بەهرۆز جەعفەر : غەریبى خۆشترە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نزیکەى (50) ڕۆژە نیشتمانم جێهێشتووە ، ژمارەیەک هاوڕێ و خوێنەرى ئەزیز ، پرسیارى ” غەریبیم لێدەکەن “… نایشارمەوە من لەکوردوستان زۆر غەریب تر بوم ..!.
چەندجارێک ، لەو ماوه یەدا بەتەلەفۆن ، براى ئەزیزم ، کاک ” جەلالى سام ئاغا ” لێره پرسیارى کردووم ، ئەو کاتێک نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەى دابو، بەمام جەلال ، لەبەغدا ، پێی وتبو : هەست بەنامۆیی ئەکەم لەناوتانا،، من جسمێکى غەریبم … هەرجەندە بینینیى ئەوتاڵانى و پۆخڵەواتەى لەکوردستان هەیە ، ئەو تاکڕەویی و بێ پلانییەى لەوڵات هەیە ، مرۆڤێک کەمێک هۆشی هەبێت ئازارى پێ ئەخوات . ڕونتریش من هێندە ترس و خەمم لەیەکە سیاسییەکان نەبوو ، لەکوردستان ، بەقەد ئەوەى ڕۆژ لەدواى ڕۆژ ئەچوومە هەر شارو شوێنێک نەمدەناسییەوە ، لەگەڵ هەرکەس و هاوڕێیەک دائەنیشتم ، وەک مانگێک پێشتر نەمابۆوە ، کەسەکان هەمیشە لەشتى لاوەکى ئەدوان ، میدیایەکم پێ شک نەدەهات ، تا ئەوەى هەمەو ئەمەوێ بیڵێم ،، فعلەن بیڵێم .
ئەوسا لەهەمووى ناخۆشتر ،، لەهەمووى جاڕسکەرتر ، خەڵکى ئێمە هەموو ڕۆژێ ( دیارە لەنەزانینى خۆیانەو خەتاشیان نییە ژینگەکە بەدەم زەمەنه وه زەخاوى تاکەکان وا ئەکا ). ئەیانگوت :
کەس نازانێت تۆچیت ؟ تۆ لەسەر کێێیت ( شەرە گەرەک و فوتبوڵینە ؟) . خۆشت نازانى سەر بەچ حزبێکى .. ئەرێ تۆ دەسەڵاتى یان موعارەزە !!. موشکیلەى تۆ ئەوەیە خەڵک تێناگا سەربە کام لایەنى ..؟. هەر ڕۆژەى دژى لایەن و کەسێکیت ، هەرجارەى لەتەلەفزیۆنى قسەکەى !!!. خوت یه کلابکەوه .. تۆنەگبەتیت هاتووە .. دانیشە بەخوا ئەوکوژن و دوایی ئۆپۆزسیۆنیش کەسابەت بەکەیسەکەتەوە ئەکا …! باشە خۆتۆ هەموو سەرکردەکانیش ئەتناسن بۆناچى ….! خەتاى خوتبو کۆرانباى ئیستا کاندید بوى ؟. مووجەکەو جەنە ؟.لەکوێ نان ئەخوى ؟ قەلەو بوى؟ … ئیتر ئەم جۆرە تێگەیشتنە نامەنتقى و نازانستیی و خێڵەکى و داخراوییەى بەشێک لەخەڵک ، تەداخولکردن لەهەموو شت ، زۆر غەریبی یان ئەکردم ،، ئەتوانم بەراشکاوى بلیم له کوردستان رجەشکین و تاقه کەس بوم بەکژ ئەم دیاردانه بجمەوه . مۆدێلێکى غەریب و تازه بوم ، تا بەخەلک بلیم ئەتوانم لەدەرەوەى هەموو لایەنەکانیش بم و کاریکەریشم هەبیت ، بەتایبەتى لەدواى (17)ى شوباتەوه کەبەرە سیاسییەکان تەواو ناکوکیەکانیان توند کردەوە ،.. ئاخر ئێستا لەکوردوستان ئەگەر گەندەڵ نەبیت و بەقەولى خۆیان بۆت ڕێککەوت باشی نەخۆى ، ئەوا تۆ زۆر بێ عەقڵى …؟. ئینجا ئەمبینى بەچاوى خۆم یەک دونیا لینک و ڕایەڵەى سەیر سەیر دەهاتن و دەچوون .. مرۆف کاتێک شتە لەوى کە حزبێک بێت.؟. کە چەپڵە بۆکەسێک لێبات؟. درۆ بکات و هاتوهاوار .. خەڵک فریوبات .. لەرابردوودا دەستى سور بوبێت بەخوێنى براکانى .. ئەم کلتورە لە حەفتا ساڵى ڕابردوودا واهاتووە ، لەبەین بردنى زەمەنى ئەهریمەنەکان و کۆرینى ئەم مینتالیەتە شەڕێکى قورسی گەرەکەبۆ گۆڕینى ، چونکە خەڵک ئەو ئالەت و میکانیزمانەیان زۆر خۆشەوى کەدوایان ئەخات .. بۆیە بەهەموو ئەو دلسۆزیی و گریانەى لەناخمایە بۆ یەکپارچەیی خاکى نیشتمان ، بۆ ئەو میحنەتە لەئەقڵیەت و ژیانى خەڵک ،، قەناعەتمە غەریبى خۆشترە .. ئەوەى جیاوازە تەنها لەکوردوستان سفرەکان رازاوەترو جۆرى خواردنەکە ناوازەتر بوو ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت