دکتۆر کەمال میراودەلی: کچ لای ئێمە جەنگاوەرە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جەبهەی نوسرە بەراستی مسڵمانن
نموونەی دین و ئیمانن
درۆو دووڕوویی نازانن
بە ڕۆژوون
ئاو ناخۆنەوە
خوێن دەخۆنەوە
موجاهیدن
نان ناخۆن
دڵ و جەرگی جوندییەکان دەخۆن
گۆشتی بەراز ناخۆن
گۆشتی کاڵی ناسکی
رانی منداڵی کورد دەخۆن
رۆژووەکانیان
بە جیهادی نیکاح دەشکێنن
شەو لەگەڵ لاشەدا دەخەون
بەیانیان بە خوێن چاویان دەشۆن
ئەوان ڕاستگۆن
میراتگری یەکەم شاڵاوی
غەزەواتی ئوممەن
شەیدای تاڵان و غیلمان و غەنیمەن
ئٶردووی ئەنفالن
تامەزرۆی گۆشتی مناڵن

بەلام دیارە نازانن
ئێرە
کوردستانە
سەرچاوەی دین و ئیمانە
یەکەم خاک و دوا خاکی پێغەمبەرانە
ئێرە کوردستانە
ئێستاش هەر وەک ئەوسا
بۆ هەر هەموو داگیرکەرێک
تەنیا و تەنیا گٶڕستانە

دیارە ئەوان نازانن
کورد یەکەم پێغەمبەری زەمانن
زمانی دین و ئیمانن
ژن لای ئێمە تاجی سەرە
کچ لای ئیمە جەنگاوەرە
مناڵ لای ئێمە
پیرۆزترین پەیامی خوایە
هەر پەنجەیەکی پێغەمبەرە
ئێرە وڵاتی نوح و جودی یە
ئێرە ولاتی ئیبراهیمی زەردەشتییە
ئێرە ولاتی ئارارات و ئۆهرامانە
یەکەم سەرچاوە و دوا سەرچاوەی ئیمانە
ئێرە کوردستانە
پاڕێزراوی دەستی یەزدانە
بۆ هەر هەموو داگیرکەرێک
تەنیا و تەنیا گۆڕستانە.

سەرنج:
1- ئەم هۆنراوەیە وەک لە سەرەوە دەبینن یەکەمجار لە 5 ی ئابی 2013 دا بلاو کراوەتەوە. تازە جەبهەی نوسرە چالاکی کورکوژیی دەستپێکردبوو ، جارێ نەببوو بە داعش.
2- وێنەی یەکەم هی کچانی جەنگاوەری 2013 یە، هێشتا بە تفەنگ و کلاشینکۆف دەجەنگان، بەلام بە باوەر و ئیمانێکی خاکپەردستانە و داگیرکەر نەویستانەوە. هۆنراوەکە سرۆش و دەربڕی ئەو ئیمانە نەتەوەییە مرۆییە بە‌هیزەیە کە لە کچی کوردادا زیاتر لە پیاو خۆی دەنوێنێ و وێنەی دووەمیش بەرجەستەی ئەو باوەرەو سەرکەوتنی حەتمییە وەک ئێستا لە باغوزدا دەیبینین کە هەرەسی خەلافەتی ستەم و گەوادیی دینیی لە سەر دەستی ئەو شۆڕەکچە شۆڕشگێرانەدا تەواو بوو.
3- لەو کاتەدا گەوادەکانی باشوور هەڵپەیان بوو زیاتر و زیاتر ببنە گەوادی ئەردۆگان و لەگەڵ نەوت و خاک و بازاردا، جەستە و ڕۆحی خۆیان و گەلی کوردستان تەسلیمی داگیرکەر بکەن و ڕیگا لە دەرکەوتن و سەرکەوتنی یەپەگە بگرن.
4- لەناوخۆش لە جیاتی دروستکردنی مرۆڤی نیشتمانپەروە رو نەتەوەخواز و خەباتکار وەک پەیەدە دەیکرد، خەریکی دارماندنی مرۆڤایەتیی و کەسیێتیی گەنجی کورد بوون، بە بەرنامەی تەلەفزیۆنی حیزبی پووج و موسەلسەلاتی تورکیی و تورکاندن و کردنی مزگەوتەکان بە مینبەری ئەو گەوادە ئەردۆگانیی و تۆرانیانەی کە بە ناوی دەعوەتکارییەوە مەسیحی و ئیزیدیی و تەنانەت پەکەکە و یەپەگەشیان بە کافر دادەنا، جەهالەت و خەرافات و بێگانەپەرستییان بلاو دەکردەوە، وئافرەتی کوردیش نەک جەنگاوەر ىێت بەلکو مانگایەکی ماڵنشین و حیجابپۆش بێت و گەر قۆڵی رووت بێت بە قاحبەیان داداەنا و براوکوسوکاریان بە بێ ئەخلاق ناو دەبردن کە لییان نەپێچنەوە و کۆنترۆلیان نەکەن. ئەمە لە سلێمانی بابان و ڕۆشذنبیریی و کوردایەتیی و هەلمەت و قوربانیش رۆژانە روویدەدا و تا ئیستاش!. هەزاران ئافرەتیش تا ئێستا دەکوژرێن و دەسووتێنرێن و کەس لێیان ناپرسێتەوە. گەوادە ئەردۆگانییەکانیش باسی سۆشیالیزم و عیلمانیەت و دیمۆکراسی و دەوڵەتی کوردیان دەکرد!
5- بە چەندین سال بەرلەوەی ئێزیدییەکان جێنۆساید بکرێن دەسەلاتی داگیرکەر و داگیرکەرپەرستی باشوور لە باس و بابەتی رۆژنامە گۆڤار و وتارە ئاگرینەکانی گەوادەکانی دیندا جێنۆسایدی کردن، بە ئاشکرا دەوترا کورد نین، شەیتانن پەرستن، نەوەی یەزیدی بنی معاویەن، ئاگر پەرستن، کافرن، گلاون، کوشنیان حەلالە. ئەمە لە خۆوە نەهاتبوو پلانێکی ئایدیۆلۆجی ئیعلامی میتی تورکیی و مۆسادی ئیسرائیلی بوو.
6- بۆیە کاتێ ئەم هۆنراوەم بلاوکردەوە گەر نەلێم بە سەدان بە دەیان جنێوم بۆ نووسرا، بە ئاشکرا پشتگیری نوسرە لە راگەیاندنەکانی باشوور و لە سەدان ئەکاونتی فەیسبووکدا دەکرا، بە سەدان گەنج بە ئاشکرا لە هەموو ناوچەیەکی باشوورەوە دەچوون بۆ تورکیا و لەوێوە بۆ سوریا بۆ چوونە پاڵ نوسرە و دوایی داعش. وئاسانکارییان بۆ دەکرا.
7- ئەمە دوایی بوو بە هاوکاری نهێنیی و ئاشکرا لە درودستکردن داعش و هێنانی بۆ موسڵ و تەسلیمکردنی شەنگال و جینۆسایدی کۆمەلگایەکی 550،000 کەسی کورد.و فرۆشتنی دە هەزار کچ و منال کورد وەک کۆیلەی سێکس و سەبایا. کە ئیستا دەیان چیرۆکیان لە سەر یۆتیوب هەیە.
8- دروستکردنی دوژمنایەتی شیعەش بەشێک بوو لەو پلانە تورکی قەتەریی سەعودیی ئیسرائیلییە. کورد تەنیا لە عێراق بە دەستوور و یاسا مافپێدراوە و لە عەرەب زیاتر مافی هەیە، تا ئەوەی نەمێنێ و هەموو فەزای بوونی کورد دەبێتە فەزایەکی بەرەلا بۆ جینۆساید. ئامانجی ڕیفراندۆمە ئەردۆگانییەکەش ئەمە بوو، کە بە هێڕش و جنێو و ئیستیفزازی شیعەکان و بە زۆر کردنیان بە دوژمنی مێژوویی و نەتەوەیی وسیاسیی و دینیی، ئەوانیش ڕاکێشن تا سوننە داعشییەکان چییان لە شەنگال کرد ئەوانیش لە کەرکوک بیکەن بەلام ئێران و شیعەکان عاقڵتر بوون.
9- بەداخەوە گەوادیی هەموو بەش و توێژەکانی کۆمەلگای باشووری گرتۆتەوە بە تایبەتی نوخبەو ڕۆشنبیر و ئەکادیمیی واتە قاحبەڕٶشنبیر کە لە مووچە و نووچە زیاتر هیچ ئامانجیکی تریان نەماوە. ئەگینا ئێستا دەبوو سەدان وتاری بەروارد بنوسرایە و فلیم دەربکرایە چۆن گەوادەکان بە خٶشیی و حەماسەوە پێشوازی هاتنی داعشیان لە راگەیانەکانیاندا کرد، چۆن دەزگای میتی رووداو بۆ نۆرمالکردن و خٶشەویستکردنی داعش و داعشەکان و خزمەتی ئەجندای میت و ئەردۆگان دروست بوو و… هتد، لەگەل بێدەنگیی سەرشۆرانە و شەرەففرۆشانەی ئێستای میدیا و حیزبەکانی باشوور لە ئاست سەرکەوتنی مێژوویی، جیهانیی بێوێنەی کچە شۆڕشگێرەکان رۆژاوا و هەرەسی خەلافەتی داعشی کورکوژ.و یادکردنەوەی کارەساتی شەنگال.
10- لە رۆژی سەکەوتنیان و هەشتی ئازاردا، سلاوی دڵ و ڕۆح لە گیانی کچ و کورە رەوانشادەکانی ڕێگای ئازادی کوردستان و مرۆڤایەتیی. سێبوورییەکە کە لەم هۆنراوەدا شەش ساڵ پێشتر بەرجەستەی رۆحی بەرگریی بەرز و پێشبینی سەرکەوتنی پیرۆزی ئەوانم کردووە.
11- ئەم هۆنراوەیە بە چەند شێوە لە سەر یوتیوب هەبوو دەیان هەزار سەیرکاری هەبوو، بەلام ئێستا لابردراوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت