ستیڤن مانسفێڵد : موعجیزه‌ی كورده‌كان .
ئاماده‌کردنی – ده‌ریا ڕه‌واندزی .
كتێبی ( موعجیزه‌ی كورده‌كان) له‌لایه‌ن نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكیی ” ستیڤن مانسفێڵد ” بووه جێگه‌ی بایه‌خی میدیا جیهانییو نووسه‌ره دیاره‌كانی جیهانو ، ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی لێكهوتهوه .
نووسه‌ریی كتێبكهكه ده‌ڵێت : کورد خاوەنی ٤٠ ملیۆنە ، بەڵام ووڵاتی نیە ، خاکی نیە ، چەندین ساڵە کورد دەچەوسێتەوە لەژێر دەستی عەرەب ، فارس ، تورک ، بەتایبەتی کوردی عیراق تاکو ئێستا سەدان هەزار کورد بەدەستی سەدام حوسین ، شەهید کراون . عەرەب ویستی ناوی کورد بسڕێتەوە لەسە رووی زەوی بەڵام ئیرادەی کورد زۆر بەهیز بوو ، هەموو هەوڵێکی دوژمنانی پوچەڵ کردەوە . کورد نەتەوەیەکی چاو نەترسە خاوەن هەستێکی ئێجگار بەرزن . ئێستاش هەموو جیهان شانازی بە کورد دەکات . بە تایبەتی پێشمەرگە ، کە بەرەنگاریی گەورەتریین تیرۆریستی جیهان بۆتەوە ئەویش داعش ” ـە ،
كورد ده‌بێته مۆدێرنترین نه‌ته‌وه‌ی جیهان . ته‌له‌فزیۆنێكی ئه‌مریكیش ده‌ڵێت : كورده‌كان ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن ، كه دژی تیرۆر‌و تۆقاندن و تاریكین و ، ده‌كرێت هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بن.
له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا ، شه‌ڕی كورد دژی تیرۆریستانی داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ، میدیا جیهانی و ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زیاتر به‌پرسی كورده‌وه سه‌رقاڵكرد.
له‌ئێستادا ، نه‌ك ته‌نها له‌ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا، به‌ڵكو له ناوه‌نده فیكریی و راپۆرت و بابه‌تی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی جیهاندا ، پرسی كورد یه‌كێكه له گرنگترین پرسه‌كان.
ته‌له‌فزیۆنی سی بی ئێن نیوزی ئه‌مریكی ، له چاوپێكه‌وتێنكدا له‌گه‌ڵ نوسه‌ری كتێبی ” موعجیرزهی كورده‌كان ” راپۆرتێكی له‌سه‌ر كورد ئاماده‌ی كردوه‌و باسیی له‌وه‌كردووه : كورده‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوچه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی بوونه‌ته‌وه. ته‌له‌فزیۆنه‌كه باسی له پێشوازیكردنی هه‌رێمی كوردستان له كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان كردوه‌و هه‌رێمی كوردستانی به‌شوێنی پێكه‌وه‌ژیان ناوبردوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه ، هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی جیاوازه له ناوچه‌كه‌دا.
كه‌ناڵی سی بی ئێن نیوزی ئه‌مریكی باسی له دژایه‌تیكردنی ئێران و توركیا كردوه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی و پرسیاری ئه‌وه‌شی كردوه ، ئایا ئه‌مریكا یارمه‌تی كورده‌كان ده‌دات بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان.
ده‌شڵێت: توركیا مه‌ترسی كورد له مه‌ترسی داعش به گه‌وره‌تر ده‌زانێت بۆسه‌ر خۆی . وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه ، ته‌نها هاوپه‌یمانی دروستی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كورد ده‌بێت. ئەم پەرتووکە ئێستا لە, کتێبخانەکانی ئەمەریکاو کەنەدا هەیە و خوێنەرێکی ئێجگار زۆری هەیە ، تاکو ئێستا نزیکەی ٢ ملیۆن فرۆشراو.
ئەمەش چاوپێکەوتنی کەناڵی ( سی ئێن ئێن ) ـە لەگەڵ ئەم نووسەرە بەناو بانگەو دەربارەی پەرتووکەکەی .Stephen Mansfield