مەولوود ئافەند: دادگای باڵای ئەمریکا چۆن بەرپرسانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ڕیســــــوا کرد.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی ئەو سکاڵایەی کە لەسەر بەرپرسانی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بارزانییەکان لە ئەمریکا تۆماریان کردووە، (52)کەس بە کردەوەی تاوانکاری لەوانە کوشتن و دزی و ئەشکەنجەدان و تێکدان تۆمەتبار کراون و ئەوانیش داوای قەرەبوو و زیانەکانیان کردووە بە بڕی زیاتر لە 20 ملیار دۆلار.
مانگی ڕابردوو، لە دادگای خۆجێیی شاری کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا، سکاڵایەکی یاسایی لەسەر بنەماڵەی بارزانی، لەنێویاندا بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تۆمارکرا. ئەم دۆسیەیە 52 تۆمەتباری ھەیە.
سندوقی قوربانیانی کوردستان لە ئەمریکا، ماکی ڕۆند، ھاووڵاتییەکی کورد دانیشتووی ئەڵمانیا و ژمارەیەک کەس کە تا ئێستا ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە، بەرپرسانی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەنێویاندا مەسعود بارزانی، سەرکردە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ئێستای ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی تری بنەماڵەی بارزانی و بەرپرسانی پێشووی پارتی دیموکرات و حکومەتی ھەرێمی کوردستان تۆمەتبار کراون بە ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر لەوانە کوشتن، ئەشکەنجەدان،بەرتیلدان، سپیکردنەوەی پارە و… ھتد.
دوو بەرپرسی سەربازی پێشووی ئەمەریکا لە نێو تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیەدان، بەڵام تا ئێستا ئاماژە بە ناسنامەیان نەکراوە. ئەم دوو کەسە لە ئێستادا لە شاری ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن. تۆمەتبارێکی دیکە لەم دۆسیەیەدا ھاووڵاتییەکی ئەڵمانی جۆزێف تیچمۆلەرە.
بەپێی ئەو فایلە 330 لاپەڕەیە کە دادگا بڵاویکردۆتەوە، داواکەی یاسایی لەسەر تۆمەتباران لەم دۆسیەیەدا لەسەر بنەمای چاوپێکەوتن لەگەڵ 15 کەس بووە کە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ھەبووە، بەڵام ناسنامەکانیان ڕاگیراوە بۆ پاراستنیان ئاشکرا نەکراوە. لەم حاڵەتەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە لێدوانی شایەتحاڵەکان ڕۆڵێکی گەورەی ھەبووە لە تۆمارکردنی ئەم سکاڵایە.
نزیکەی دوو کەس لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە کە ئەمریکین، دەوترێت کە ئەوان بەرپرسی باڵای پێشووی حکومەتی ئەمریکا بوون لە وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە، کە پەیوەندی دارایی زۆریان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان. یەکێک لە تۆمەتەکانی پەیوەندی نایاسایییان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتی دیموکرات، بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا و ئەنجامدانی تاوانی وەک بەرتیل و قاچاخچێتی چەک بۆ ھەرێمی کوردستان و واژۆکردنی گرێبەستی ناڕوون.
تۆمەتێکی دیکەی سەر بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتدارانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتی ھەندێک گروپی توندڕەوی وەک قاعیدە و داعشیان داوە بە گوێنەدان بە ئامۆژگاری دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و دەزگا ھەواڵگرییەکان لە کردەوەکانی وەک گواستنەوەی زانیاری ھەستیار و گواستنەوەی چەک. بە تایبەتی لەم بارەوە قسە لەگەڵ مەسعوود بارزانی و مەسرور بارزانی و ڤێسی بارزانی کراوە و تۆمەتبار کراون بە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم فایلە 330 لاپەڕەییەدا، شایەتحاڵەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بازرگانییەکی ڕێکخراو و تایبەت بە ماددە ھۆشبەرەکان لە ھەیکەلی ھەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی بریکارە سەرەکییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت. ھەروەھا بریکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە تۆمەتی ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی بریکارێکی ئەمریکی تۆمەتبار کراون. وێنەیەک لەو کەسە کوژراوە، کە دەوترێت ھی ئەم بریکارە ئەمریکییە، بە فایلەکەوە ھاوپێچ کراوە.
بەشێکی تری ئەو تۆمەتانەی لەم دۆسیەیەدا خراونەتەڕوو، ھەوڵی ڕێکخراوە بۆ فریودانی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سپیکردنەوەی پارە و لادانی بیری ڕێکخراوەکانی سەر بە حکومەتی ئەمریکا لەم جۆرە کارانەدا لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی دواییدا.
مایکل ڕوبین، بەرپرسی پێشووی حکومەتی ئەمریکا کە شرۆڤەکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە لە پەیمانگای ئەمریکی ئینتەرپڕایز، لە دوو تێبینیدا کە لە ماڵپەری ئەو پەیمانگایەدا بڵاویکردۆتەوە، ئەو تۆمەتانەی لە دژی ئەندامانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت نزیکەی 15 بەرپرس و ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی وەرگرتووە، بەجدی و بەڵگەدار وەسفی کرد و باسی لە لێکەوتە جددییەکانی ئەم سکاڵایە بۆ سەر بەرپرسانی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتی بارزانییەکان کرد. ئەو پێی وایە پەیوەندی باشی بەشێک لەو بەرپرسانە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا یان ھەبوونی گرین کار،ت یان ڤیزەی ئەم وڵاتە ناتوانێ بەربەستێکی جددی بۆ ئەنجام دانی لێپرسینەوە لەو دۆسیەیەدا دروست بکات.
دادگای ناوچەی کۆڵۆمبیا ئەمریکا بەشێک لە تۆمەتبارانی بانگھێشت کردووە، لەنێویاندا مەسرور بارزانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت