Azad-hamdi-1

بیری وازهێنان لە دەستەڵات .. هۆنراوەی نزار قەبانى .. وەرگێڕانى/ ئازاد حەمدى ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەرچەند بیر دەکەمەوە ، واز لە دەستەڵات بهێنم !!؟؟

ویژدان ڕێگەم پێنادات ..؟؟

کێن ئەو پیاو چاکانەى لەدوواى من دێن و حوکم دەکەن ..؟؟

کێ چاک کەرەوەى شەل و

پەککەوتەو

کوێرانە ..؟؟

کێ ئێسکى مردووان زیندوو ئەکاتەوە ..؟؟

کێ لەبن قۆڵیەوە رووناکى مانگ دەردێنێت ..؟؟

کێ بارانیان بۆ دەبارێنێت ..؟؟

کێ ئەبینێت ، نەوەد جەڵتەیان لالێبدات ..؟؟

کێ ئەبینێت بەدرەختدا هەڵیان واسێت ..؟؟

کێ ئەبینێت مانگا ئاسا بژین ..؟؟

وەکو مانگاش بمرن ..؟؟

هەرچەندە لەبیری ئەوەدام ، وازیان لێبهێنم ..؟؟

فرمێسکی چاوەکانم وەکو دەریا لافاو دەکات ..؟؟

پشــــــــــــــــــــــــتم بەخوابەست و ..؟؟

بریارم دا ســـــــــــــــــواری گەل بم .

هەرلە ئێستاوە تا ڕۆژی قیامەت .

133 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت