عوسمان عومەر: ئایا ئیسلام حەجى لەکام ئاینەوە وەرگرتوە؟ بەشى سێهەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دواى ئەوەى باسمان لە حەج کردن کرد لە ژیاری و شارستانیەتە جیاوازەکان و هەلسوکەوت و رێورەسمەکانیان کرد، شێوازە جیاوازەکانیان لاى بێباوەڕان, بتپەرستەکان دێینە سەر باسى ڕیورەسمى حەج لاى ئاینە جیاوازەکان.

حەج کردن لاى جولەکە:
جولەکە حەج کردنیان بە شیوەى جیاواز ئەنجامداوە, ڕویان کردۆتە شوێنى جیاواز,هەر کۆمەلەو دەستەیەک شوێنى تایبەتیان هەبووە رویان تێکردوە لە کاتى حەج و جەژنەکانیان, هەریەکەیان بەپێى مەزەب و پەیرەو بیروباوەری خۆیان, بیروباوەرى حەج لاى جولەکە نوێ نییە,لاى هۆزو تیرەکانى هاوسێیان باو بووە, هەندێکیان پەیرەوانى ئاینى ئیبراهیم بون وحەجیان هەبووە,ئەوانەى لە هۆزە سامیەکان بون سەردانى یاحەجیان بۆ پەرستگاو پەیکەرو مەزارى مردوان کردوە, هەروەک لاى شارستانیە جیاوازە لەناوچوەکان.
جولەکە وەک ئەوانى تر حەج و رێوڕەسمى تایبەتیان ئەنجام داوە، گەشتى دەرچون لە تەورات چەند جەژنێکى ساڵانەى بۆ دیاریکردون بۆ زیارەتى شوێنە پیرۆزەکان بە جلى تایبەت یا نوێوە ئەنجام دەدرێت. سەربڕینى ئاژەل و تەواف و چەند دوعاو نزایەک دەخوێنرێت. حەجکردنى جولەکە تێکەڵەیەکە لەحەجى وەضعى، واتە دانراو. حەجى ئاسمانى, ئەوە شێوەیەکە لەشێوەکانى بت پەرستى لە چوارچیوەى یەکتا پەرستى. حەج لاى جولەکە فەرزکراوە لە تەوراتەوە. لە کتێبى تەوراتى جولەکە خودا فەرمان دەکات بەنێرینە لە بەنى ئیسرائیل, بۆ حەج ڕوبکەنە قودس 3 جار لە سالێک دا. جولەکە 3 چەژنى گرنگیان هەیە, ئەوانیش بیساح, شافوت و سکوت، لە هەرجارێک هەفتەیەک دەمێنێتەوە و لەرۆژى هەینیەوە دەست پێ دەکات. جولەکەکان لە هەموو جیهانەوە ڕوو لە (لەدیوارى بوراق یا دیوارى گریان – حائط المبكى بە ئینگلیزى پێى دەگوترێ Wailing)بەپێى ناونانى جولەکە لە قودس و لەوێ دەست بە گریان و پاڕانەوە و  لاوانەوە دەکەن. بەپێى بۆچونى خۆیان خودا لەوێ ئامادە دەبێ، بۆیە دەگرین و دەپاڕێنەوە و کاغەزى بچوک بچوک دەنوسن و دەخرێتە نیوان کەلێنى بەردەکانى دیوارەرکە بە بڕواى ئەوان خودا نوسینەکانیان دەبینێ. هەموو دوو ساڵ جارێک کۆدەکرێتەوەو لە شاخى زەیتون دەنێژرێ. دیوارى پەیکەرى سولەیمانە، کە دووەم جار بەدەستى رۆمانەکان روخێنراوە, ئەوەش بۆتە هۆى پیرۆزى لایان. جگە لەو شوێنە پیرۆزانە شوینى تر هەیە لە جیهاندا جولەکەکان سەردانى دەکەن بە ژمارەى زۆر، هەموو سالێک لەوانە پەرستگاى غەریبە لە دوورگەى جەربە لە تونس، کە یەکەم پەرستگاى جولەکە بووە لە ئەفریقیا. نزیکەى 3000 جولەکە سەردانى دەکەن لە مانگى ئایارى هەموو سالێک. لەرۆژى 33 یەمى فەسح و لەوێ قوربانى سەردەبڕدرێ بە ئامادە بونى حاخامەکان و هەندێکیان هیلکە لەگەڵ خۆیان دەهینن و ئاواتێکى خۆیانى لەسەر دەنوسن و لە پەرستگاکە دەیشارنەوە بۆ ئەوەى بێتە دێ. هەندێ لەجولەکەکان ماوەى 3 سەدەیە گەشت بۆ وەززان لە مەغریب دەکەن، بەتایبەت دەچنە سەر مەزارى ڕابى عومەر ئیبن دیوان, لەوێ مۆم دادەگیرسێنن و داواى بەرەکەت و شیفا بۆ نەخۆشەکان دەکەن، دوور خستنەوەیان لە چاوى پیس, رزقى زۆر دەخوازن بەپێى ووتەى دكتور ئەحمەد سەعيد، لێکۆلەر لە ئاینە کۆنەکان و مێژوى کۆن دەلێت: حەج کردن لاى جولەکە تەنها بۆ پیاوانە و ژن ناگرێتەوە. هەروەها کەم ئەندام و کوێرو شەل و پیر و ئەوانەى نەخۆشیەکیەیان لە میشک و جەستەدا هەبێ ناگرێتەوە و، بەلام پێویستە بەخششێک بکات واتە صدقە.
حەج کردنى جولەکە بۆ پەرستگاکان نەریتێکى جولەکەیە لە کۆنەوە بەشیک بووە لە گەشتەکانى موسى، کە ئەنجام بدرێ. لە سەفەرى دەرچوندا هاتوە لە ئیسحاحى 23 ئایەتى 14 سالى 3 جار ئەنجام بدرێ, لە ئایەتى 33 و 24ى ئیسحاح هاتوە لە سالێک دا نێرینەکان 3جار بەرامبەرخودا- خواوەندى ئیسرائیل, لەخاکى عەرەبیش چەند شوێنیکیان هەبوە بۆ حەج و، لەوێ وەک ڕۆژى عەرەفە. لە هەریەک لەو 3 جەژنە کۆمەل و تاقمى جولەکە بەرەو چەند شوێنێکى دیاریکراو چون. بۆن مونە لەرۆژى ئیستیغفار لیخۆشبون بەرەو شاخى سینا چون. جەژنى فصح، واتە کەپرە شینە بۆ بیت المقدس و لە جەژنى ئیستر و جەژنە بارانە بۆ شوینى تر چون. بۆیە شوینەکانى حەج لاى جولەکە زۆرە. گەشتەکانیشیان زۆر بوە. لە جەژنە سالانەکەیان بۆ هەر شوێنێ، کە بە بیت دەست پێبکاتکە پێشتر شوینى زیارەت و حەج بوە. بۆنمونە بیت المقدس, بیت ئیل, بیت ئەونیزیک بیت ئیل بوە, بیت اصل لە یهوداو بیت حورنزیک قدس و بیت هاگن ئەو شوێنەیە، کە عیس لێى لەدایک بوە. لە بیت لحمو بیت هاشطەو چەند بیتێکى تر, دکتۆر حەسەن ظاظا سەبارەت کاتەکانى حەج دەلێت: هاوتاى جەژنەکانیانە لە 3 کات دا:
1- جەژنى فصح/ دەکەوێتە مانگى بەهار و ماوەکەى 7 رۆژە لە ناوەراستى نیسان بە پێى ڕۆژمێرى جولەکە.
2- عید الحصاد واتە جەژنى دروێنە/ شبۆعۆت بە عیبرى تەنها یەک رۆژە لە ناوەراستى حوزەیران.
3- عید الظلل/ بە عیبرى سوکوت ماوەکەى 8 رۆژە لە پایزدا لایان پەسندە کە حەج بکرێ چونکە وابەستە بە زۆرێک لەخوا پەرستیەکانیان , بەپێى سەرچاوەیەک کە ئەزرەقى باسى دەکات, موسا (ر.خ) بۆحەج چۆتە سەرشاخى سور و لە سەفاو مەروا بوە کاتێ گوێى لەدەنگێ بوە پێى گوتراوە لبيك عبدي أنا معك بۆیە موسا سوژدەى بردوە.
لادانى جولەکە لە ڕیوڕەسمى حەج:
دواى موساى کەلیم ئەلا جولەکە بون بەچەند تایەفە کۆمەلەیەک, هەر کۆمەلەیەک بۆ حەج رووى کردۆتە شوێنێک و بەدانانى رێوڕەسمى تایبەت بەخۆیان, هەندێکیان بەرەو بیت المقدس و پەیکەرى سولەیمان دەچون, بەشەکەى تر دەچونە شاخى موسا لە طورى سینا و بەشێکى تریان ڕویان لە بئر الحى دەکرد نزیک شارى الخلیل, هەندێکى تریان ڕویان لە شاخە بەرزەکان و گردو بیرەکان سەرچاوەکانى ئاو کردووە.
وانقسم اليهود بعد الكليم -عليه السلام- إلى عدة فرق، وكل فرقة اتخذت لها وجهة ومكاناً تحج إليه بوضع تعاليم وطقوس وشعائر خاصة بها، فتوجه قسم منهم إلى بيت المقدس والهيكل المزعوم لسليمان -عليه السلام-، والقسم.
یەکەم/
حەج بۆ بیت المقدس یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکان لاى جولەکە, بەهەمان شێوەش گرنگى تایبەتى لاى فەلەکان و موسلمانانیش هەیە,بۆیە حەج کردنیان بۆ ئەو شوینە بەگەورە داناوە بەتایبەت لاى کۆمەلى یەهودا پیرۆز بوە لایان بە بەراورد لەگەل پەیکەرى سولەیمان, پەیکەرو پەرستگا وەک شوێنى حەج و ئەنجامدانى نویژو خواپەرستى گرنگ بوە لاى جولوکە لە سەردەمى سولەیمانەوە, کۆمەلەى یەهودا بیت المقدس و پەیکەرى سولەیمانیان بە پیرۆز داناوە وەک شوێنى حەج کردن لەجەژنى سالانەى فصح لەوێ قوربانییان بکردوە لە پێناو خودا بە پێى تلمودەکەیان کە پێچەوانەى ڕاسپاردەکانى ناو تەوراتە چونکە لە تەورات دا هاتوە کە دبێ گایەک بکەنە قوربانى نەک ئاژەلى تر, بەلام ڕاسپاردەکانى تلمود رایان دىسپێرێ کە قوربانیەکە مرۆڤ بێ.
دووەم/
شاخى موسا لە بیابانى سینا ,بەپێى بیروباوەرى جولەکە کە 320 کم دورە لە کانیاوەکانى موسا, ئەوشاخە بەرزیەکەى 7400 پێیە ئەو شاخەیە گوایە موسا لەویوە قسەى لەگەل خودا کردوە, بۆیە بەکلیم وئەڵا ناودەبرێ, ئەوشاخە کە خودا خى پێشانى موسا دا سوتاو دارما.
سێیەم/
لە نزیک الخلیل بیرى الحى الرائى هەیەهەندێ تایەفەى جولەکەکان لایان پیرۆزە کە بیرى مقدسى لێیە بۆجەح روو لەوێ دەکەن, ئیستاش لەوباوەردان کە شارى اسحاقى کورى خلیل ئیبراهیمە لەوێش ژیاوە و لەوێش مردوە.
چوارەم/
پەرستگاى بەیت ئیل نزیک نابلو ئەم پەرستگایە لاى بەشێک لەجولەکە کە بەسامریەکان ناسراون پیرۆزکراوە, سامریەکان ئەوانەن کە باوەریا ن تەنها بە گەشتى پێنجەمە کە بەشێک پەیمانى کۆن وباوەریان بە ژیانەوە و دوا رۆژ نییە وهەمو جۆرە پێغەمبەراتیەک بە بەتاڵ دەزانن لە بەنى ئیسرائیل دواى موسا شەمعون, داود, سولەیمان, ئەشعیا, یەسوع و ئیلیاس و عاموص و زەکەریا, ئەرمیا بەدرۆ دەخەنەوە و دەلێن شارى قدس شارى نابلسە و بیت المقدس بەپیرۆز نازانن بەپێى کتێبى الفصل فى الملل والاهواء والنحلى ئیبن حەزم.
پێنجەم/
بەشیکى ترى جولەکە شوێنەسروشتیە جۆراوجۆرەکانیان لا پیرۆزە وەک شاخە بەرزەکان و هەندێ گردۆڵکەو دارو درەخت وبیرەئاوەکان و کانیاوەکان بەپێە دەقە تەوراتیەکان کە جولەکە یا بەنو ئیسرائیل ئەوشویانەى ئاماژەى پێدراوە وەک مەزارگا و پەرستگا وکلیساى لێدروست دەکەن بۆحەج رووى تێدەکەن هەموو سالێک بەپیى وتەکانى دکتۆر حەسەن ظاظا هەربویەشە دورگەى جەربا لە تونس کلیسایەکیان هەیە و هەمو ساڵێ بۆحەج رووى تێدەکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت