ئازاد حەمدى : باجی رەعنا لە کەڵە ژنەکانى هەڵەبجە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە کەلێنێکى ناوەڕاستى ئەو کۆڵانەی بەرەو مزگەوتى تەکیە ، ماڵی بێوەژنێکى بەئەمەک بەناوى باجى رەعنا ناسراو بە { باجى رەعنای قەزاز ، وەیا رەعنای حەسەن چاوەش } هەبوو ، لەمیانەى ساڵەکانى 1900 بۆ 1976 دەژیا .. بەوە ناسرابوو کە ئافرەتێکى بەهەڵوێست و مەردانە چاکى لێهەڵکردووە بە بە خێو کردنى پێنج کچ و کوڕێکى تاقانەدا ، تووانیبووی سەرچاوەى ژیانیان بۆ دابین بکات زۆر بە ڕێکو پێکى ، لەو ساتانەدا کە هەژارى و کەمدەرامەتى باڵی بەسەر زووربەى دانیشتوواندا کێشابوو .. بەوەى بەکاری قەزازى و چاککردنەوەى شکاوى و چارەسەرکردنى هەندێ نەخۆشی ، ناوبانگى دەرکردبوو .. مناڵەکانى بەناوى ( عەتیە خان – کافیەخان – توباخان – ئایشێ خان – شوکریە خان و مامۆستا جەمیلە ) ە بوون لەگەڵ کووڕێکى تاقانە بەناوى هونەر مەندى تەشکیلى و مۆزیک زان حەمەسعید حەسەن ) بوو کە ئێستا لە هەندەرانە ..
لەو ساڵانەدا بۆڕازانەوەى جلی کوردی کاری قەزازى ، کە بریتى بوو لە گوڵنگە بەسیمى زەرد لەسەر داوێکى تایبەتى ڕەش پیان دەووت ( گەردە) دروستدەکرا ، لەسەر چەفتەکە تێکەڵ دەکرا لە گەڵ سەروبەستى ژنانە وەیا بۆ قەراغی دەستماڵدا دا . ئەڕێژرا ، زۆر باوى هەبوو …باجى ڕەعنا لەم بووارەدا بەناو بانگ بوو ، ئەمەى کردە کارێکى سەرەکى بۆ پەیداکردنى بژێوى ژیانی سەختى ئەو کاتانە …
ماڵەکەیان بەچوونە ژوورەوە لەدەرگای حەوشەوە ، سەکۆیەکى بەرینى دەهاتە بەرچاو کە زووربەى دانیشتن و کاری ڕۆژانەیان تێدابەسەردەبرد .. بەدەستە چەپدا بەلوعەیەک ودارمێوێکى شۆڕوەبوو بەسەر سەکۆیەکە سێبەرى پەخش دەکرد .. بە لای ڕاستدا کە پێچێکى نەدیو بوو ژوور و هەیوان هەبوو … لەبەر ئەوەى هاوەڵیەکى زۆر تووندو تۆڵم هەبوو لە گەڵ کاک حەمەسعیدا ڕۆژانە دەچوومە ماڵیان ، پێش هاتنەدەرەوەمان بەدەم کارەکەیەوە باجى رەعنا ئامۆژگاری باشی دەکردین مەرجیشی ئەوەبوو کە پێش خۆر ئاوابوون دەبێت لەماڵەوەبین ، دەیووت لە هەر شوێنێک بن سەیری خۆر ئاوابوونى سەر کەل بکەن ئاوانەبووبێت یەک ڕمی مابێت بۆ خۆر ئاوا بوون دەبێت بگەڕێنە ماڵەوە ….

هەزاران دروود … لە گیانى پاکى باجى رەعنا … کەڵە ژنى بە ئەمەکى شاری هەڵەبجە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت