Alla-Tallebani.1

ئاڵا تاڵەبانی ئامۆژگاریی بارزانی و پارتییەکان دەکات . .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەپەیامێکی وەڵام ئامێزدا ئاڵا تاڵەبانی خوشکەزای بەرێز جەلال تاڵەبانی و ئەندامی پەڕلەمانی عێراق ئاراستەی بەڕیز بارزانی و تەواوی پارتییەکانی کردووە ، کەچەند ڕۆژێکە کەوتونەتە پڕوپاگەندەیەکی زۆر لەسەر ئەو وێنەیەی  دکتۆر نەجمەدین کەریم و ئاڵا تاڵەبانی و مەسعود حەیدەری ئەندام پەڕلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەغداد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقی کاربەڕیکەر ( مالیکی ) لەئەنجومەنی عێراق گرتویانەو لەنزیکەوە گفتوگۆ دەکەن . ئەمەی خوارەوە تەواوی پەیامەکەی ئاڵا تاڵەبانییە .

پەیامێک لە ئاڵا تاڵەبانییەوە بۆ مەسعود بارزانی

بەرێزان ….ئەو وێنەی من و جەنابی دکتۆر نجم الدین و بەڕێز کاک مسعود حیدر پەرلەمانتاری گۆڕان ، ڕوون کردنەوەی زۆرماندا کە ئێمە بە سیفەتی ڕەسمی نەک شەخێی سەلاممان لە دەیان سەرکردەی تری عێراق بە شیعە و سوننەوە کردووە و پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانمان لەیەکترکردووە … و سڵاوەکەمان لە ژووری تاریک نەبووە بە بەرچاوی کامێرا و میدیای دنیاوە بوو. لە بەرئەوەی سایت و فەیس بووکەکانی پارتی مەبەستیان چەواشە کردن و گێرە شێوێنیە .بۆیە لێرەوە بەو کاڵفامانە ئەڵێم کە ئەڵێن مالکی دوژمنی کوردە و بودجەی بڕیوە چۆن سڵاوی لێ ئەکەن . وەرن باپێکەوە ئەم پرسیارانە لە جەنابی کاک مسعود سەرۆکی پارتی بکەین کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئەڵێ : کارکردن لەگەڵ مالکی گەیشتۆتە بن بەست :-
١- مادام مالکی دوژمنی کووردە بۆ ھەر ئێستا بڕیارێک دەرناکات کاک دکتۆر ڕۆژ کە جێگری یەکەمی مالکی یە بۆ کارو باری ئابووری و دەست ڕۆیشتووە لە حکومەتی بەغا، تادەست لە کاربکێشێتەوە . بەڕاست ئەو ڕۆژەی کە مالکی بەیانی لەسەر داعش و پاراستنی خاکی عێراق خوێندەوە ئەوە کاک د.ڕۆژ بوو لە دەستی ڕاستی وەستابوو ؟!
٢-ئەگەر وایە بۆ کاک ووشیار زێباری شەوو ڕۆژ لەسەفەرە لە ووڵاتانی کۆمکاری عەرەبی و دەرەوە بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی و ھاوکاری بۆ حکومەتەکەی مالکی تا نەڕوخێ . بۆ دەست لە پۆستەکەی ھەڵناگرێ . کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و خاڵی سەرۆکە؟
٣- کە مالکی ئەو پیاوە خراپەیە بۆ کاک مسعود ئەمر ناکات دەستبەجێ د.فاضل نەبی بریکاری وەزارەتی دارایی کەلەسەر پشکی پارتی یەو بەرپرسە لە بودجەی عێراق .. واز لە پۆستەکەی بھێنێ ؟
٤- ئەی بابکر زێباری – سوپاسالاری عێراق ئەوەتاخەریکی پلانی سەربازی یە بۆ سەرخستنی سوپاکەی مالکی .
٥- ئەی فاضل بەرواری خۆشەویستەکەو پاڵەوانەکەی مالکی کەپارتی یەو بەرپرسی ھێزی سوات(دژە تێرۆری) عێراقە ئەوەتالە جەنگی دژە داعشە بۆ مالکی.
بەڕێزان ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی بودجە بەبێ کورد لە پەرلەمان تێپەڕی و دیجلە بۆ سەر کەرکوکی قودسی کوردستان دروست ببوو کە د.نجم الدین و ئێمەی پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا دژی وەستاینەوە .لە بیرمان ماوە کە مالکی ھاتە ھەولێری پایتەختی کوردستان ، وابزانم ئەوە ئێمە نەبووین فەرشی سوورمان بۆڕاخست!!!

زۆرماوە بیڵێین … کاتی دێت .

ئاڵاتالبانی

٢٠١٤/٧/٣

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت