ستارە عارف: ڕۆژژمێری تاوان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

10- 6- 2019 نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی لەهۆڵی سامی عەبدولڕەحمان لەپای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوارد، نەک لەپەرلەمانی کوردستان . ڕێکەوتی 12- 6- 2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئامۆزای بۆ سەرۆکی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم ڕاسپارد. بەرواری 10- 7- 2019 دوای نۆ مانگ لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی پێکهات، لەماوەی زیاتر لەم دو مانگەی دو سەرۆکایەتیەدا وەک کورد دەڵێت:مانگەشەو سەر لەئێوارە دیارە”چی گوزەرا؟.
سەرەتای مانگی٦ی٢٠١٩دڵشاد بارزانی برای مەسعود بارزانی و بەرپرسی ئەوروپای پارتی، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە بانگهێشتکراو بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و ماڵەکەی پشکێنرا، لەسەر ئەوەی پارتی لەئەڵمانیا کاری توندوتیژی و نایاسایی دژی چالاکوانان و کاریتری گومانلێکراوی ئەنجامداوە و چەندین بەڵگەی لەو جۆرەی لەسەر کۆبۆتەوە، کە ئەمەیان چالاکیەکی دڵخۆشکەرە.
مانگی٣ی ئەمساڵ عەباس سەلیم بۆ ماوەی سێ مانگ دەستگیرکرا و لە 8- 5- 2019 یشەوە ئیدریس حاجی سەلیمی برای و پێشمەرگەی دێرین لەبازگەیەکی هەولێر دەستگیر کراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.
بەرواری 10- 6- 2019 لەڕۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم/ نێچیر، دەوڵەتی فاشیستی تورک تۆپبارانی ناوچەی برادۆست- سیدەکانی بە چڕی کرد، لەکاتێکدا نوێنەری تورک بانگهێشتی سوێندخواردنەکە کرابو و، ڕێنمایەکانی بۆ لابردنی سردوی ئەی ڕەقیب و ئاڵای کوردستان جێبەجێکران.
11- 6- 2019 تیرۆرکردنی ڕێبەند فەرهاد گەنجێکی گۆڕان لەلایەن تەقەکارانی یەکێتیەوە لەسلێمانی.
هارون سلێڤانەیی لەڕێکەوتی 23- 6- 2019 لەلایەن دەزگایەکی ئەمنی پارتیەوە لەقەزای زاخۆ لەپاش ڕووداوەکانی شیلادزێ و، دەستگیرکردنی شیروان شیروانی و، هاوڕێکانی دەستگیر کرا و تا ئێستا چارەنوسی دیار نیە.
24- 6- 2019 لەکاتی گەڕاندنەوەی لەسیدەکانەوە ئەیوب خەلیل لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیرکراوە.
26- 6- 2019 دەوڵەتی تورکیا ناوچەی گۆشینای قەزای سیدەکانی بۆردومان کرد و هاوڵاتیەک بە ناوی(مەنسور نافع شەهید و براکەی پەشێو بریندار بو)، بە بێ ئەوەی پارتی گوێ بە ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانی کورد بە دەستی دوژمن بدات و دەست لەهاوکاریکردنیان هەڵبگرێت.
27- 6- 2019 کۆمەڵکوژیەکەی کورتەک و ئاشقوڵکەی بناری قەندیل لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە، کە بووە شەهید بوون و برینداربوونی هاوڵاتیانی کورد، شەهیدەکان(عەبدوڵا ئاڵی مینە، کوردستان عەبدوڵڵا ئاڵی مینە، هەریاد عەبدوڵڵا ئاڵی مینە، ئاڵی مینە)، بریندارەکان(محەمەد عەبدوڵڵا ئاڵی مینە، مەلیکە محەمەد عەبدوڵڵا ئاڵی مینە، تەیب محەمەد عەبدوڵڵا ئاڵی مینە، ڕابی حەمەد، بەناز محەمەد).
27- 6- 2019 لەهەولێر هەوڵی ڕفاندنی بروسک مێرگەسوری درا.
5- 7- 2019 شەهیدکردنی هەڤاڵی تێکۆشەر و سەرکردە دیار غەریب.
5- 7- 2019 لەلایەن کوڕی قاسم ئاغای کۆیە، کە ئێستا لای پارتیە هەڕەشەی کوشتن لەڕۆژنامەنوس زانکۆ بورهان لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەبارەی تاوانەکانی سەرۆکجاش قاسم ئاغای کۆیەوە کرا.
7- 7- 2019 پشدەر وەتمان هەڵسوڕاوی گۆڕان خەڵکی سەنگەسەر لەکاتی گەڕانەوەی لەئەوروپاوە لەفڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن پارتیەوە دەستگیر کرا.
9- 7- 2019 دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس زمناکۆ ئیسماعیل لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە، لەکاتی وێنەگرتن لەپرسەی شەهید دیار غەریبدا و کامێراکەیان لێسەند.
10- و – 11- 7- 2019 تۆپباران و بۆردومانی چیای هەڵگورد و باڵەکایەتی بە فڕۆکەی ڕژێمی ئێرانی هاوپەیمانی بنەماڵەی تاڵەبانی، بەو هۆیەوە لەخێزانێک دوو کەس بە ناوی(زەیتون قادر و سیروان شەهید و ئیسماعیل قادر)بریندار بون.
13- 7- 2019 میرکۆ شێرکۆ حسێن هاوڵاتیەکی کورد لەبەلجیکاوە بە سەردان گەڕایەوە و لەسلێمانی لەلایەن ئاسایشی یەکێتیەوە دەستگیرکرا و ئازار درا.
17- 7- 2019 ڕووداوەکەی هۆقەباز و دەستگیرکردنی(سدقی کەریم خانی برادۆستی)و هاوڕێکانی لەبەرواری 20- 7- 2019 لەلایەن دژە تیرۆری پارتیەوە.
17- 7- 2019 وە و دوای ڕووداووەکەی هۆقەباز لەهەولێر، گەمارۆ خرایە سەر کەمپی مەخمور(شەهید ڕۆستەم جودی)لەلایەن پارتیەوە بە فەرمانی تورکیا.
17- 7- 2019 نەبەز حسێن، کە لە سویسراوە بۆ کوردستان گەڕابویەوە له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ ناسراوه ‌وه‌ لەهەولێر ڕفێنرا‌.
21- 7- 2019 زوبێر برادۆستی ڕۆژنامەنوس لەلایەن پارتیەوە دەستگیر کراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە.
24- 7- 2019 بورهان حەسەن ناسراو بە فەقێ هوشیار شیلەخانی لەکاتی چونی بۆ دهۆک و دڵشاد جەباری لەدهۆک دەستگیر کراون.
28- 7- 2019 موشیر خدر عومەر هاوڵاتیەکی قەزای چۆمان لەلایەن ئاسایشی پارتی دەستگیر کراوە.
31- 7- 2019 لەساڵیادی جینۆسایدی بارزانیەکاندا، پاسه‌وانەکانی مه‌سرور بارزانی هه‌ڕه‌شەیان‌ لە(حه‌مه‌ئە‌مین شێروانی)پلەداری پێشمەرگە لەمێرگەسور کرد، لەسەر چۆڵکردنی جادە لەکاتی چون بۆ مەراسیمی جینۆسایدی بارزانیان، ئەویش بەرپەرچی داونەتەوە و ناوچەکەی لەبەر هەڕەشەی کوشتن چۆڵکردوە.
2- 8- 2019 عیسا ڕێکانی و جگەر حەمید لەشارۆچکەی شیلادزێی سەر بە دهۆک دەستگیر کران.
4- 8- 2019 دا لەسلێمانی هەورامان سەجادی خۆبەخشی نەوەی نوێ لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیر کرا.
لەبەرواری 5- 8- 2019 گەنجێکی ڕانیە لەجیاتی باوکی لەهەولێر ڕفێنرا و ئەشکەنجە کرا.
7- 8- 2019 ئاسایشی ئاکرێ پەلاماری چەند هاوڵاتیەکی سورچیان دا و برینداریانکردن، تەنیا لەبەرئەوەی داوای دامەزراندنی گەنجانی گوندەکەیان و ڕێگەی قیرتاو و دابینکردنی ئاویان لەحکومەت و کۆمپانیاکان کرد بو.
11- 8- 2019 لەوە بەهزاد نەواف گەنجێکی ئێزیدی لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیرکراوە.
15- 8- 2019 لەلایەن ئاسایشی ی ن ک وە ڕێگە نەدرا، لەسلێمانی ساڵیادی ڕۆژنامەنوسی تیرۆرکراو ویداد حسێن بکرێتەوە.
19- 8- 2019 دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆردومانی ئاوایی بۆڵێی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەریان کرد و هاوڵاتیەک بریندار بو و زیانێکی زۆر بە ڕەزو باغ و پوش و پاوانی هاوڵاتیانی کورد لەو سنورە گەیشت.
19- 8- 2019 لابردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی(ئامەد و ماردین و وان)پارتی هەدەپە و دانانی قەیوم لەشوێنیان لەلایەن ئاکەپەی هاوپەیمانی پارتی و بارزانیەوە.
20- 8- 2019 بۆردومانی ئاوایی باپیر لەدهۆک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکەوە.
21- 8- 2019 بڕیار محەمەد ڕۆژنامەنوس لەهەولێر لەلایەن ئاسایشی تۆپزاوەی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.
ئەمانە مشتێکن لەو تاوانانەی چەند ساڵە بە سەرۆکایەتی هەردو بنەماڵە لەم دوو زۆنەدا ئەنجام دەدرێت و تاوانبار و بکوژان دەپارێزرێن و داڵدەیان دەدەن، یەکەم تاوان و ستەمکاری نیە، بۆیە هەرێمی کوردستان بۆتە جەنگڵستانێکی پڕ لەتاوان و تیرۆر و سەرکوتکاری و ستەم و دیکتاتۆری، بەڵام ئەم ڕوداوانەی لەبواری ئازادی ڕادەربڕین و ئارامی و سەقامگیری هاوڵاتیان لەلایەن دەزگا ئەمنی و ئاسایشیەکانی هەردو بنەماڵە و ژێرپێخستنی سەروەری خاکی کوردستان و تۆپبارانی دوژمنەکانمانەوە لەماوەی ئەم چەند مانگەدا ڕویانداوە، جگە لەو هەمو تاوانە دڵتەزێنەی لەڕوی کۆمەڵایەتی و بواری هاتوچۆ و تەندروستیەوە ڕۆژانە ڕودەدەن، بەڵگەن لەسەر ئەوەی چارەنوسی ئەم دو زۆنە داگیرکراوە، لەژێر ڕکێفی کابینەی نۆهەم و سەرۆک و جێگرەکەی ئەگەر بەرەوڕویان نەبینەوە، بەرەوڕوی ستەمکاریەکی زیاتر و داگیرکاری و چەوساندنەوەی پتر دەڕوات و ئەم کابینەیە لەوانەیە لەخراپترینیان بێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت