Daesh-Nasra

دکتۆر محمد گەناوی : ئاڕاستەی داعش بەرەو کوێ ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای کەوتنی شاری موسڵ لە(١٠/٦/٢٠١٤) لەلایەن گروپی داعش و ھاوگروپەکانی تر ئەمجار ئاڕاستەی ئەو ھێزانە بەرەو تکریت و ناوچەکانی کەرکوک، ھەموو ئاماژەکان و بۆچونەکان ئەمە بون کەداعش و گروپە چەکدارەکان ھێزەکانیان ئاڕاستەی بەغدا ئەکەن بەمەبەستی روخانی حکومەتی مالکی( شیعەکان ) .
بەڵام دوای چەندەھا ھەوڵ نەیان توانی ھێزەکانی بەرگری بەغدا بشکێنن بەھۆی بەرگری سوپای عێراقی و گروپە شیعەکان، چونکە ھەمو گروپە شیعەکان لەگەڵ جیاوازی زۆری نێوانیان لەسەر ئەمە تەواو کۆکن کەھێزەکانیان یەک بخەن بۆ بەرەنگاربونەوەی گروپی داعش و بەعسی و سونەکانی تر بەمەبەستی دروستبونی بەرەی شیعەی یەکگرتوو بەرامبەر ھەڕەشەی داعش لەسەر ژیان و گیانی شیعەکان، ھەتا مەرجەعی گەورەی شیعە فتوای جیھادیان دژی داعش دەرکرو دەیان و سەدان مەڵبەندی خۆبەخش بۆ بەشداری کردن لەجەنگی دژ بەداعش لەشارو ناوچەشیعیەکان کرایەوە. ھێزی دەوڵەتی عێراقی کەبەدەست شیعەکانەوەیە لەگەڵ ھێزی بەرگری جەماوەری شیعە بەپشتیوانی مەرجەعی شیعە بونە بەربەستی سەرەکی لەپێشڕەوی داعش بەئاڕاستەی بەغدادو شارەکانی تری شیعە نشین .
گروپی چەکداری داعش وەکو گروپێکی ناشەرعی لەعێراقدا ناتوانێ لەشوێنێکی دیاری کراوی جوگرافیدا لەنێوان موێل- تکریت –کرکوکدا بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە بێ جوڵانی ھێزەکانی چونکە لەڕوی سەربازیەوە ئەگەر ھێزەکانی لەم شوێنە دیاری کراوەدا بمێننەوە ئەبنە ئامانجێکی ئاسان بۆ سوپای عێراق، ھەروەھا توشی روبەروبونەوە ئەبن لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە بەھۆی نەبونی خزمەتگوزاری و بژێوی و قبوڵ نەکردنی خەڵکەکە بەم جۆرە فۆرمە ژیانەی کەداعش بەسەریانا ئەسەپێنێ ھەروەھا ناتوانێ داعش بۆ ئیدارەکردنی وڵات و کۆمەڵگاو دەوڵەتداری لەڕوی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە چونکە ھیچ دەوڵەت و وڵاتێ ئامادەنیە نەداعش بەرەسمی بناسێنێ نەمامەڵەی سیاسی و ئابوری لەگەڵدا بکات. دوای شکستی مسۆگەری داعش و گروپەکان بۆ گرتنی بەغدا، ئێستا تەنھا شوێنێ کەماوەتەوە بۆ جوڵانی ھێزەکانیان وەکو پێویستیەکی سەربازی وەکو ئاماژەی پێ کرا لەسەرەوە ھەرێمی کوردستانە. ئەنفالی یەزیدیەکانی شەنگال و دەوروبەری و دەرەوەی موێل لە٣ /٨/٢٠١٤ کەداعش بەھێزێکی زۆرەوە ئەم ناوچانەی گرت ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەکوردستان ئێستا بۆتە ئەو شوێنە کەداعش ھێزەکانی بۆ ئاڕاستە بکات کەجگە لەپێویستیە سەربازیەکە ئەم لایەنانەش راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ھاوکاری داعش ئەکەن کەکوردستان بکاتە ئامانج :
١-دەوڵەتی عێراق لەبەرژەوەندی خۆیەتی کەداعش لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەیەکەوە خەریکی شەڕێکی درێژخایەن بن تاھەردولا تەواو لاواز ئەبن چونکە بۆ حکومەتی عێراق داعش دوژمنە و ئەگەر کورد بەدوژمنیشی نەزانێ بەئاشکرا ئەوا بەناحەز سەیری ئەکا. وەئیتر شەڕی کوردو داعش ئارامی بەحکومەتی عێراق ئەدات لەھەموو ڕویەکەوە .
٢-دەوڵەتی تورکیا وەکو یاریکەری سەرەکی لەدیاردەو یاری داعش لەعێراقدا، پاش شکستی داعش بۆ گرتنی بەغداد، بەبەرنامەکار بۆ ھێزەکانی داعش بەرەو ئەم شوێنانە ئاڕاستە پێ بکا کە خۆی مەبەستیەتی .
٣- تورکیا، داعش، وەك هێزێکی ستراتیژی بەکار ئەهێنێت بۆ ئەوەی ئەم جەنگەی کە تورکیا شکستی تێدا خواردووە، بەداعش بیکات لەدژی ئەزمونی هەرێمی کوردستانی عێراق و توفگەری ڕزگاریخوازانەی کورد لەباکوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان. وە هەتا ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش. بەگیرۆدەکردنی کورد، لەشەڕا، لەگەڵ داعش. کە ئەسڵەن ئەمە، شەڕی کورد نییە بەڵکو، بەپلانێکی بەرنامەبۆ داڕێژراو، بەسەریدا سەپاوە. ئەمەش، ڕێگا بۆ تورکیا ئاسان ئەکات و بەهانە ئەدات بە تورکیا، بەناوی هاوکاریکردن بۆ ئاوارەکانی جەنگ، تەنانەت بەناوی هاوکاریی سەربازی، بۆ ئەم گروپانەی لەعێراق خۆی مەبەستێتی بێتە ناو کوردستانی عێراقەوە و خۆی بکاتە خاوەن ماڵ.ر سەرچاوەکانی نەوت و ھێڵی گواستنەوەی نەوتدا بگرێت لەکوردستانەوە بۆ تورکیا ئەوا دەوڵەتی تورکیا ئەتوانێ نەوتی تەواو بەلاش یان بەلاش تری دەست بکەوێ واتە ھەموو ھۆکاری سەربازی و سیاسیەکان ئامادەن بۆ ئاڕاستەکردنی ھێزی داعش بۆ کوردستان لەکاتی ئێستادا بەمەبەستی لەناوچونی ئەزمونی ھەرێم و بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردستان ئێستا داعش نەتەنھا ھەڕەشەیە بۆ شارێ یان ناوچەیەک بەڵکو ھەڕەشەیە لەسەر کۆی قەوارەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کوردستانی عێراق.بەڵام ئەوەی لەداعش ھەرەشە تر بێ لەسەر کورد، کورد خۆیەتی وەکو ھەمیشە لەمێژوی کوردا بەم ھیوایە ئەم جارە مێژوو بۆ چەندەھا جار دوبارە نەبێتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت