بانو حەسەن: تۆ خۆتی و خۆت بە!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ھەمیشە وابیر بکەرەوە، کە تۆ خۆتیت و بەشێوازی خۆت دەژی. درۆ لەگەڵ ھەستتدا مەکە، کە گریانت ھات بگری و، ساتەکانی تر دەم بە خەندە بە.
پێویست ناکا وەک کەسانی تر بیربکەیتەوەو ھەڵسوکەوتیان دووبارە بکەیتەوە. ھەمیشە وا بیربکەرەوە تۆ باشتری لەوان، کەسێکی کۆمەڵایەتی بە، گونجێنەر و هاندەر بە، لێ ژیان بە هەمووانەوە جوانە.
با خەڵکی لۆمەت بکەن, بچوکت بکەنەوەو ئازارت بدەن، تۆ جیاواز بە! وە جیاوازیی ھەڵبژێرەو، بە لۆمەو ئازاری ئەوان، وانە وەربگرەو ڕێی ژیانی کامەرانی و شایستە بە خۆت بنیاد بنێ.
ھەمیشە دەست بۆ شتە مەحالەکان ببە،! ژیان کۆمەڵێک تاقیکردنەوەیەو، لە دەریای ئەزمووندا خۆت ببینەرەوەو، ببەرە کەسێکی بەسوود.
ھەمیشە شتی نوێ تاقی بکەرەوە و بروات بەخۆت ھەبێ، لەو سۆنگەوە دنیا ببینە کە زیاتر ئەزانی – ھەمیشە بڵێ دەتوانم و، تواناکانم بێسنورە.
مەحال تێپەڕێنە، بەسەر ئالنگیرییەکان زال بەو، چاوەروانی زیاترو زیاتر بە! ژیان بە بەدیدی مەحالەوە، هیچ ئامانجێک ناپێکێت.
ھەمیشە پربە لە سادەیی و لە کاتە نەخوزراوەکانت دا قسەی خۆت هەبێ، بەرپەرچی ئاستەنگەکان بەرەوە، ڕێڕەوێک هەڵبژێرە، سەرچاوەیەکی بەسود و ئەستێڵێکی پڕ لە هاوکاری و خۆش بەختی بە.
ژیان وا ببینە، لە نێو گوڵەکاندا دڕک رێگر نییە لە بۆن و جوانی. هەمیشە مرۆڤێکی سوودمەندو، زیان بەخش مەبە.
ئاخ چەند خۆشە، خۆشەویستی هەناوی مرۆڤەکان بتەنێت و، زڵم و زۆر و ناعەدالەتی لە کەلی  ژیاندا ئاوابێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت