عوسمان عومەر: ئایا گوشاریى ناو گۆرو ئەشکەنجە، ڕاستیە؟. بەشى دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەشکەنجەى گۆڕ وبەلگەى پشتیوانەکانى
عەرەب لەسەردەمى جەهالەتیش باوەریان بەمردن و گۆڕ هەبووە بۆیە مردوەکانیان ناشتوە.لەدواى هاتنى ئاینى ئیسلام کاریکى عەرەبە جاهیلیەکانى قەدەغە کرد، ئەویش زیندە بەچالى کچان بوو. موسلمانان دواى بلاوبونەوەو گەشەکردن و فراوان بونى ئاینى نوێ زاناو فەقیهەکان بوون بە دووبەشەوە، بەشێکیان باوەڕى بە ئەشکەنجەى گۆڕ هەیە و، بەڵگە بە چەند سورەت و ئایەتى قورئانى پیرۆز و فەرمودەى پێغەمبەر (د.خ)دەهێننەوە.
بەشى دووەمیان/ دەلێن نەخیر ئەشکەنجەى گؤڕ بونى نییە تا کۆتا ڕۆژ لیرەوە جیاوازى دژەکان بەپرسیار دەخەنە ڕوو ئایا ئەشکەنجەى گۆڕ گیان (ڕوح)و جەستە دەگرێتەوە یا تەنها گیان دەگرێتەوە؟ قورطبى لە تذکرەکەى ل١٣٨ دەلێت: ئەشکەنجە تەنها بۆ گیانەکەیە نەک جەستە، بەلام موعتزلەو خواریجەکان و هەندێ لە شیعەکان دژى ئەو ڕایە بوون و، هەندێ لەخواریجەکان گوتویانە کەس نابینرێ لە گۆڕەکەى ئەشکەنجە بدرێ ئەوە بەریەکەوتنێکى لەگەڵ نوێگەرە موسلمانەکان پەیدا کردوە. چونکە نوێگەرەکان دەلێن: لەگەل ئایەتە پیرۆزەکانى قورئان دژ بەیەکە و، لێپرسینەوەو سزا دوا دەخرێ بۆ کۆتا ڕۆژ .
باوەربون بە لێپرسینەوەى گۆر و سزاکەى لەگەل باوەڕى بە کۆتا ڕۆژ یەک ناگرنەوە، چونکە لێپرسنەوە کۆتا دەکرێ کاتێ مرۆڤەکان زیندو دەبنەوە لەلایەنگرانى ئەو بیروڕایە. خوا لێخۆش بوو متولى شەعراویە، کە دەلێت: ئەشکەنجە نابێ دواى لێپرسینەوە و لێپرسنەوەش ناکرێ تا ڕۆژى خستنە ڕوو، واتە رۆژى قیامەت. چونکە خوداى پەروەدگار لە سورەتى ئیبراهیم ئایەتى ٤٢ دەفەرموێ ولا تحسبن الله غافلا لما يعمل الظالمونۖ إنما يؤخرهم ليوم تشخص فيه الأبصار. هەروەها لەسورەتى ال عمران ئایەتى ١٨٥ دەفەرموێ “كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۖ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۖ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ” لە سورەتى مرسلات ئایەتى ١٤,١٣,١٢ لِأَيِّ يَوْمٍ أُجِّلَتْ * لِيَوْمِ الْفَصْلِ * وَمَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الْفَصْلِ*. گەر لەو سورەتە وورد بینەوە خواى پەرودگار لێپرسینەوەى دواخستوە بۆ یوم الفصل و، لەوى هەرەشە لە درۆزنان دەکات لەو رۆژە سزایان بدات، گەر سزایان بدا پێشتر واتە کەمتر دەکاتەوە.
لەسورەتى زلزلە ئایەتەکانى ٨,٧,٦ پاش هێنانە گۆڕێى قیام الساعە دەکات دەفەرموێ “يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ * فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ * وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ * واتە تا قیام الساعە هیچ کەسێک زیندو نابێتەوە تا لێپرسینەوەى لەگەل بکرێ. ئایا کارەکانى خراپ بوون یا باش بوون و، هەندێکى لەهەندێکى کەمتر یا زیاتر بێ بۆیە موسلیم لە صحاحەکەى دەلێت: پەیامبەرى خودا دەفەرموێ “من سن في الإسلام سنة حسنة كان له أجرها وأجر من عمل بها من بعده لا ينقص ذلك من أجورهم شيئا، ومن سن في الإسلام سنة سيئة كان عليه وزرها ووزر من عمل بها من بعده لا ينقص ذلك من أوزارهم شيئا”.
گەر کەمێ لە سورەتى یس ئایەتەکانى ٥٢,٥١ وورد بینەوە مردوەکان پرسیار لە یەکترى دەکەن کەکێ زیندوى کردونەتەوە لە مەزارەکەیان ئەوە بەڵگەیەکى ڕوونە کە ئەوانە ڕاکشاون یا نوستون وکات لایان وەستاوە وەک اصحاب الکهف بۆیە خواى پەرودگار دەفەرموێ ونُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ الْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ * قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا ۜ ۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ *”.
ئەوانەى لەگەل بونى ئەشکەنجەى گۆڕن بێگومان بەلگە دەهێننەوە، بەلام لەراستى هیچ ئاماژەیەکى ڕوون نییە بۆ ئەشکەنجە دەیخە ڕوو سورەتى غافرە ئایەتەکانى ٤٦,٤٥ کە خواى پەروەدگار دەفەرموێ “وحاق بآل فرعون سوء العذاب * النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ* ئەوان بڕوایان وایە، کە ئیستا لە گۆرەکانیان ئەشکەنجە دەدرێن تا قیام الساعە، بەلکو لەو دوو ئایەتە پیرۆزە خستنە ڕووى ئال فیرعەونە بۆ ئەشکەنجە نەک ئەشکەنجە بدرێن. بەنمونەیەک بۆ خوێنەرى بەڕێزى روون دەکەمەوە کاتێ کەسێک دەچێتە بازار ئایا کالاکان مرۆڤەکە هەلدەبژێرن بۆ کرین یا مرۆڤەکە کالاکان هەلدەبژێرێ بۆ کرین؟ بەپێى ئەو ئایەتە پیرۆزانە بێ مردوەکان خۆیان ناخەنە ڕوو، بەلکو خودا دەیانخاتە ڕوو تا ئەشکەنجەیان بدات. بەواتاى ئال فیرعەون دەخرینە روو بۆ ئەشکەنجە نەک ئەشکەنجە بدرێن. ئەو بەلگەیە راستى دروستى ئایەتى ١٠٠ لە سورەتى کەهف دەسەلمێنێ کە دەفەرموێ “وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا ,ئەوەیە هەندێ لە فوقەهاکان بە ئەشکەنجەیەکى معنوى ناوى دەبەن و، هەندێکى تریش دەلێن ئەوە تایبەتە بە ئاڵ فیرعەون، چونکە کەلەرەقى و زۆرداریان و تەحەداى نێردراوى خودایان کردووە بە چاوى خۆیان دیتویانە. خواى پەرودگار لە سورەتى توبە ئایەتى ١٠١ دەفەرموێ “وَمِمَّنْ حَوْلَكُم مِّنَ الْأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ ۖ وَمِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ ۖ مَرَدُوا عَلَى النِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ ۖ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍ* هەرچەندە من خۆم بە لێکدەرەوەى ئایەتە پیرۆزەکانى قورئان نازانم، بەلام بە حوکمى ئەوەى زیاد لە پێنج جار قورئانم زۆر بە ووردى خوێندۆتەوەو عەربیش بەمنالى فێربوم و لەناویان ژیاوم و جگە لەوەش خوێندنم عەرەبی بووە و، هەر ووشەیەکیش تێنەگەیشتبیتم واتاکەى چییە رووم لەفەرهەنگە عەرەبیەکان کردووە.
بە بۆچونى من مەبەستى لە ئەشکەنجەى یەکەم مەبەستى ئابروبردنیان بوە، کە خودا ئاشکراى کردون بۆ خەلک بەوتەى پێغەمبەرى خودا (د.خ) و ئەشکەنجەى دووەم مەبەستى دیلکردنیان وکوشتن و برسیەتى وترساندن چاوەروانیان بووە, دواى بەهێز بونى ئاینى ئیسلام ئەوانەش هەمووى دونیاییە مەرجیش نییە کە ئەشکەنجەى دووەم بە ئەشکەنجەى گۆڕ ناوببرێ وەک هەندێ لەوانەى لێکدانەوەیان بۆ کردووە عقیدەى ئیسلامى ئەو ئایەتە لێکچوانەهەندێ جار بەهەند وەرناگرێ .
هەندێ باس لە ژیانى بەرزەخ دەکەن وەک لە پێشەوە ئاماژەم پێداوە لە ڕوانگەى فەرمودەى خواى پەروەردگار کە لەسورەتى مؤمنون ئایەتى ١٠٠,٩٩ هاتوە لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّا ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ۖ وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ” ئەو بەرزەخەى لەوئایەتە پیرۆزەدا هاتوە وا دەیخەنە روو کە ژیانێکى تربێ لەنێوان ژیانى دونیا و ژیانى کۆتا ڕۆژ ئەمەش وەک نارەواییەکە دەخرێتە پاڵ قورئانى پیرۆز و بەرزەخ وەک لەپیشەوە نوسیومە بەرزەخ واتە بەربەستى نیوان دوو شت دەگرێتەوە وەک خواى پەروەردگار لەسورەتى رەحمان ئایەتەکانى ٢١,٢٠ کە دەفەرموێ”مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ * بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لا يَبْغِيَانِ *” دەتوانین بڵێین لە قورئانى پیرۆزدا شتتێک بونى نییە ژیانێکى تربێ لە نێوان ژیانى ئەم دونیا و ژیانى کۆتایی .
پێغەمبەر(د.خ) لەفەرمودەیەکدا دەفەرموێ (إن القبر اول منازل الاخرة )*و هەموشمان دەلێین و گوتومانە إن الموت حق والقبر حق والبعث حق و القبر اخر منازلک.. بەگوێرەى ئەوەى هەر لەمنالیمانەوە ئەوە خراوەتە بیروهزرمان کە مرۆڤ دواى مردنى زیندو دەبێتەوە، بەلام زیندوبونەوەیەک کە نە پێویستى بەخواردن نە خواردنەوە هەیە و بەتەنها گوێى لە پرسیارى ئەو دوو فریشتەیە دەبێ کە دواى ناشتن و جێهێشتنى لەلایەن کەس و کاریەوە پرسیارى ئەوەى لێ دەکرێ خوات کێیە؟ دینت چییە؟ پێغەمبەرت کێیە؟ گەر موسلمان بێ ئەوا بە زمانێکى پاراو، وەڵام دەداتەوە و فریشتەکان پێى ڕادەگەیەنن دەرگایەکت بەرەو بەهەشتەو دەرگایەکت بەرەو دۆزەخ, گەر بروا داربێ ئەوا بەرو ئەو ڕیگایە مل دەنێ و گەرنا ئەوا قەبرەکەى خۆى دۆزەخە.. ووتەیەکى مامۆستایەکى خۆم سەردەمى ناوەندى و ئامادەیی بە ناوى فوئاد عەبدولا سامى بیرکەوتەوە زۆرجار دەیگوت” مادەم ئیمە باوەرمان بەخوداو بەپێغەمبەر هەیە موسلمانبوین ئەوا ئیمە هەموان بەهەشتین”
جگە لە ترس و تۆقاندنى زنجیر بەستنەوەو ئاگرو شیشى سورکراوەو دووپشک و مار و ئەشکەنجەى گۆڕ سزاى گۆڕ سزاى دوا ڕۆژ بەگوێمان دا دراوە و مرۆڤى پێ چاوترسێن کراوە.. ئەشکەنجەى گۆڕ.. سزاى دوا ڕۆژ مرۆڤیان پێوە جەنجال و سەرقاڵ کراوە. ئایا مەلا بەڕێزەکان، زانا ئاینیە بەڕیزەکان بیریان لەوە نەکردۆتەوە بەوانە خەریکن بێ باوەڕى لاى موسلمانان دروست دەکەن، چونکە مرؤڤ پرسیار لەخۆى دەکات. ئایا من لەسەر ڕووى ئەو زەوییە لەم دونیایەدا ئەو مەینەتى و کویرەوەرى وچەرمەسەرى و ئێش وئازارو نەخۆشى نەبونى قورس نییە لەسەر شانم لەم ژیانە، ئەى ئەوانە سزا نین بۆ مرؤڤ کە لەم دونیاش دەردەچێ بۆچى یەکسەر ڕوبەروى ئەشکەنجەى گۆرو سزاى دوا ڕۆژببێتەوە. سزا ئەشکەنجە.. سزا.. سزا.

١٢- سورەتى ئیبراهیم ئایەتى ٤٢
١٣- لەسورەتى ال عمران ئایەتى ١٨٥
١٤- سورەتى مرسلات ئایەتەکانى ١٤,١٣,١٢
١٥-سورەتى زلزلە ئایەتەکانى ٨,٧,٦
١٦- صحاح مسلم
١٧-سورەتى یس ئایەتەکانى ٥٢,٥١
١٨–سورەتى غافرە ئایەتەکانى ٤٦,٤٥
١٩- سورەتى توبە ئایەتى ١٠١
٢٠- سورەتى مؤمنون ئایەتى ١٠٠,٩٩
٢١-لەسورەتى رەحمان ئایەتەکانى ٢١,٢٠
٢٢-فەرمودەیەکى پێغەمبەر (د.خ)

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت