرووستی باشەو دەبێتە هۆی چارەسەرێکی سرووشتی کێشەی چڵم و بەڵغەم و کۆکەی وشک و تەڕ لە ناو سینگ و سیەکان.
سێیەم/ کالسیۆم: وەکو سەلمێنراوە کالسیۆم 100٪ کار دەکات بۆ لەناوبردنی بەڵغەمی ناو سیەکان. هەر جۆریکی کالسیۆم دەتوانی وەربگریت، چونکە هەموو جۆرەکانی بۆ ئەو گرفتەیە هەر باشن و دەبێتە هۆی کۆتایی هاتن بە کۆکەی وشک و هەبوونی بەڵغەم لە ناو سیەکان و سینگدا. ئەو کالسیۆمە بۆ مناڵانیش هەر باشەو کاری خۆی دەکات.
سەرباری ئەوەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدا، من ئێستا یەک چارەسەری ترتان پێ دەڵێم کە سرووشتییەو هەموومان دەتوانین ئەو چارەسەرە بەکاربێنین!
چارەسەرێکی سرووشتی بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کێشەی هەبوونی بەڵغەم و گیربوونی لە ناو سینگ و سیەکاندا بریتییە لە خواردنی پیوازو هەنگوین و لیمۆ و زەنجەفیل و سرکەی سێو بەم شێوەیەی خوارەوە:
ڕەچەتەی چارەسەری سرووشتی بۆ بەڵغەمی ناو سینگ و سیەکان
1- یەک کەوچکی چێشت ئاوی پیاز
2- یەک کەوچکی چێشت هەنگوینی مانوکە ئەگەر بۆت پەیداکرا، وە ئەگەر نەبوو هەر هەنگوینێکی ڕەسەن بێت باشە.
3- دوو کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ.
4- یەک کوپ ئاو.
هەروەها بە شێوەیەک ئەگەر پێت خۆش بێت دەتوانی یەک کەوچکی چێشتیش سرکەی سێو و نزیکەی نیو کەوچک چاش لە زەنجەفیلی تێکەڵ بکەیت. ئەگەر واش نەکەی ئاساییە بەڵا ئەگەر بیکەیت باشترە!
جا پێویست ناکات دەربارەی سوودی هەر یەک لەو شتانەی کە لەسەرەوە ناومان هێناون باس بکەین. هەموومان دەزانین کە پیاز و هەنگوین و لیمۆو زەنجەفیل و سێو بێ کۆتا سوودیان بۆمان هەیەو وا پێویست دەکات کە هیچ ژەمە خۆراکێکمان بێ ئەوانە نەبێ.

چۆنیەتی ئامادەکردنی ئەو ڕەچەتەی سەرەوە
پیازێک بێنەو بیکوتەو دوایی هەوڵبدە یەک کەوچک چێشتی ئاوی لێپەیدا بکەیت، ئینجا لێمۆیەک بێنەو بیگووشەو هەوڵبدە دوو کەوچک ئاوی لیمۆی لێ پەیدا بکەیت و دوایی بیکە ناوپەرداخێکی تۆزێک گەورەوەو کوپێکی ئاسایی ئاوی تێبکەو ئینجا یەک کەوچک چێشتی هەنگوینی تێبکەو ئینجا نیو کەوچکە چا زەنجەفیل و یەک کەوچکە چێشت سرکەی سێو. هەموویان تێکەڵ بکە بەباشی.
ڕۆژانە سێ جار و هەر جارەی یەک کەوچک چێشت لەو گیراوەیە بخۆرەوە.

سووپاس بۆ سەیرکردنی ڤیدۆکانم…

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت