Fereydwn-Kunjrini-1

فەرەیدون کونجرینی : جوڵەی شەقام و یەکەم زەنگی ناڕەزای دەربڕین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر دەسەڵاتی کوردی لەهەرێمی کوردستان ئەرکەکانی بەپێی یاسا نیشتمانیەکان جێبەجێ نەکات ئەوا ٦٢ ڕۆژی خۆپشاندانەکەی ساڵی ٢٠١١ی سلێمانی و دەوروبەری دوبارە بونەوەی دەبێت بەئاستێکی توندتر لەوەی کــــــــەڕوی دا .

لە شاری سلێمانی لە مانگی ١١ی ٢٠١٠دا کامپینێك ئەنجام درا بە پشتیوانی کۆمەڵی مەدەنی و کۆمەڵێك لە ڕۆژنامە نوسان بەناوی سەرۆك ئیمزای مەکە لەوساڵ و بەروارەدا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسایەکیان ناردبوو بۆ سەرۆکایەتی هەرێم تا سەرۆکی هەرێم ئیمزای بکات، دوو بڕگە لە پڕۆژە یاسکە پێك هاتبو کە هاوڵاتیان بەبێ مۆڵەت خۆپشاندان نەکەن ، وە لەهیچ جێگایەکی گشتی کۆبونەوە و گردبونەوە ئەنجام نەدەن .

لەم کامپینەدا هاوڵاتیان توانیان کاریگەریان هەبێت بە کۆکردنەوەی ئیمزاو نارەزای دەربڕین ، ئەم بڵاو کراوەیە توڕەبونی لێ کەوتەوەو هاوڵاتیان خۆپشاندانیان کردە ویست و خواستیان تا ناڕەزاییەکان لەشەقامەوە بگوێزرێتەوە .

هـــــەڵەکانی حکومەت و کەمتەر خەمیەکانی دەسەڵاتداران و پەرلەمانی حکومەتی هەرێم لە فراوان بوندابوو، هەرچەندە لەمێدیاو ماڵپەڕە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕەخنە بەتوندی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرا لەسەر بەخراپ بەکار هێنانی دەسەڵات لە هەموو ڕویەکەوە یەکێك لەوانە پشتگوێ خستنی ناوچە دابڕێندراوەکان و وەلانانی پێشنیارو داواکاریەکانی شەقام گوێ پێ نەدانی سەرجەم ئەو نوسراوانەی وەك بیرو ڕا لە ماڵەپەڕە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا نوسەران دەیانوسن و گوێ پێ نەدانی گەنجان و سەرجەم ئەو خوێندکارانەی مافی دامەزراندنیان هەیە وەلادرابون و بەدوادا چونیان بۆ نەدەکرا و بەهەدەر دانی سەروەت و سامانی نیشتمان و بەڵێنە ونەکان لەگەڵ هاوڵاتیان تا هاولاتیان وایان لێ هات زەنگێکی گەورەیان هێنایە ناو شەقام و ١٧ی شوباتیان دروست کرد و کۆمەڵێك هاوڵاتی شەهید و بریندار بون ماوەی خۆپشاندانەکان درێژەیان هەبوو تا ٦٢ ڕۆژ و دواین جار بەزەبری هێزی دەسەڵاتی هەرێم بڵاوەیان بە خەڵك کردوو داواکانیشیان وەلانا و تا ئەم ساتەوەختەش هیچ کام لە بکوژانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ڕاپێچی دادگا نەکراون . واتە دادگا سەروەر نیەو دەسەڵاتداران ئازادی دادوەریان قۆرخ کردووە .

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا لە یادی ١٧ی شوباتی ٢٠١٣دا پرسی خۆپشاندان کراوەتە نێو ڕاپرسیەوە( ئایا لە خراپ بەکار هێنانی دەسەڵاتدا خۆپپشاندان بکرێتەوە) ؟ ئەنجامی ڕاپرسی لە کەمتر 10کاتژمێردا ( ٣٥،٠٠٠) هەزار لایك هاتووە واتە هاوڵاتیان ویست و خواستی ئەوەیان هەیەو ئامادەن کە خۆپشاندان دوبارە بێتەوە لەمەڕ ئەو خراپ بەکار هێنانەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کاری پێ دەکات . شەهیدانی 17ی شوبات وڕۆژانی دوایی دەبێت لە نێ و شەهیدانی نیشتمانیدا بچێندرێن ، چۆن پێشمەرگەیەك لەپێناو ڕزگار کردنی ستێك بۆ نیشتمانەکەی شەهید کراوە هیمەت و خۆبەخشی ئێمە و کارکردنمان و ناڕەزای دەربڕینمان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدایە ، چالاکیە مەدەنیەکانمان بۆ وەرگرتنەوەی ناوچە دابڕێنداراوەکانە بۆ ناسینی ئاودیوکاری نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانە ، کارکردنمان بۆ سەندنەوەی ئەوزەویانەیە کە لەسەر حیزب تاپۆکراون ، کارکردنمان دژی بەهەدەر بردنی پارەی گومرکی ئیبرایم خەلیل ە، تا دەگاتە پانتایی هەرێم و دەڤەری خــــانەقین .

دوای ئەوەی خۆپشاندەران بڵاوەیان کرد ئێمە لێرەوە هاوڵاتیانیش لەمالەکانی خۆیانەوە دەیان گوت دەبێت پلانی دەسەڵاتداران ئەم جارەیان چیبێت ، چون هەمیشە دیکتاتۆرو دەسەڵاتداری وڵات ویست و خواستی ناراستی بووە ئەوەی لە بەرژەوەنی خۆیدابێ دەیکات ، زۆرجار پڕۆژە جێ بەجێ دەکرێ بەزۆرینە داواکاریەکانی هاوڵاتیانیش بەئەنجام دەگەیەنێت بەڵام لەکاتیكدا لەبەرژەوەندی دەسەڵات و فەرمان رەوایی خۆیادابێت .

شەهیدانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی خۆیان کردە قوربانی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی لەپێناو داواکاری و ویست و خواستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەربۆیە دەبێت ئەم شەهیدانە بە شەهیدی خەڵك ناوب‌ێندرێن و بناسرێن لەنێو شەهیدانی دەبێت شەهیدانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی بە شەهیدی هاوڵاتی هەرژمار بکرێن ، ئەم شەهیدانە خۆیان بۆ ویست و داواکاریەکانی خەڵك خستە بەردەست ڕێژی گولە . لایەنی دەسەڵات لەهەرێمی کوردستاندا ڕازی کردنی هاوڵاتیان بەندبوو بە داواکاری و پێشنیارەکانی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە و بڕیارە27 خاڵەکەی پەرلەمان کە تا ئێستاش وەڵام نەدراوە تا خۆپشاندانی خوێناوی دووبارە نەبێتەوە با خواست و داواکاریەکانی هاوڵاتیان ئەنجام بدرێت چونکا ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی توانی دیواری ترس لەنێو هاوڵاڵاتیاندا بڕوخێنێ ١٧ی شوبات توانی مانای دیموکراتی ببەخشێت بە دانیشتوانی ئەم هەرێمە ١٧ی شوبات بیرو ڕا تاریکە کانی ڕۆشن کردەوە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات ئەمەش بەهۆی کار بەڕێکەرانی حکومەتەوە ڕویانداوە، بەرپرسەکان وایان کرد خۆپشاندان بکرێت ئەگەریش هەیە دوبارە بێتەوە چونکا سنوری تەقینەوەی خۆپشاندان لەکاتێکدا دەبێت کە هاوڵاتیان بزانن داهاتی نیشتمان چۆن و بە چ جۆرێك بە هەدەر دەڕوات. 

دەبێت ئەودەسەڵاتە خراپ بەکار هاتوە لە بنەوە بڕوخێندرێت بەهەر چۆنێك بێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەسەڵاتی کوردی ئەرکەکانی وەك داواکاریەکانی هاوڵاتیان ئەنجام نادات ، بەهۆی نەکردنی چاکسازی لە دامام و دەزگاو دوبارە کردنەوەی ئەودەمووچاوانەی دەیان ساڵە خەڵك بێزاربون لە ڕوکاری نا ڕاستیان کە بەرپرسیاریان پێ بەخشراوە کەچی بۆ بەرژەوەندی حزبی هاوڵاتیان دەکەنە قوربانی دۆخەکە لەئاستێکدا دەگۆڕدرێت کە لە چەندساڵی داهاتودا خۆپشاندان و ناڕەزایی دوبارە نەبێتەوە بەهۆی باش بەکار هێنانی دەسەلات لەناوچەکەدا ئەمەش ئیرادەی کۆمەڵێك دڵسۆزی دەوێت کە تا ئەمڕۆ بونیان بە ، با ویست و خواستی هاوڵاتیان ببەخشرێتەوە بە تاکی خەڵك و ئیرادەی سەربەخۆ ، ئێمە پێمان باش نیە ببین بە بەشێك لە ستراتیجی حزبی دەمانەوێت هاوڵتیانە ناو بهێندرێین و خەڵك و نیشتمانمان لا زیاتر مەبەستە ڕۆحی شەهیدانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی شادبێت ، وە بریندارەکان تەندروستیان بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆیان و خانەوادەی هەمویان خۆڕاگربن تا دادگا دەبێتە خاوەنی بڕیاری خۆی و یاسا سەروەر دەبێت .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت