swara-kemal-1

سوارە کەمال : کاممان تاوانبارین ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێک لەو فاکتەرانەی نائارامی دەرونی بۆ مرۆڤ دەهێنێتە بەرەهەم ، شێوازو جۆری بیرکردنەوەیە لەو بۆچون و کردانەی دەوترێت و دەویسترێت ئەنجامبدرێت ، یان درواە ، ئەمەش لەلایەن خۆدی ئەو کەسەوە یان کەسانی ترەوە بێت ، رێژەی وابەستەیەکەی بەبەرئەنجامەکانەوە قەبارەی ئەو نائارامیە دیاری دەکات . ئەگەر مرۆڤ دەرفەت نەدا بیرکردنەوەی نەرێنی زاڵبێ بەسەریدا ، دەتوانی بەرانبەر هەر رووداوێکی نەخوازراو ، تەنگەژەو گرفت هێنەر خۆراگیرو بیرگەرۆک بێت بۆ دۆزینەوەی رێگاچارە ، بەمەش دەتوانێ لە هەر تێکچوون و هەڵچون و نیگەرانیک خۆی بپارێزی ، بەپێچەوانەوەشەوە خۆدانە دەست یان کەوتنە ژێر کاریگەری بیرکردنەوەی نەرێنی بەرئەنجامی باشی لێدەرناکەوێ و لەوانەشە مرۆڤ بەرەو وونبوون بەرێت !.

دیارە لە رووی زانستیەوە زۆرن ئەو فاکتەرانەی کە بە زەمینە خۆشگەرو پاڵپێنەر بەرەو ئەو حاڵە دەناسرێن ، بەڵام  تومەتباری سەرەکی لە خووگرتن بە بێرکردنەوەی نەرێنێ ، پێش هەر شتێک خودی کەسەکەیە ، پاشتر هاندەرە دەرەکیەکان لەوانە ؛ ناتەندروستبوونی سیسته‌می سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، په‌روردە ، و … هتد بە هاوبەش دێنە ئەژمارکردن لە وێران کردنی ژیانی تاک ، بە واتایکی تر هەر مرۆڤێک بکەوێتە ژێرکۆنترۆڵی بیرکردنەوەی نەرێنی ، نە دەتوانێ هاوسەنگی خۆی راگیربکات ، نە توانای بەرگریکردنی بەرانبەر لێکەوتە نەخوازراوکان دەمێنی ، ئەمەش بێجگە لە زیان گەیاندن بەخودی خۆی ، سەرئەنجام  پروشکەکەی کەسانی دەوروبەرشی دەگرێتەوە .    

ئەی ئەگەر حزبی سیاسی بیرکردنەوەی نەرێنی زاڵ بێت بەسەریدا چیلێدەکەوێتەوە ؟

هەر تاکێک بروانێتە ڕووداواکانی بیست و چەند ساڵی رابردوو ، بۆی دەردەکەوەی بەشێک لە گوتارو رەفتارو کرداری حزبیەکان فاکتەرێگی کاریگەربوونە لە سازدانی ژینگەیەکی ناتەندروست بۆ هاوڵاتیانی باشووری کوردستان ، بۆ نموونە ؛ هۆگرکردنی تاک بە حزب و پیرۆزکردنی و… هتد ئەگەر هێچ لێکەوتەیەکی نەرێنی لێنەکەوتبێتەوە ، وێرای رق و گینەو توڕەیی  لایەنگرانی ئەم لایەن بەرانبەر بەوی دی ، نائارامی لە نێو ناخی هاوڵاتی کنە پێکردووە ، کاتێک مرۆڤ گوتارو کردەکانیان دێنێتە پێش چاو لە سەرجەم بوراە جیاجیاکان بەتایبەت پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان ، ئه‌وانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ راستەوخۆیان بە ژیان و گوزەرانی ‌خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ ، دەبینرێت بە شێوازێک دوورن لەیەکترەوە وەک هێلی شەمەندەفەڕ دێنە پێش چاو کە لە هێچ کاتێکدا یەکناگرنەوە ، ئەمەش فاکتەرێکە بۆ ئەوەی تاک بروای بە باشتر بوونی سبەی نەمێنێ ، بەواتایەکی تر بە هۆی ئەوەی حزبەکان بەتایبەت حکومدارەکانیان بە شێوازێکی ناتەندروست لە هەوڵی کۆنترۆڵکرنی سەرجەم جومگە سەرگیەکانی ژیان بوونە ، زۆرێنەیەک لە نێو کۆمەڵگای کوردی کۆنترۆلی خۆبەرێوەبردنی لە دەستدەداوە و قورسایی چەقی بیرکردنەوەی داوەتە دەست حزب ، بەو مانایەی خۆی بەدەمراستی خۆی ناناسی! واتە لە جێگای گەران بەدوای چارەسەر بۆ ئەو تەنگەژەو گرفتانەی هاتووتە رێگای دەستەودامان رادەمێنی ، لەبەر ئەوەی ئیرادەی بیرکردنەوەو گەران بە دوای رێگا چارەکانی داوەتە دەست حزب و خۆشی هاویشتووتە  نێو خەیاڵگەلێک جگە لە ژیانێکی بێهودە هیچی دی بەدی ناکا .

ئەگەر دامەرزاوەیەکی شارەزای ئەم بوارە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە راپرسێک ئەنجام بدات ، لە سەر تەندرۆستبوونی بیرکردنەوەی ناخی تاک تاکی ئەم کۆمەڵگایە ، تۆ بڵێت بوێرێت ئەنجامەکەی بڵاوبکاتەوە ؟

ئەگەر دادگایەکی تایبەت بە کەیسی هاندەران و رەخسێنەرانی زەمینەی هێنانە کایەی بیرکردنەوەی نەرێنی هەبوایە ، ئایا هەردوو تومەتبار ( خود و حیزب ) کامیان تاوانبار دەردەچوون ؟

 کەواتە : ئەگەر دەمانەوێت ئارام و ئاسوودە بین ، دەبێت پێش هەنگاو ، هەرچی زوترە دەستبکەین بە خاوێنکردنەوەی ناخمان لە بیرکردنەوەی نەرێنی و پاشتر بکەوێنە سەرزەنشتکردن و ڕەتکردنەوەی سەرجەم ئەو فاکتەرە دەرەکیانەی بۆنەتە هۆکاری نائارامیمان .  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت