دکتۆر کەمال میراودەلی: هەر کەسێ هەست بە کەرامەت و کوردایەتی و مرۆڤایەتی خۆی بکات دەبێ واز لەو بۆگەنخانە بێنێت کە هێشتا پێی دەوترێت گۆڕان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر شتێک هەبووبێت بە ناوی گۆڕان کە بە گومانم، ئەوا بە دڵنیایی ئێستا و دەمێکە شتێک نەماوە ناوی گۆڕان بێت، گۆڕان لە بالێکی ناڕازیی یەکێتی کە کەسی چاک و بە ‌هەڵوێستیان تێدا بوو، و شەپۆلی گەنجانی نوێخواز و گٶڕینخواز پێکهات، بەلام هەر زوو ئیخوانەکان بە پلانی پاراستن و میتی تورکیی، و پیاوانی بنەمالە خۆیان تێخست، یەکێتییە چاکەکان بە داخەوە هەر زوو خۆیان پەناگیر کرد و بە بیدەنگی کشانەوە، چ لە بەر پاراستنی سومعەی خۆیان بێت چ لە بەر ئەوەی ئەوانیش لە تۆڕی گەندەلی خانەنشینییەوە تێوە گلاون بێدەنگی یان هەلبژارد، گەنجانیش یان کرانە خۆفرۆشی مووچە و پۆست و پارە و دەموچاوی لووسی تەلەفزیۆنی بێ رۆح و بێ کەرامەت، یان تڕۆ کران و زۆریان ناچار کرد بێدەنگ دانیشێت یان ببنە کۆیلەی کەسپەرستی و گۆڕپەرستی.. دوای ئەوە، ئەوەی خاوەن بریارە لەو شتەدا کە پێی دەوتری گٶڕان، پارتییە بنەمالییەکان و ئیخوانییە میتییەکانن. بنەمالە وەک پێویست هەندێ لە پیاوانی خۆی راکێشایەوە، بەلام هێشتاش سەری گەورەیان ماوە، کە بنەمالە بە پێست و گۆشتەوە کڕیونی و من قەت نامەوێت شتەکان شەخسی بکەم ئەگینا ئێستا ناوی بریابەدەستەکانی پیاوەکانی مەسعود و بنەمالەکەیم دەنووسی. بەلام وا بزانم بۆ کەسی زیرەک قورس نییە بیانناسێت و خۆیان بۆ جێگری سەرۆک وەزیران وەزارەت و پۆستە گەورەکانی خیانەت و خۆفرۆشیی مەڵاس داوە.
گەر کەسێ ویژدانی هەبیت دەبێ بیر لەوە بکاتەوە هاوپەیمانیی پێشووی گٶران لەگەڵ پارتی و بەشداریی لە حکومەتی بنەمالە و پۆست و پارە و بەشە نەوتی بنەمالەدا چ ئەنجامێکی هەبوو. من لە دلسۆزیی و پەرۆشمەوە بۆ نەوەی نوێ و جەماوەری دلسۆزی گۆران هەنگاو بە هەنگاو رەخنەم لە هەلە و تاوانەکانی گٶران گرتووە، بە نامەی کراوە یان تایبەتی، و ىەشداری گٶڕانم لە حکومەتی بنەمالەیی ىێ دەستوور و خائین و دوژمنپەرست و دز و گەندەل و داگیرکەر بە [بێیەخلاقی] ناو برد.. بە تایبەتی کە بە بێ بریاردانی دەستوور و دامەزراندنی دەزگای چاودێری یاسایی کە بتوانێ چاودێری و موحاسەبە و سنوورداریی دەسەلاتی ڕەها و خیانەتاویی بنەمالە بکات بچنە ناو دەسەلاتەوە، بەلام بە بێ مەرج چوون و دوایی وردە وردە ئەو بێئەخلاقییە نادەستوورییە نانەتەوەیی یە، بوو بە گەوادیی ئاشکرا بۆ پۆست و پارە ..
ئەنجامە ڕەشەکەش، لە حکومەتێکدا کە گۆران سەرۆکی پەرلەمان بوو، وەزیری دارایی بوو، وەزیری پێشمەرگە بوو، گەورەترین کارەساتی گەوادیی و شەرەففرۆشیی و لەشفرۆشی نەتەوەیی بوو لە مێژووی کورد و گەلانی جیهاندا ، لە کارەساتی شەنگالدا کە لە مێژووی هیچ نەتەوەیەکدا وێنەی نییە، چاوەڕێی ئەوەم دەکرد زۆر کەس خۆیان بکوژن بە کاریگەریی ئەم کارەساتە نەتەوەییە ئینسانییە، یان پەرلەمانتارانی گٶران سوور بن لە سەر لێکٶلینەوە و سزادانی لەشفرۆشە ئەردۆگانییەکان. بەلام گەوادێک نەبوو دان بە تاوانەکانیدا بێنێت، داوای لێکۆڵینەوە بکات، بە دوای چارەنووسی قوربانییەکاندا بچێت، هەر وەک هیچ نەبووبێت لە کاتیکدا کۆمەلگایەکی سەرلەبەری کورد جێنۆساید کرا و دە هازار کچ و منالی کورد لە دنیادا وەک کۆیلەی سێکس و سەبایا بۆ کرین و فرۆشتن هەراج دەکران کەچی گەوادەکان زیاتر و زیاتر گەوادییان بۆ داعشی تورکیی و میت وئەردۆگان دەکرد کە سەدی سەد بەلگە هەیە ئەردۆگان و سوننە بەعسییەکان بە هاوکاری و خۆفرۆشیی گەوادانی باشوور، ئەوان داعشیان دروست کرد و ناردیان بۆ موسڵ و لەشفرۆشانە شەنگالیان تەسلیم کردن …
ئێستاش هەر لەم ڕۆژانەدا دوو گۆڕی بە کٶمەلێ ژنانی سەربردڕاوی کوردی ئیزیدی تەنیا لە باغوزی ڕزگارکراو، دۆزراونەوە کە یەکیکیان سەری بڕدراوی 50 ژنی تێدایە، گۆرێکی تر دەیان ژنی تیدان، 3500 ژن وکچ هێشتا چارەنووسیان دیار نییە، 300،000 ئیزیدی نە گەراونەوە شوێنی خۆیان، گەوادەکانی ئەردۆگانیش هێشتا پێش سوپا و جەندرمەی تورک دەکەون بۆ جیهادی نیکاح و میتاویی کردنی کوردستان و راکێشانی سوپای تورک بۆ ناو دۆڵ و دێهاتی کوردستان. لەم کاتەدا کە سەدان کەس تەنیا لەبەر خۆنێشاندان بۆ پاراستنی کەرامەتی خۆیان و شەرەفی نەتەوەییمان گیراون، دەیان چالاکی سیاسیی زیندانییکراون، بە ئاشکرا گەوادیی بۆ ئەردۆگان و دوژمنایەتی ناوی کورد و کوردستان دەکرێ . لەم کاتەدا لە جیاتی ئەوەی گٶران وەک گۆرانە کۆنەکەی کاتی سەردەشت عوسمان ڕیبەرایەتی گەورەترین خۆنیشاندان و بزاڤی شەقام و راپەرینی نەتەوەیی بکات. تەق لە 17 ی شوباتدا، وەک عادەتی خۆی، خوێنی شۆرشگێران و شەرەفی نەتەوەیی دەفرۆشێت و دیسانەوە دەچیتەوە پاڵ میرنشینییە عوسمانییەکەی بنەمالەوە..
ئەمە دیسانەوە لە پرۆسەیەکی گەوادیی سیاسیی تر زیاتر نییە و رێگا بۆ کارەساتێکی لەشفرٶشیی نەتەوەیی خراپتر لە شەنگال خۆش دەکات. گەر ئەمریکا بوونی لە باشوور نەبایە و ئێران نارازی نەبایە، دەمێک بوو پیاوە میتیی و گەوادەکانی ئەردۆگان و تورک، سوپا و جەندرمەی تورکیان بۆ رانیە و سلێمانی و هەلەبجە و پێنجوینیش ڕاکێشا بوو،، بەلی ئەمە ئەم پرۆژەیە کە دیسانەوە بەناو گٶڕان بێئەخلاقانە بە بی مەرجی بوونی هیچ دەستوورێک، هیچ موئەسسەساتێکی دەستووریی، هیچ دەسەلاتێکی چاودیری و ڵێپرسینەوەی یاسایی، هیچ زامنێکی سیاسیی و تەرەفی سێیەم بە چاوی کراوە و بە ڕۆژی رووناک و بیباک لە شەرەف و ویژدان و هەستی نەتەوەیی و بەرپرسیی ئەخلاقی تەنیا و تەنیا بۆ زامنی پۆستی گەورە و پارە و چالەنەوت بۆ پیاوەکانی بنەمالە و میت لە ناو گٶراندا، ئەم جارەش بێشەرمانە ئامادەیە بەشداری لەم پرۆژە خیانەتکارییە خەتەرناکەدا بکات.
بۆیە هەر گەنج و مرۆڤێکی کورد کە تۆزێ شەرەف و کەرامەتی مرۆیی و نەتەوەیی هەبێت دەبی واز لەم بۆگەنخانەیە بێنێت کە لە بۆگەن زیاتر هیچی تێدا نەماوە و خۆی ببێتە خاوەنی کەرامەت و دەنگی خۆی وەک تاکی ئازاد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت