meriwan-amsterdam

مەریوان وریا قانع : مەسەلەی سەرۆک و سەرۆکایەتیی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەسەلەی ” سیستمی سەرۆکایەتیی “ لە کوردستاندا مەسەلەیەک نییە پەیوەستبێت بە سەرۆکی ھەرێم ، یان بە بنەماڵەی بارزانی ، یان بە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ، بەڵکو مەسەلەیەکە پەیوەستە بەوەوە چ جۆرە سیستمێکی سیاسیی لە کوردستاندا دروستبکرێت .
کێشەی سەرۆکایەتیش تاکە کێشەیەکی سیستمە سیاسییەکەی کوردستان نییە و بۆئەوەی ئەم سیستمە لە مەترسییە ناوەکییە گەورەکانی بەتاڵبکرێتەوە ، پێوسیتە زۆرشتی تر لەو سیستمەدا بگۆڕێت و سەرلەنوێ بینابکرێتەوە . بەڵام ھەموو ئامانە لەو ڕاستییە ناگۆڕن ، کە کێشەی سەرۆکایەتیی یەکێکە لە کێشە ھەرە سەرەکییەکانی مۆدێلی حوکمڕانی لە کوردستاندا . ناکرێت سەرۆکێک ، بەو ھەموو دەسەڵاتە زۆرەوە کە ھەیەتی ، لە کۆمەڵگایەکدا بوونی ھەبێت ، بەبێ ئەوەی ئەو کۆمەڵگایە ھیچ ئامرازێکی ڕاستەقینەی چاودرێکردن و لێپرسینەوە و کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتەکانی ئەو سەرۆکەی لەبەردەستدابێت . واتە ئەو کۆمەڵگایە نە سیستمێکی داوەریی سەربەخۆی ھەبێت، نە دابەشکردنێکی ڕاستەقینەی دەسەڵاتەکانی تێدابێت ، نە میدیایەکی ھەبێت ، کە بتوانێت ببێت بەچاودێر بەسەر دەسەڵاتەوە ، نە فەرھەنگێکی دیموکراسیشی تێدابێت سەرۆکەکان خۆبەخۆ نەیانەوێت پێشێلبخەن. ھیچ شتێک لەمانە لە کوردستاندا بوونی نییە و ھیچیشیان بەم زووانە دروستنابێت ، بۆیە ڕێگرتن لە چەسپاندنی سیستمی سەرۆکایەتیی ئەو لانیکەمەیە کە ئەم کۆمەڵگایە لەبەردەمیدا ماوەتەوە بۆ پاراستنی خۆی لە دەسەڵاتێکی ھێجگار گەورەی بێچاودێریی .
ھەرچی پەیوەندیی بە بارزانییەوە ھەیە ئەوەیان مەسەلەیەکی ترە . ئەم پیاوە لەڕووی یاساییەوە بۆی نییە جارێکی تر خۆی کاندید بکاتەوە ، ئەو لەباتی ٨ ساڵ ١٠ ساڵە سەرۆکە و ئەو کوردستانەش کە ئەو دە ساڵە سەرۆکایەتی دەکات لەھەموو کات زیاتر لێوانلێوە لە قەیرانی گەورە و بەرفراوان . بەبۆچوونی من چۆڵکردنی شوێنەکەی بۆ کەسێکی تر و بردنەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک بۆناو پەرلەمان ، بەر لەوەی چارەسەرێکی سیاسیی گرنگبێت چەرەسەرێکی ئەخلاقییە . ھەموو لادان خۆدزینەوەیەک لەم چارەسەرە ، درێژەدانە بەو دۆخە نالەبار و بەتایبەتیی نائەخلاقییەی سیاسەتی کوردیی لەناوەوە وێرانکردوە .

س – ف ن

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت