Saro-Qadr

ئەندامێک سەرکردایەتی پارتی دەڵێت : ناڕازیەکانی سەرشەقام ، ئاژاوە گێڕن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر بەشی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەرۆ قادر ، کورتە نوسینێکی نوسیووە ، کۆی خۆپیشاندنەکانی ئەمڕۆی خەڵک بۆ سەندنی ماف ، بە ئاژاوەنانەوە ناودەبات . دیارە تۆمەتی ئەم خۆپیشاندانانە بە گۆڕان و بەشێکی یەکێتی و کۆمەڵ دەزانێت . ئەوەی لێرەدا جێگای سەرنجە ، ئەویش ئەوەیە ، ئەم برادەرەی پارتی زۆر بەئاسانی یەکێتی کردووە بەدوو بەرەوەو . بەرەیەکی خستە خزمەت پارتی و بەرەکەی تریش دژ . جگە لەمەش وەک ئەوەی ئاگاداری هەموو لایەک بکاتەوەو دەڵێت : ئەوە هێزەکانی ناوشاری سلێمانییە خوازیاری جەنگن و شەڕی براکوژی بەردەرگای هەموولایەکی گرتووەو ئەوان تاوانبارن ، شەڕەکەشی یەکلایی کردۆتەوەو ئەوانی خستۆتە بەرەی هیتلەرو ژاپۆن و خۆیشیان بەرەی براوەی دەژ .
چ سەرسوڕمانێکە ؛ دوو بۆچوونی پڕ شەرمەزاریی هێناوەتەوە بەر دیدەمان ، بەعسییەکان کاتێک شەقام و ڕەوشی سیاسی و جیهانەکەیان هەڵدەوری دروشمە زل و زەبەلاحەکانی ئومەی عەرەبی و وەحدەی عەرەبیان دەخستە بەردیدی هەمووان و ئەم کۆڵە بەتاڵەیان بەهەموو کەس دەفرۆشتەوە . 24 ساڵە ئەم دروشمەی سەرۆ قادر لەکاتە ناسک و پێداویستیەکانی هەستانەوەی شەقامی پارتی بۆمان دێننەوە ، وەکو ئەوە وایە نەمان بیستبێت و بێزار نەبووبین لێی لەدەمی پارتییەوە . وەک پڕۆژەی بارزانی بۆ سەربەخۆیی .

ئەمەی خوارەوە کورتە نوسینەکەی سەرۆ قادرە .

ئەو خۆپیشاندەرانە ، لەلای گۆڕان و باڵێکی یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامییەوە هێندراونە سەر شەقام تا جوێن بە بارزانی بدەن و ئاژاوە بنێنەوە . بۆیە پێویستە پارتی و بارزانی بۆیان بەجێبێڵن و بە ڕای گشتی بڵێن ، لەم دۆخەدا سیاسییە متمانەدارەکانتان تەحەمولی مەسئولییەتی داهاتوی شار دەکەن .
ئێستا ساروخ بەسەر کوردستاندا فڕکەیانە ، ئێران و ڕوسیا وەک ژاپۆن و ئەڵمانیای هیتلەرین لە جەنگی جیهانی دووەمدا . چارەنوسی ئەوانیشیان دەبێت . حزبەکانی سلێمانی ، لەبەرژەوەندی نیشتمان هەڵوێست وەرناگرن ، بۆیە هەرچی بەسەر شار بێت ، دوا ڕۆژ لەوانتان بوێت .
پێویستە بە ڕاشکاوی هەموان بدوێنین و خەتەرەکانیان پێ بڵێین . خەڵک لە بەرامبەر دوو پڕۆژەدایە :
۱- پڕۆژەی بارزانی بۆ سەربەخۆیی
۲- پڕۆژەی قاسم سلێمانی بۆ بەندەیی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت