دارا خونچە : کێشەکانی داعش و ماعش و ئەوانی دیکە ! .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی / ئەم بابەتەی کاک دارا کۆمەڵیك وشەی توندوتیژی تیا بوو ، وشەکانمان هەندێکی لابردووەو لەجێگایدا چەند خاڵێکمان داناوە  . تکا لەنوسەرە بەڕێزەکان دەکەین ڕێنوێنی سیستەمی کارکردنی سایتی وتاریکورد بکەن ، لەوەی هەیچ وشەیەکی توندوتیژ بەکار نەهێنن ، چونکەی لای ئێمە بڵاوناکرێتەوە ، بمان بورن .

کێشەکە ئەوە نییە داعش وەک کۆمەڵە دڕندەیەک رێک وەک سوپای ئیسلام کە لە سەردەمی داگیرکارییەکانیان هێرشی سەر کوردستانیان کرد و هەر شار و ناوچەیەک کە داگیریان دەکرد ئەگەر خەڵکەکە نەچووبانە سەر باوەڕی ئەوان و وەگەڵیان نەکەتبان ، ئەوە وە خووندنەوەی ئایەتێک لە نێو کۆمەڵەک تێرهاوێژ داداگاییان دەکردن و تیرباریانیان دەکردن .. ئەوانیش هەمان هەڵسوکەوت دەکەن و بگرە پتریش!
کێشەکە ئەوەش نییە ساڵانەکی زۆرە قاعیدە و دەستە تیرۆریستە ئیسلامییەکانی دیکە و بەعسییەکانی پێشان و شوڤێنیزمی عەرەبی عێراقیی و وڵاتانی دیکەی عەرەبیی وە سەدان هەزار کەسیان وە تەقینەوەکانیان لەنێوبردییە و بەردەوام خەریکن لە دانانی گەرای شەڕ و توندتیژیی و کاولکاریی لە کوردستان و تێکڕای ناوچەکانی عێراق!
کێشەکە ئەوەش نییە کە ئێستا مالییکی وەک ئاخوندەکی ئێران و سەرۆکی ( دەوڵەتی قانونی هەژارکردن و شەڕ و کاولکاریی ئیسلامی) عێراقی کردیتە پارێزگایەکی ( کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران ) و وە هۆی جێبەجێکردنی نەخشەی ئاخوندەکانی ئێران ئەو عێراقەی لە خوون هەڵکێشایە وڵاتی کردیتە وێرانگەیەک!
کێشەکە ئەوەش نییە کە پارتی و بارزانییەکان لە دوای …. تاڵانکردنی ملیاران دۆلاری بەرهەمی نەفت و گومرگ و بودجەی ساڵانەی بژێوی ژیانی خەڵک و دابەشکردنی وەسەر بنەماڵەکەیان و دەستوپێوەندەکانیان ، کەچی ئەوە چەندین مانگە وە پێی نەخشە سیاستبازییەکەیان لەگەڵ مالیکیی خەڵکی کوردستانیان بێ مووچە کردوە و بازاڕ و ژیانی خەڵک تووشی قەیران لەدووی قەیران دەکەن!
کێشەکە ئەوەش نییە وە هۆی کەرتبوونی حیزبە (سۆشیال خێلەکیی) ـەکەی تاڵەبانی ….. بێزەوری سیاسیی لە کوردستان بەرپا بووە و ( نەوشێروانی …… ) لە لایەک و (جەلالییە ….. ئێستا) لە لایەکی دیکە خەڵکێکی زۆریان لە خشتەبردییە و ناڕەزایەتیی جەماوەرییان لەباربردییە!
کێشەکە ئەوەش نییە ئیسلامییە حیزبییە کوردەکانی سەر ،وە (بەعسییەکانی پێشان و ئیسلامییە جۆراوجۆرەکانی تورکیا و ئێران و میسر و سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبیی) پاش ئەوەی لە کارە تیرۆریستییەکانیان شکستیان هینا ئێستا لە ژێر رێنماییەکانی هزر و فەلسەفەی دژەمرۆییانەی ئیسلام کار لەسەر ژەهراوییکردنی مێشک و هزری مرۆڤی کورد وە تایبەتییش ژنان دەکەن و دەیانەوێ کۆمەڵ پاشەوپاش بەرەو سەردەمی قوڕەیشییەکانی دوورگەی عەرەبیی بگەڕێننەوە!
کێشەی هەرە گرنگ و پڕ بایەخ کە ئەو بارودۆخە پڕ لە کارەساتەی چێکردییە تەنێ ئەوەیە کە زۆربەی هەرە زۆری رۆشنبیرانی خەڵکی کوردستان و عێراق لە سەردەمی دیکتاتۆریەتدا بەعسی بوون و لایەنگری سەدامی دیکتاتۆر بوون و هێندەکیشیان پابەندی بەرهەلستکاری کۆنەپەرستانەی شیعەگەریی و کوردایەتییەکەی جەلالیی و مەلایی بوون و هەندێکیشیان وە ناوی نێونەتەوەیی و پێشکەوتنخوازیی جێبەجێکەری بەرژەوەندییە نامرۆییەکانی سۆڤیەت و چین و وڵاتانی ئەوروپایی بوون.
ئەو رۆشنبیرانە هەر وە هۆی ئەو پێشینەیان هەرگیز نەدەکرا و نەدەشیا پاش رووخانی دیکتاتۆریی جێی هومێدی ئەوە بن کە وەدووی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و عێراقەوە بن ، ئیدی وەک ئەوەی ئێستا دەیانبینین هەر هەموویان وە پەروەردەبووەکانی ژێر دەستیشیانەوە وەسەر ئەو حیزب و هێزانە دابەش بوونە کە لەسەرەوە باسمان کردن و کارتێکردن و هەژموونی خۆیان لەسەر دروستبوونی ئەو سیستەمە سیاسیی و ئابوورییە هەیە کە ژیانی خەڵکی کوردستان و عیراقیان لە چەرمەسەریی و کاولکاریی هەڵکێشایە .. ئەوە سەڕەڕای ئەوەی بەشەکی زۆر لەو رۆشنبیرانە وە تایبەتییش لە کوردستان وە ناوی کراوەنەوە و جیهانگیریی و پێشڤەڕۆیی بووینەتە کۆیلەگەلەکی دەبەنگی جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ئەمەریکا و رۆژئاوا و کۆمەڵ لەسەر ئەوە رادەهینن کە نرخی مرۆڤ وە پێی ئاستی کەمیی و زۆریی پارەکەی بکێشرێ!

وە کورتییەکەی ئێمەی میللەتانی ناوچەکە وەتایبەتییش میللەتی کورد هەر لە سەردەمی سەرهەڵدانی ئیسلامەوە تا ئێستا کێشەی قەیرانی بوونی رۆشنبیرمان هەبووە و هەیە ، بەڵگەش لۆ ئەوە سادەترین نموونە ئەوەیە کە رۆشنبیرانی کورد وە درێژایی ئەو مێژووە:
داگیرکارییەکانی سوپای …. ئیسلام لە میزۆپۆتامیا ، داگیرکارییەکانی ئیمپراتۆریەتە ستەمگەرەکانی عوسمانییەکان و سەفەوییەکان ، داگیرکارییەکانی دەسەڵاتدارە شۆڤێنیستەکانی تورکیا و عێراق و ئێران و سوریا و ئەرمێنیا و ئازەربایجان، داگیرکردنی هەڵەبجە لە سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران ، داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمەریکا و بەریتانیا و وڵاتانی دیکە لە سەردەمی رووخانی دیکتاتۆریی سەدام ، داگیرکردنی هەولێر و سلێمانی لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ – ئەوە بێجگە لە داگیرکردنی مێشکی مرۆڤی کورد لە لایەن هزر و فەلسەفەکانی وەک ئیسلامی شیعە و سونە ، تەریقەتی سۆفیگەریی نەقشبەندیی و قادریی ، کۆمۆنیزم وە شێوەیەکی دۆگماییانە و ناواقیعییانە ، سۆشیال دیموکراتی پارێزەری هەژموونی سەرمایەداریی و رۆژئاوایی ، راسیزم و ناسیونالیستی فاشیزم و نازیزمی ئەوروپایی ، لە کۆتاییشدا ئیسلامیی حیزبیی و هزر و سیاسەتی دڕندانەی سەرمایەداریی وە گشتیی و ئەمەریکایی و بەریتانیایی وە تایبەتیی ) تێکڕای ئەو داگیرکارییانەیان وە (رزگاربوون لە زەندەقە و ئاگرپەرستیی و کۆیلایەتیی ، ئازادیی و یەکسانیی ، سەربەستیی و سەربەخۆیی ، عیرفان و زانستیی و رۆشنگەریی و مۆدێرنیزم و سیکۆلاریزم و کۆمەڵگەی مەدەنیی و شارستانییەت ) پێناسە کردییە و دەکەن!
لە هەمووشی عەنتیکەتر ئەوە بوو کاتێک ئەمەریکا عێراقی داگیر کرد و ، خۆی دانی پێدانا کە ئەمەریکا داگیرکەرە .. کەچی کەم رۆشنبیری کورد هەبوون وە رۆژی داگیرکردنی عێراقیان نەگۆتبی (رۆژی ئازادیی عێراق!) و تا ئێستاکەش زۆرەک لەو رۆشنبیرە ……. …. هەر وەها دەبێژن ئەگەر نا ئەوە هەر باشەکەیان لە پێناو ئەوەی بەشدار بن لەو گەندەڵکارییە سیاسییەی ئەوڕۆ و رۆڵیان هەبی تێیدا دەبێژن ئاخەر هێزی ئەمەریکا واقیعێکە و ناتوانین خۆی لێ لابدەین و دەبی دەگەڵی بڕۆین دەنا وە هیچ ناگەین و لە بن پێیان دەپلیشێینەوە !!!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت