نامەکەی ترماپ بۆ بەرزانی ڕاست نییەو هاشووهوشی سەرۆکایەتی هەرێمە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی کورتە نوسینێت لەبەشی خۆی، ڕۆژنامەنوس و توێژەر “سەرکەوت شەمس” نوسیوویەتی و دەڵێت: دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم كرد به كۆشی سپی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه، ئه‌وان بێ ئاگایی خۆیان له ههرنامهیهكی فه‌رمی نیشاندا كه تره‌مپ ناردبێتی بۆ بارزاني.
لەبەشێکی تر دەنوسێت و هەمووان لەوە ئاگادار دەکاتەوەو، کە پارتی دیارە لە گۆشەی نەزانی ئیدارەی ئەمریکادایەو هەلگەڕانەوەیەک لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ماڵباتی بەرزانی هەیەو ڕەوشێکی سیاسی نوێ و مامەڵەیەکی نوێ هەست پێ دەکڕێت و دەنوسێت: ئەوه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی بڵاو كردۆته‌وه یان نه‌زانه یان خه‌ڵك به نه‌زان ئه‌زانن، و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له كاری دبلۆماسی.
ئەمەی خوارەوە، کورتە نوسینەکەی توێژەر سەرکەوت شەمس ـە:
بێ رتوش،
ئه‌و نامه‌یه‌ی تره‌مپ بۆ بارزانی و هه‌زاران و بگره ده‌یان هه‌زار كه‌سی تریش رۆشتوه، وه‌ڵامێكی گشتی یه بۆ هه‌ركه‌س نامه‌ی بۆ ناردبێت، شتێكی ره‌سمی نیه.
ئه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی بڵاو كردۆته‌وه یان نه‌زانه یان خه‌ڵك به نه‌زان ئه‌زانن، و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له كاری دبلۆماسی.
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم كرد به كۆشی سپی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه، ئه‌وان بێ ئاگایی خۆیان له ههرنامهیهكی فه‌رمی نیشاندا كه تره‌مپ ناردبێتی بؤ بارزاني.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نامه‌ی فه‌رمی بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی جیهانی بنێرێت، به‌م شێوه‌یه‌ی له خواره‌وه باسیمکردوە.
– شێوازی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ بارزانی (كه ئه‌مه روینه‌داوه و زه‌حمه‌تیشه روبدات چونكه ئه‌وه به‌مانای كۆتای هاتنی سیاسه‌تی یه‌ك عێراق دێت)
– ناردنی نامه له‌رێگه‌ی باڵیۆزخانه و قونسوڵگه‌ری له عێراق كه ئه‌مه‌ش روینه‌داوه. ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی ئه‌كه‌ن نامه‌ی ئه‌لكترۆنی یه.
ئه‌وه‌ی كه هه‌یه نامه‌یه‌كی گشتی یه كه هه‌ركه‌س ئه‌توانێت ئاراسته‌ی كه‌مپینی كاندهدهكان یان ته‌نانه‌ت کۆشکی سپی بكات و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ڵام وه‌رئه‌گرێته‌وه ئه‌ویش پاش مانگێك یان چه‌ند مانگێك كه دیاره بارزانی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و نامه‌یه‌ی ئاراسته‌ی كه‌مپینه‌كه‌ی تره‌مپ كردوه، به‌ڵام ئێستا وه‌ڵام وه‌رئه‌گرێته‌وه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە