لوقمان مستەفا: ڕێکارە یاسایی یەکانی ڕیفراندۆم.
ساڵی پار بەرواری 02- 02- 2016 سەبارەت بەئەنجام دانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی کوردستان، بەڕێز. بارزانی لە پەیامێکدا ووتی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پێویستمان بە زەمینە سازی نیە. تائێستاش جەنابیان و بەرپرسە باڵاکانیان هەمان ڕاو بیر‌و بۆ چونیان هەیەو بەڵکو زیادیشی دەخەنەسەر و دەڵێن: تەنانەت پێویستمان بە پەڕلەمانیش نیە.
ئاخر گەلۆچۆن دەکرێت بۆ پرسێکی واهەستیارو مێژوویی زەمینە سازی بۆ نەکرێت و دامەزراوە شەرعیەکان بەلاوەبنرێت. بەڕاستی بیروبۆچونێکی لەوچەشنە نالۆژیکیەو نەک لەگەڵ ئەم بارودۆخە پڕ لەقیراناویە ناگونجێت بەڵکو پێچەوانەی دەستورو بنەما یایاییەکانە.
لەبەر ئەوەی ریفراندۆم وەک هەنگاوێکی چارەنووسساز بەر لە بڕیاردان پێویستی بە زەمینەسازی و کۆدەنگی و ئاشتەوایی سیاسی و رێگای یاسایی هەیە، دیاره بۆ ئه‌وه‌ی کارێک یان دیارده‌یه‌ک به‌م پڕۆسه‌یه‌دا بڕوات ، ده‌بێت بنه‌مای له زه‌مینه‌ی واقیعدا هه‌بێت ، بارودۆخ و هۆکاری زیندووی بۆ ره‌خسابێت. به‌بێ ئه‌وانه گه‌شه‌کردنی یان پێگه‌یشتنی بۆ وه‌رچه‌رخان به یه‌ک واقیع نایه‌ته‌دی. لە رووی یاساییەوە دەبێت لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە ریفراندۆم هەبێت، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسایی گەڵاڵە کراوەو پێشکەش کراوە، بەڵام تائێستاش چاوەڕێی نووسینی راپۆرتی لیژنەی کاروباری یاسایی و پەسەندکردنیەتی لەلایەن پەرلەمانەوە. وەک دەزانین کە بۆ ماوەیەکی زۆرە ئەو دەزگا شەرعیە پەکخراوە.
بۆیە ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئەومافەی خەڵکی کوردستان بۆسه‌ربه‌خۆیی، پرۆسەیەکی یاساییە نەک تەنها سیاسی، ده‌بێت له دەستوورو ده‌قه یاسایی یه‌کاندا ئه‌و مافه به ڕاشکاوی ناوی هاتبێت وئاماژەی پێکرابێت.
هەرچەندە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە (1) ی ساڵی 2005 ی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان مەرجەعی باڵایە بۆ پرسە چارەنووسسازەکان، بەڵام بەگوێرەی یاسا بەرکارەکانی تایبەت بە دەسەڵاتەکان لە هەرێم، هیچ یه‌كێك لە دەسەڵاتەکان (پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەت) رانەسپێردراون بە مومارەسەکردنی دەسەڵاتی راگەیاندنی ریفراندۆم، جگە لەوە بەگوێرەی بڕگەکانی (یەکەم و دووەم وسێیەم و چوارەم)ی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2014 یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان عێراق، تەنها دەسەڵاتی سەرپەرشتی و رێکخستن و دەرکردنی رێنمایی تایبەت بە یاساکانی هەڵبژاردنی پێداون، بۆیە لەسەرەتاوە دەبێـت لە رووی یاساییەوە ئەو لایەنە دیاری بکرێت کە دەسەڵاتی راگەیاندنی ریفراندۆمی هەیە لەگەڵ دیاری کردنی وردەکاری ریفراندۆم.
هەرچەندە له‌ڕووی یاساییه‌وه ته‌نها په‌یماننامه‌و ڕێککه‌وتننامه‌و جاڕنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌س نین – هه‌ندێک له شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌و بڕیار‌و ڕێککه‌وتننامانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێزی پابه‌ندێتی (الزامی)یان نیه- بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل، نه‌ته‌وه، هه‌رێم یا هه‌ر پارچه‌یه‌ک له ده‌وڵه‌ت ئاره‌زووی جیابونه‌وه بکات‌و ڕیفراندۆمی بۆ ئه‌نجامبدات. به‌ڵکو پێویسته ده‌ستورو ڕێسا‌و یاسای ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌و مافه‌ی پێ بهخشیێت. بۆ نمونه لەدهستوری هه‌میشه‌یی 2005ی عێراقدا به‌م جۆره باس له‌م بابه‌ته کراوه.
1- عێراق پابەندە بە یاسای نێودەوڵەتی‌و ڕێککەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیی‌و کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بەو پێیەی عێراق ئەندامە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
2- عێراق هەردوو “په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مهدهنیو سیاسییه‌کان” له 16/کانونی یه‌که‌می 1966، و “په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه ئابووری‌و کۆمهڵایهتیو که‌لتورییه‌کان” له 16/کانونی یه‌که‌می 1966. بە بێ هیچ خۆگرییەک (تحفظ) واژۆ کردووە.
3- لە دەستوری عێراقدا هیچ دەقێکی ناچاری بۆ یەکێتی خاکی عێراق بەڕاشکاوی نەهاتووە. به‌ڵکو ئه‌وه له دیباجه‌ی ده‌ستوردا هاتووه، پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستوره‌وه یەکێتی خاکی عێراق ده‌پارێزێت.
4- له کۆتایی دیباجه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ساڵی (2005)ی عێراقدا هاتووه “پێکهاته‌و لایه‌نه‌کان به‌ئاره‌زوومه‌ندانه چاره‌نوسی خۆیان به عێراقه‌وه گرێداوه. ئه‌م ده‌قه یاساییه ئه‌و هه‌له‌ش ده‌ره‌خسێنت که هه‌رێم به ئاره‌زوومه‌ندانه له عێراق جیا ببێته‌وه.
چونکە دەروازەی یەکەم بۆ ڕاگەیاندنی ریفراندۆم دەبێت بەر لە هەر شتێک ئاشتەوایی سیاسی بەدی بێت و پەرلەمان رۆڵی بۆ بگێڕدرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت یاسایەک پەسەند بکات بۆ دیاریکردنی میکانیزمی ریفراندۆمەکە و پێدانی دەسەڵات بۆ راگەیاندنی ریفراندۆم.
دەبێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێگەی بە واقیع بونی هەبێت، وەکاری واقیعی وه‌ها پێناسه ده‌کرێت که کارێکه له زه‌مینه‌ی واقیعدا بوونی هه‌یه‌و، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان، هه‌لومه‌رجی له‌باری بۆ ره‌خساوه. واته کارێکه له توانادایه بکرێت وببێته واقیعێکی به‌رچاو. ئه‌م کاره سه‌ره‌تا له سنووری مومکین و ئهگهرێکدایهو، به یارمه‌تی کۆمه‌ڵێک هۆکارو له جووڵانه‌وه‌ی خۆیدا به‌ره‌و پێشه‌وه، مه‌رجه‌کانی پێده‌گات و، له چرکه‌ساتی هه‌ماهه‌نگی هه‌موو مه‌رجه‌کاندا پێکه‌وه ، ده‌گاته مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی و، ئه‌وه‌ی مومکین و ئه‌گه‌ر بوو به واقیعێکی هه‌ستپێکراو ده‌گۆڕێت.
دیاره بۆ ئه‌وه‌ی کارێک یان دیارده‌یه‌ک به‌م پڕۆسه‌یه‌دا بڕوات، ده‌بێت بنه‌مای له زه‌مینه‌ی واقیعدا هه‌بێت، بارودۆخ و هۆکاری زیندووی بۆ ره‌خسابێت. به‌بێ ئه‌وانه گه‌شه‌کردنی یان پێگه‌یشتنی بۆ وه‌رچه‌رخان به یه‌ک واقیع نایه‌ته‌دی. که‌واته پێگه‌یشتنی بارودۆخێکی گونجاو یه‌کێکه له بنه‌ماکانی گه‌یشتن به واقیعێکی نوێ.
ریفراندۆم، وه‌ک هه‌ر کارێکی یاسایی و سیاسی، وه‌ک شێوازێکی تێکۆشان بۆ بڕیاردانی چاره‌نووس، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته واقیع ،نابێت شوێنە جێ ناکۆکەکان بە نادیتە وەربگیرێت چونکە هەرێمی کوردستان لەڕووی یاساییەوە دەسەڵاتی تەنها بەسەر ئەو ناوچانەدا دەشکێت کە تا 09- 04- 2003 پێیان وتراوە هەرێم، بۆیە ناتوانرێت لە ناوچە جێناکۆکەکان ڕیفراندۆم ئەنجام بدات، دەبێت لەگەڵ حکومەتی عێراقدا ئەو کێشانە یەکلابکاتەوە.
دەبێت ئاماری سەرجەم دانیشتوانی هەرێمی بەگشتی و شوێنە کێشە لەسەرەکان لەبەردستدابێت، بۆئەوەی هیچ کەلێنێکی یاسایی دروست نەبێت وڕای گشتی جیهان بەلای خۆماندا ڕاکێشین و تا هەنگاوی دووەم کەسەربەخۆییە متمانەیان بەدەست بهێنیین.
دەبێت سەرەتا سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان کە باسمان لێوە کرد هەنگاوبە هەنگاو بگیرێتەبەر، ئەگەربەم میکانیزمەی ئێستابێت، ئەوە مەحاڵە و تەنها مەرامی سیاسی لە پشتەوەیەو خۆڵکردنە چاوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و هیچیتر .
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
-
لوقمان مستەفا: کورسی کۆتاکان و پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکە.
- -
لوقمان مستەفا: لەشەڕی بەوەکالەتدا ئێران پێشەنگە.
- -
لوقمان مستەفا: سەودای سەدە و سکاڵای سەدە.
- All Posts