دوکتۆر بێرگ: یەکەمین خواردن کە دەبێ خۆی لێ بەدوور بگریت تاکو نیشانەکانی ئەلزەهایمەرو لەبیرچوونەوە بەرەو باشی بەریت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی : حەسەن ڕازانی
بەستەری ئەو بابەتە لە یوتیوب: https://youtu.be/Ef-6rZ93sF0?t=7

بەرەو باشیی بردنی نیشانەکانی ئەلزەهایمەر!
نەخۆشی ئەلزەهایمەر چیە؟ ئەلزەهایمەر واتە لەبیرچوونەوە، واتە کەسێک کە تووشی کێشەو نەخۆشی خەرەفان و لەبیرچوونەوە دەبێت!
خواردنێک هەیە کە دەبێ لێی دوور بکەویتەوە بۆ ئەوەی لە نەخۆشی و نیشانەکانی ئەلزەهایمەر بەدووربیت! جا ئەوەی ڕاستی بێت، من پێم وانیە کاتێک کە تۆ نیشانەکانی ئەلزەهایمەرت تێدا سەریان هەڵدابێت و بتوانیت بەرەو باشی برۆیت, ئەگەر بێت و بەردەوام بیت لەسەر خواردنی ئەو جۆرە خۆراکە! کە ئەویش بریتیە لە کاربۆهەیدراتی پاڵاوتە یان پاڵێوراو !
ئێمە دەبێ ئەوە بزانین کاتێک کە تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەبین ئیتر لە ناو مێشکی ئێمەدا کۆمەڵێک شت سەرهەڵدەدەن و هەمووی لە ناو مێشکدا هەر وەک ئاگرێکەو دەکەوێتە بڵێسە. بۆ نمووونە ئاوسان پەیدا دەبێ لە ناو مێشکماندا، هەروەها ئەمەلۆید پلاکینگ، Amyloid plaguing ، کە ئەویش بریتیە لە بوونی تۆپەڵێک پڕۆتینی ناڕێک و تێکەڵ و پێکەڵ لە نێوانی خانە دەماریەکان، هەروەها بوونی Neurofibrillary نیۆڕۆفیبریلەری کە ئەویش بریتیە لە ڕیشاڵی دەماریی کە پێک هاتوون لە تۆپەڵە پڕۆتینی نائاسایی کە ئەوانیش دەکەونە نێوان دەمارەکانی مێشکەوەکە لە ڕاستیدا هەر لە تۆڕی ماسیگرتن دەچن کە هەر لە دوای تۆپەڵە پڕۆتینەکانەوە گەشەدەکەن! جا ئەمانە هەموویان بە یەکەوە کاردەکەن. بۆیە هەر کە پەرچەکرداری بەرگریی کە لە ناو مێشکدا سەرهەڵدەدا، ئاوسانیش لە ناو مێشکدا پەیدا دەبێ! ئەمەش دەبێتە هۆی سستبوون و لەناوچوونی دەمارەکانی ناومێشک!
ئەوەی کە ڕاستی بێت ئەوەیە، هەموو ئەو فاکتەرو هۆیانەی کە بەشێوەیەکی ئەرێنی و نەرێنی کاریگەرییان لەسەر سەرهەڵدانی ئەلزەهایمەر هەیە بریتیە لەوەی کە تۆ چ جۆرە خواردنێک دەخۆیت! ئەو جۆرە خواردنەی کە تۆ دەیخۆیت گرنگترین فاکتەرە لەو بارەوە! بۆ نموونە کۆمەڵێک خواردن هەیە کە بە دڵنیاییەوە دەبنە هۆی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەرو خەرەفان و لەبیرچوونەوە لە درێژمەودادا، ئەگەر بێتو بەردەوامی بدەی بەو خواردنانەی کە ئەنسۆلین زیاد دەکەن!
بۆیە بەردەوامیدان بەو خواردنانەی کە کاربۆهەیدراتیان زۆر تێدایەو ئەنسۆلین زۆر زیاد دەکەن، ئەوا تۆ کێشەکە لە خۆت قورستر دەکەی. من باس لە کاربۆهەیدراتێک ناکەم کە لە سەوزەوە دەست دەکەوێت، بەڵکو من قسەم لەسەر ئەو کاربۆهەیدراتەیە دەکەم کە لە هەندێک خواردنەوە بەدەستی دەهێنین، بۆ نموونە وەک: شەکر و دانەوێڵەکان، نان و بسکیتی کڕاکەر و پاستە و پسکیت و پانکەیک و وافڵ و مەفن و شەربەتەکان و شیرینیەکان! چونکە هەموو ئەو خواردنانە کێشەی ئەلزەهایمەرو بابەتی ئەنسۆلین لە جیاتی ئەوەی یارمەتیدەر بن بۆ باشتر کرنی، بەرەو خەراپتری دەبەن!
دە ئەوەتا لێرەدا هەندێک زانیاری لەو بارەوە هەیەکە لە وانەیە تۆ قەت نەت بیستبێ کە ئەویش بریتیە لە Insulin ئەنسۆلین! ئەنسۆلین خانەو شانەو دەمارەکانی مێشک دەپارێزێت! ئەوە ئەنسۆلینە کە ڕیگە لە گەشەکردنی ئەمەلۆید پلاکینگ Amyloid plaguing دەگرێت! تەنانەت ئەنسۆلین ڕیگە لە کەڵەکە بوونی ئەو ڕیشاڵە تێکباهەڵدراوانەش دەگرێت کە لە شێوەی تۆڕی ماسیدان و پێشتر من ئاماژەم پێدان کە دەبنە هۆیەک بۆ تووش بوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر!. تەنانەت ئێستا هەندێک لە دوکتۆرەکان ئەنسۆلین کە پێی دەگوترێت Intranasal Insulin Sprayer وەک چارەسەر بەکاردەهێنن کە سەلمێنراویشە سوودی زۆری هەیە بۆ چالاککردنی توانای مێشک و وەبیرهێنانەوەو بیرەوەری و فێربوونیش! ئەویش ئەوەیە کە ئەو ئەنسۆلینە لە رێگەی لووتەوە دەی پرژێننە ناو قوڵایی لووتەوەو لەو رێگەیەوە بۆ خۆی ڕاستەوخۆ دەڕوات بەرەو قوڵایی مێشک.
جا ئێمە وەک کە لە پێشەوە ئاماژەمان بە جۆری کاربۆهەیدراتی پاڵاوتەدا کە دەبێ لێی دووربکەوینەوە، ئەگەر بمانەوێت لە ئەلزەهایمەر خۆمان بەدوور بگرین. بەڵام ئەوە هەم جێگەی سەرسوڕمانە و هەم سەریشت لێ تێکدەدات، چونکە دەبینین کە ئەنسۆلین، ئەوەی ڕاستی بێت، شانەو دەمارو خانەکانی مێشک دەپارێزێت لە نەخۆشی، بەڵام لە لایەکی تریشەوە کاربۆهەیدراتیش ئەنسۆلین زیاد دەکات! جا ئەگەر تۆ کێشەی کەمیی ئەنسۆلینت هەبێ، ئەوا ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەمەلۆید پلاکینگ کە ئەمەش هۆیەکە بۆ تووش بوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر، یان کێشەی خەرەفان و لە بیرچوونەوە!. بەڵام ئاگاداربە ئەمە بەو مانایە نایەت کە تۆ دەبی بچیت کاربۆهەیدراتی زیاتر بخۆیت بۆ ئەوەی ئەنسۆلین زیاد بکەیت و لەو ڕێگەیەشەوە ئەمەلۆید پلاکینگ کەم بکەیتەوە! چونک زۆریی کاربۆهەیدرات لە ژەمەخۆراکەکاندا پەیوەندیدارە بە بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا! ئەو کەسانەی کە ڕێژەی شەکری خوێنیان بەرزە زیاتر جێی مەترسین بۆ تۆشبوون بە نەخۆشی ئەزەهایمەرو لەبیرچوونەوە! چونکە چۆن نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی، یان دەتوانێت بەرەنگاریی لە ئەنسۆلین درووست بکات، هەر بەو شێوەیەش مێشک و دەماغ دەتوانن کێشەی بەرەنگاریی لە ئەنسۆلین بخولقێنن!
جا کاتێک کە ئەنسۆلینت زۆر بەرەو بەرزی دەچێت، لەو کاتەدا لەشیشت دەست دەکا بە خۆپاراست لە ئەنسۆلینی لە ڕادەبەدەر و زۆر! ئەمەش بەرەو بەرەنگاریی لە بەرامبەر ئەنسۆلینت دەبات. بەرەنگارییش لەبەرامبەر ئەنسۆلیندا بریتییە لە کەمیی ئەنسۆلین لە خانەکاندا. ئیتر ئەمەیان شتێکی سەیرە کە ئەنسۆلین زۆر درووست بکەیت، دەبێتە هۆی کەمی ئەنسۆلین!! بۆیە زۆر گرنگە بالانسێک لە بوونی ئەنسۆلیندا هەبێ، واتە نە کەم بێت و نە زۆر بێت!
هەروەها کاربۆهەیدراتی پاڵاوتە و شەکر دەبنە هۆی هەوکردنی مێشک و دەماغ. نەک هەر ئەوە، بەڵکو شەکرو کاربۆهەیدراتی پاڵاوتە لە لایەکەوە دەتوانن سەرچاوەکانی وزە بۆ دەمارەکانی مێشک و دەماغ لە ناوبەرن و لە لایەکی تریشەوە دەبنە هۆی ئۆکساندن و لەناوبردنی خانەو ڕیشاڵە ئازادەکان و لە کاتێکیشدا دژە ئۆکسێنەرەکان بەرەو کەم بوونەوە دەبەن. هەر بۆیەش کارێکی باشە کە تۆ بچیت کێشەی بەرەنگاریی لە ئەنسۆلین چارەبکەیت و بالانسی بکەیتەوە! چونکە کە تۆ کێشەی ناڕێکی ئەنسۆلین و بەرەنگاریی لە ئەنسۆلین چارە بکەیت، چونکە ئەمەیان دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەمارەکان هەر ئەوەندەیان ئەنسۆلین دەست بکەوێت کە پێویستیان پێی هەیە بۆ پاراستنی خانەو دەمارەکان، هەروەها بۆ پاراستنی مێشک و دەماغ لە هەوکردن! کەواتە ڕاگرتنی باڵانسی تەندرووست لە ئەنسۆلین کارێکی هەرێ گرنگە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەلزەهایمەر!

چون دەتوانین ئاستێکی تەندرووستی ئەنسۆلین بەسدەست بهێنین؟
1- دەبێ بچینە سەر بەرنامەی کیتۆ لە ژەمە خواردنەکانمانداو لەشمان بە کیتۆنەکان بەڕێوە بەرین! واتە کەمکردنەوەی ژەمە خواردنەکان.
2- دەست بکەین بە ڕۆژوو گرتنی پچڕ پچڕ، واتە ماوەیەک بەڕووژوو بین و ماوەیەک نا!
3- یاخوود ئەگەر تۆ نیشانەکانی لەبیرچوونەوەو ئەلزەهایمەرت تێدا دەرکەوتبوون دەبێ بە دڵنیاییەوە بچیە سەر سیستەمی خۆراکیی: (O.M.A.D) One Meal A day، واتە یەک ژەم لە ڕۆژێکدا دەست پێ بکەین.
4- دەبێ ئەو خواردنانە بخۆین کە پڕن لە مادەی پێویستی خۆراکی ڕۆژانە!
5- سترێس و پاڵەپەستۆی دەروونیی لەسەر خۆمان کەم بکەینەوە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت