گفتوگۆی دەنگی نێوان داعشێک و سۆران عومەری کۆمەڵ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی و سەركردەیەكی كوردی داعش ، ئاشكرادەبێت و تێیدا هەڕەشەی سەربڕین لە سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان دەكرێت .
لەگفتوگۆیەكەدا سۆران عومەر دەڵێت : ئێمە ناگەینە هیچ ئەنجامێك وەك ئەوەی لەرابردووش نەگەیشتینە ئەنجام لەگەڵ ئەنسارالسلام “.
سەركردەكەی داعش بەسۆران عومەر دەڵێت : ” لەملەوە سەرت دەبڕم ، هاوكات ئاماژە بەوەش دەكات كە خزمی یەكترن و هەردووكیان یەكتر دەناسن “.
داعشەكە دەڵێت : ” من خزمی خۆتم باش دەتناسم و ئەگەر تەوبەی بەحەق نەكەیت لە پشت ملەوە سەرت دەبڕم و لە پاشەڕۆشدا ئێمە كوردستان فەتح دەكەین ئینجا بۆ كۆێ دەچن ؟” .
هەردولا یان كۆمەڵێك گفتوگۆی دیكە لەسەر چەمكی ئیسلام و هاوكات قورئان دەكەن.
سۆران عومەر دەڵێت : كۆمەڵێك بەناوی جیهاد هاتۆتە ناوتان بەڵام خەریكی دزی و ئیشی خراپن “.

ئەمەی خوارەوە گفتوگۆ تەلەفونییەکەیە .

[su_youtube_advanced url=”https://www.youtube.com/watch?v=7Xzld9bZcIU” showinfo=”no” autoplay=”yes” loop=”yes” modestbranding=”yes” theme=”light”]

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت