پشکۆ ئەمین: ئەشکەوتی شانەدەر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خواروی کوردستان مەلبەندی شارستانیەت بووە، یەکێکە لە شوێنە هەرە بەناو بانگەکانی جیهان لەرووی شوینەوارەوە، کوردستان بەگشتی مەڵبەندی ژیان بووە، لە ئەشکەوتی شانەدەردا لە ساڵانی 1950دا پاشماوەو ئێسک و پروسکی کۆن دەدۆزرێتەوە.
پرۆفیسۆر گرایم بارکەر لە زانکۆی کامبیرج تا ئێستا زیاتر لە10 پیاو ژن و منداڵی نیاندەرتالی لەم ئەشکەوتەدا دۆزیوەتەوە، هەروەها باس لەرێو رەسمی ناشتنی ئەم مرۆڤە نیاندەرتاڵانە دەکات کە چۆن لەناو کانیەکدا کە دیوارێکی بەردیان بۆ هەڵچنراوە بە شێوەیەکی رێکوپێک لەپەنا یەکداو سەریان لە یەک شوین نیژراون! ئەو ئیسک و پروسکانە مەزەندە دەکران و دەگەڕێنرانەوە بۆ 50 تا 70 هەزار ساڵ لەمەو بەر، پێدەچێت کە نیان دەرتاڵکان هەر لەو ئەشکەوتەدا ژیابن و وە هەر لەوێشدا بە خاک سپێردرابن.
بەپێی زانایان و توێژەرەوان و شوێنەوار ناسان، ئەو ئێسک و پروسکەی لە ساڵی 2018 دەدا لەئەشکەوتی شانەدەر لە لایەن زانا تیمە گەرۆکە شوێنەوار ناسەکەی پرۆفیسۆر گرایمەوە دۆزرایەوە، بەقەرز لە لایەن دەسەڵاتی حوکمەتی هەریمەوە دراوە بەم تیمە براوەتە بەریتانیا.
دکتۆر Emma Pomeroy دکتۆر ئیما پۆمێرۆی، زانای مرۆڤ ناسی کۆن لە زانکۆی کامبریج بە هاوکاری تیمێک لەشارەزایانیی هۆڵندی توانیان ئەم ئیسک و پروسکە پێکەوە بلکێننەوە و، پەیکەری کەلەسەریکی لێدروست بکەن.،پاش لکاندنەوە DNA دی ئین ئا بۆ کردن دەرکەوتووە،کە ئەم کەلەسەرە هی خانمێکە کە لەو ئەشکەوتەدا بە خاک سپێرراوە،
توێژەرەوانەکان پەیکەری خانمی شانەدەریان بەناز ناوی شانەدەر زێ ناساند!
شارەزایان دەڵێن؛ تا ئێستا ئێسک و پروسکی خانمی شانەدەر زێ باشترین ئێسکە پەیکەری پارێزراوە، کە لەم سەدەیەدا و شەش ساڵێک پێش ئێستا، واتە ساڵی 2018 دۆزراوەتەوە. پرۆفیسۆر گرایم بارکەر دەڵێت؛ دۆزینەوە خانمی شاندەر زێ، تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک زانیاری تازەو ئەوانەی پێشوو بەناڕاست و هەڵە ناودەنێت و، ئاشکرای دەکات کە نیاندەرتاڵەکان زۆر زیاتر لە مرۆڤ چوون و، پێچەوانەی ئەوەی کە لەمەوپێش توێژەران بیریان لێدەکردەوەو دەوترا، نیاندەرتاڵ لەمەیموون چوون.
زانکۆکە لە ڕاپۆرتێکدا کە رۆژی پێنجشەمە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، شوێنەوار ناسانی زانکۆی کامبریج لە ئینگلتەرا توانیان کە 200 پارچەی تیکشکاو نەرم بوو لە کەلەسەری ئەو ژنە ئەشکەوتییە کۆکردۆتەوەو توانیویانە کە سیماکانی دەمو چاوی وەک پەیکەرێک دروست بکەنەوە!!

زانکۆی کامبریج، ستۆدیۆکانی بی بی سی/ جەیمی سیمۆندز
خانمی 75000 هەزار ساڵ، قژێکی درێژ و قاوەیی تۆخی هەیە، خاوەنی نیگایەکی متمانە بەخۆبووەو، پێستێک کەنیشانەی ژیانێکی پر دەردەسەری دەردەخاتی هەیە، بەو شێوەیەش هێشتا تیشکی ڕازیبوون و شانازی بەخۆ کردن دەدات و خەندەیەکی نەرم بەدەم و چاویەوە دیارە. ئیسکی دەم و چاوی لەژێر پێستیەوە دەرکەوتووە و، هێڵی برۆی کەمتر دیارە و چەناگەی بەهێزترە و لوتی بچووکترە لەو نیاندەرتاڵانەی کە پێشتر وێناکراون و ناسێنراون. هەروەها بالای 150 سم و تەمەنی 40 ساڵ بووە،کە بەپیی ستاندارتی ئەو سەردەمە بەتەمەن بووە.
زانکۆی کامبیرج دەڵێت؛ ڕەنگە “خانمی شانەدار زێ ” بەم شێوەیە بووبێت، ئەمەش دەریدەخات کە شانەدەر زێ ڕووخساری لە رووخساری مرۆڤەکانی نیاندەرتال کە تا ئێستا پێیان ئاشنابووین ناچێت و جیاوازە لەو مرۆڤە نیاندەرتاڵانەی کە تا ئێستا نیشاندراون و ناسێنراون و ئاشنابووین پێیان. واتە وێنەی خانمی شانەدەر زێ بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە مرۆڤی مۆدێرن دەچێت. نەک مرۆڤی نیاندەر تاڵ!
دکتۆر ئیما پۆمیرۆ ئاماژەی بەوەشکردووە؛ کەلەسەری نیاندەرتاڵەکان بڕبڕەی گەورەی برۆیان هەیە و چەناگەیان بۆ دواوە چووە، ڕووخساری ناوەڕاستیان دەرکەوتووە کە لە ئەنجامدا، لووتیان گەورەتر دەردەکەون. بەڵام دەم و چاوی شانەدر زێ کە دووبارە دروستکراوەتەوە، ئەوە پیشان دەدات کە ئەو جیاوازییانەی پێشوو لەمدا بەو شێوەیە نەبوون .
ئیما لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت؛ کە ڕەنگە ئاسانتر بێت بزانین چۆن زاوزێکردن لە نێوان جۆرەکانماندا ڕوویداوە، تا ئەو ڕادەیەی کە دەکرێت بڵێم، کە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە ئەمڕۆ لە ژیاندان هێشتا DNA ی نیاندەرتاڵیان تێداهەیە.
شاژنی شانەدەر لە باشترین پارێزراوەکانی نیاندەرتاڵەکانە،کە لەم سەدەیەدا دۆزیویانەتەوەو دۆزرایەوە کە پێدەچێت لە ساڵی 2018دا بەهۆی لەرزینێکی بەردەوە لەو ئەشکەوتەدا دەرکەوتووەو دەموچاوی چەقێنرابێت.
شوێنەوار ناس (کارین کریچمایر، تەنها سێ رۆژ پێش ئیستا لە 3ی ئایاری 2024 )، دا دەلێت؛ لەو شووێنەی کە ئێسک و پروسکەکایان دۆزیوەتەوە، لە ژیرەوەیدا بە ڕەگی گژوگیا دەورە دراوە، ئەمەش وایکردووە کە توێژەران وا بزانن مردووەکان لەسەر جێگایەکی پر لە گوڵ نێژراون!
توێژینەوە نوێیەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە هەنگ ڕەگەکەیان گواستبێتەوە بۆ شوێنی گۆڕەکە، یان ڕەنگیشەکە شوێنەکە مانای تایبەتی هەبووبێت: چوونکە پاشماوەی تۆوی گوڵی کێوی سووتاو و گوێز و چیمەن و هەروەها شووشەیەک کە لە دەوروبەری ئەشکەوتەکەدا دۆزراونەتەوە بەڵگەن لەسەر ئەمە.
پۆمێرۆی دەڵێت: “تەرمی شانیدار زی تەنها بە درێژی قۆڵێک لەو شوێنە کەوتبوو کە زیندووەکان لێی ژیاون نانیان لێخواردوە و دەیانخوارد. بۆیە پێدەچێت لای ئەم نیاندەرتاڵانە ، ( جیابوونەوەیەکی ڕوون لە نێوان ژیان و مردندا نەبووبێت.) دیارە نیاندەرتاڵەکان هەر لەم جێییەدا مردووکانیان ناشتووە و هەرلێرەشدا خواردنیان خواردوە، واتە ژیاون.
هێشتا زۆر شت ماوە لەناو ئەشکەوتەکەدا بدۆزرێتەوە: لە ڕاستیدا لەکاتی وێنەگرتنی فیلمە دیکۆمێنتارییەکەدا تیمەکە تووشی پاشماوەی ئیسک و پروسکی کەسیکی تر بوون، کە شانە چەپی و هەندێک بڕبڕەی پشتی و دەستی راستی کە بە تەواوەتی دەرکەوتووە. بۆیە دەتوانرێت وا دابنێین کە زانیاری زیاتر لەسەر نیاندەرتاڵەکان و شێوازی ژیانیان دەربکەوێت، لە نێویاندا خۆردنەکانیان.
تا ئێستا نیاندەرتالەکان بە درندەو شەرکەری کیوی و نەزان. دادەنران. بەڵام پاش ئیسک و پروسکەکانی شانەدەر ئەم بۆچوونانە دەبیت راست بکرێنەوەو پیایاندا پچینەوە.
ئەشکەوتی شانەدەر لە کوردستاندایە، بێگومان ئەوسا کورد وەک نەتەوە نەبووە، بەڵام لەم خاکە پیرۆزەی ئێمەدا ئەم مێژووە بووەو روویداوە، بۆیە ناکرێت نابێت بە مێژوویی خۆمانی نەزانین.
وەک خاتونی شووینەوارناس ئیماپۆمیرۆ دەڵێت؛ هەموو مرۆڤەکان هێشتا DNA نیاندەرتاڵەکان لە لەشیاندایە،کاتێک کە ئەوان لەم خاکەداو لەم شوێنەدا ژیاون و باو باپیرانی ئێمەش هەر لێرەدا بوون، ئیتر بۆ نابێت و ناکرێت شانازی بەم میژووەوە نەکەین.
میلەتانی دراوسێمان هیچیان خاوەنی میژووی خۆیاننین و خاوەنی ئەو خاکەشنین کە لەسەری دەژین کەچیشانازی بەو مێژووەوە دەکەن کەلە میلەتانی تریان دزیوەو کردویانە بەهی خۆیان، ئەوان شانازی بەو میژووە دروستکراو دزراوەوە دەکەن. کەچی ئێمە میژوومان هەیە، بەڵام هیندە بێ هەستین، بەرد لە میژووەکەی خۆی دەگرین و گاڵتەی پێدەکەین. بۆیە هەمیشە میژوەکەمان تۆپمان پێوەدەنێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت