ئایا ئۆکرانیەکان دەتوانین لەم شەرەدا سەرکەون؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

WELTرۆژنامەی
وەرگێڕانی/ پشکۆ ئەمین
سەربازە ئۆکرانیەکان هێرشی رووسەکانیان هێواشترکرد. پێدەچێت پۆتین گرەوی لەسەر سەرکەوتنێکی خیرا کردبێت. ئەمە بروای سەرکردە سەربازیەکان و جاسوسێکی موسادە دەربارەی جەنگەکە.
لەنێوان جەنگی پارتیزانی و راپەڕینی گەلدا. بەلێدانێکی خێراو گورچکبڕ سەربازە ئۆکرانیەکان توانیان هێرشی سوپای رووس هیواش کەنەوەو لە هەندێک شوینێشدا بیگێڕنە دواوە.
لەراستیدا ژمارەیەک لە شارەزا سەربازیە رۆژئاوایەکان لەو بڕوایەدابوون کە ئەمە روو دەدات، ئێستا وادەرچوو، شەرەکە پێچەوانە بوەوە.
ئیتر تەنها شتێکی بروا پێکراو هەیە، کە سەرۆکی رووسیا فلادمیر پۆتین بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ ئەم شەرە دوژمنکاریە کرد. نوێنەری حوکمەتی ئەڵمانیا لەبەرلین وتی: گەر ئێمە سوتەمەنی و خواردنی سەربازە رووسەکانی بکەینە پێوانەیەک، تێدەگەین کە پۆتین بروای وابووە، کە بە چوار رۆژ سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. بەڵام لەباتی ئەوە بە هۆی نەمانی بەنزین و کێشەی میکانیکی و هێرشی ئۆکرانیەکان تائێستا تەنها 70 کم یان بریوە. زیاد لەمەش سەربازە رووسەکان بروایان نەما بەشەرەکە، هەندێکیان کاتێک لە سنورەکە پەڕینەوە تێگەیشت، ئەمە تەمرین نیە.
دەستگا هەواڵگریە رۆژئاوایەکان هەستاون بە گرتنی وینەو ڤیدیوی دەبابەو زرێپۆشە تێکشکاوەکان، رەنگە وێنەی سێان یان زیاتری سەرکردە هەرە باڵا کوژراوەکانی رووسیان لەلابێت، کە لەکاتی هێرشەکانیاندا کوژراون. بەهۆی پێدانی چەکی سوکی سەرشانەوە، ناتۆ و ئەڵمانیا هاوکاری ئۆکرانیایان کرد، بەپێدانی 1000 راکێتی دژە زرێ پۆشی جۆری تازەو 500 Stinger دژە فرۆکە کە ئەمە وایکرد دەبیت کە فرۆکەکان لە 3000 متر بەرزتر بفرن و دەنا دەخرێنە خوارەوە، بۆیە لەو بەرزیەوە فرۆکەکان ئامانجەکان بەباشی ناپێکن.

ئەو فرۆکە شەرکەرەی کە لەرۆمانیا بەنزینی تێکرا
ئەوەی جێگەی سەرسورمانە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وای دانابوو کە فرۆکەی شەڕکەر بنیرێتە ئۆکرانیا، لەسەرەتای هێرشەکەی رووسدا.
فرۆکەوانێکی ئۆکرانی بەخۆی و فرۆکە شەڕکەرە SU-27 رایکردە رۆمانیا کە ئەندامی ناتۆیە، فرۆکەوانەکە کاتیک زانی سووتەمەنی پینەماوە خۆی گەیاندە رۆمانیا. پاشان سوتەمەنی کرایە فرۆکەکەی و هەستاو رۆشتەوە بۆ وڵات و بنکەو کارەکەی خۆی، ئێستا پۆتین زیاترو دڕندانەتر پەلامار دەدات، جەنراڵێکی کۆنی ناتۆ هانز لۆتا دومرۆسی، بە هەواڵنێری ئەڵمانیا
( دپ ا) وت: پۆتین تائیستا هیچ سەرکەوتنێکی گەورەی سەربازی بە دەست نەهێناوە، بۆیە بەشێوەیەکی دڕندانەتر پەلاماردەدات.
وینە پر لە هیواکان، ژنەکانی کە باوەشیان پرە لەگوڵ و بەدەست خوا حافیزی دەکەن و منداڵە دەم بەخەندەکان کە تا ئێستا لێرە نەبوون، ئەمانە هەموویان و پێدەچێت پۆتین ئاگاداری خۆراگری وبەرگری و قارەمانیەتی گەلی ئۆکرانیا و سەرکردە ئازاو شۆرشگێرو کەم وێنەکەیان زیلینسکی نەبووبێت.
ئۆکرانیەکان ئێستا شەری پارتیزانی دەکەن، بۆیە کێشەی گەورەیان بۆ سوپاکەی رووس دروستکردوە، ئەمە شەڕی پارتیزانیەو بەشێوەیەکی گەورە، ئێرە ئەفگانستانە 2.0 بێگومان ئەمە روونادات، لەوانەشە راستبێت، ئەمە چاڵێکی بێ بنە، لێرە سەرکەوتنتان ئاسان نیە.

ئێرە زۆر ترسناکە
دۆمرۆس جەنراڵی خانەنشین وتی: ئۆکرانیەکان دەتوانین شەڕەکە لە رووی ویژدانەوە ببەنەوە. پۆتین دەتوانێت لەرووی تاکتیک و چەکەوە بیباتەوە. لەخراپترین کاتدا ئۆکرانیا دەشێلێت و دانیشتوانەکەی دەکاتە بارمتە.
دۆمرۆس بە ئامۆژگاریەوە دەڵێت: بە بەشداری نەتەوە یەکگرتوەکان دەکرێت چەکی زیاتر بدرێت بەگەلی ئۆکرانیا، ئەمە نابێت تەنها بیرکردنەوەی بەشیک لەناتۆ بێت، بەڵکوو پیویستە بانگەوازی هەموو کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ بکرێت.
لەم کاتەدا دەبێت، هاوکاری و پیداویستیە مرۆڤیەکان زیاتر لەبەرچاو بگیرێت و پەلەیان تێدابکرێت، هەرچی پیویستە تادەگاتە خواردن و نان و پەنیر. جەنراڵ وتی: هەرکەس هاوکاری خەڵک دەکات، هەرکەسێک منداڵ و دایک و باوک و خزمەتەو ئا ئەمە مرۆڤایەتیە.
سیخوڕەکەی موساد بروای وایەو دەڵێت: سەرکەوتنی سەربازی ئۆکرانیا گونجاوە لەگەڵ ئەوەشدا کە دۆمرۆس دوودڵ بوو لە سەرکەوتنیان.
ئەفسەرێکی سەربازی گەورەی سوپا کە هێشتا لەسوپادایە وتی: سەرکەوتنی ئۆکرانیا جێگەی سەرسورمانە وەک موعجیزە وایە. بەڵام ئۆکرانیەکان دەتوانین بەرەو پێشەوە چونی سوپای رووس هیواشترکەن، کاتێک وێنەی کوژراو بریندارو وێرانکردنەکان پێشان بدەن. هەروەها وێنەی سەربازە رووسە کوژراو بریندارەکانیش پێشان بدەن. بە پێچەوانەوە جەنراڵی کۆنی ناتۆ ئیگۆن رامس رۆژی یەک شەمە لە کەناڵی ZDF ئەڵمانی وتی: زۆر ڕێی تێدەچێت ئۆکرانیا لەم شەڕەدا سەرکەوێت. سەفیری ئۆکرانی لەئەڵمانیا ئەندرێج میلینیک وتی: وڵاتەکەم چۆک دانادات.
سەرۆکی کۆنی هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیلی موساد ئەفرایم هالیڤی لەرۆژنامەی هارێتس دا نوسیویەتی: هێنانە پێشەوەو بریارو هەڕەشەی پۆتین دەرباری چەکی ئەتۆمی پاش چەند رۆژێک لە شەرەکە، مانای بێتوانای و نەشارەزای و نەزانینە دەربارەی جەنگ.
لە لایەن پۆتین و سەرکردەکانی رووسەوە، ئەمڕۆ رووسیا بەتەنها ماوەتەوە، دەکرێت هاوکاریان بکەین، دەکرێت رێگەیەکی باش و شەریفانە پیشانی پۆتین بدەین بۆ دەرچوون لەم کارەساتە.
ئیسرئیل هاتە ناوەوە بۆ نێو بژیوانی کردنیان و هەوڵدان بۆ وەستانی جەنگەکە، بەڵام پێناچێت لە ناوچەی شەڕەکە بیر لەئاشتی بکرێتەوە. لە بەرلین ماری ئاگنیس زیمرمان سەرۆکی لیژنەی کۆمیتەی بەرگری، وتی پۆتین پێیوابوو سەرکەوتنێکی سەربازی خێرا بەدەست دەهێنێت، ئاگاداری هێزی سەربازی ئۆکرانیا نەبوو، رەنگە شەرەکە زیاتر بخایەنێت، پۆتینیش هێرشی ناڕەواتر دەکات، ئەوەتا راست ناکات کە دەڵێت: تەنها هێرش دەکەینە سەر ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا. پۆتین پێشیلی یاساکانی نێو دەوڵەتی و مرۆڤایەتی دەکات.
رستەیەکی یاسای هەیە دەڵێت: دەبێت پارێزگاری لە گیان و هەستی خەڵک و دانیشتوانە بێچەکەکان بکرێت، لەکاتی شەری چەکداریدا، بە داخەوە ئێستا لەم شەرەدا هیچ گوێی پێنادرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت