سعودیه‌ و ئیسرائیل به‌ فەڕمیی دانیاننا به‌ ده‌وڵه‌تی کوردستان نا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نوێنەرانى ئیسرائیل و سعودیە ، ڕۆژی چوارى حوزەیرانى ٢٠١٥ لە دانیشتنێکدا لە واشنتۆنى پایتەختى ئەمریکا لەسەر بەرەنگاربوونەوەى ئێران لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕێککەوتن . داواش کراوە حکومەتى سەربەخۆى کوردستان لە هەر سێ وڵاتى عێراق ، تورکیا و ئێران دابمەزرێنرێت .

بەپێى ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسا دانیشتنەکەى واشنتۆن بە دەستپێشخەریى ناوەندى توێژینەوەى “ ئەنجوومەنى پەیوەندییەکانى دەرەوە ” لە واشنتۆن و بە ئامادەبوونى نوێنەرانى ئەمریکا بەڕێوەچوو . دانیشتنەکە لە بارەى هەڕەشەکانى ئێرانەوە بووە .
نوێنەرانى ئیسرائیل و سعودیە ڕایانگەیاندووە ، ڕیاز و تەلئەبیب لە ماوەى ١٧ مانگى ڕابردوودا چەندین دانیشتنینان بەشێوەى نهێنى لەبارەى چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەى ئێران لە ناوچەکە بەڕێوەبردووە .
نوێنەرانى ئیسرائیل و سعودیە ئاماژەیان بەوەشکردووە ، دانیشتنەکانى نێوان سعودیە و ئیسرائیل لە وڵاتانى ئیتالیا ، کۆمارى چیک و هندستان بەڕێوە چوون .
ژاک نریا ئەندامى شاندە ئیسرائیلییەکە لە دانیشتنەکەى واشنتۆندا ڕایگەیاندووە ، ڕێککەوتنێکى تەواو لە نێوان سعودیە و ئیسرائیلدا بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ناوچەکە بوونى هەیە . ئەو ڕێککەوتنەش لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ، کە پەیوەندیى دیپلۆماسییان پێکەوە نییە ، بە ڕێککەوتننامەیەکى دەگمەن لێکدەدرێتەوە .
دۆر گۆلد ، بەڕێوەبەرى وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل و سەرۆکى شاندى ئیسرائیل لە دانیشتنەکەى ئەنجوومەنى پەیوەندییەکانى دەرەوەدا بووە .
هەروەها ئەنوەر ئەشکى ڕاوێژکارى مەلیک فەیسل شاى پێشووى سعودیە سەرۆکى شاندى ڕیاز بووە لە دانیشتنەکەى واشنتۆندا .
ئەنوەر ئەشکى یەکێک لە پلان داڕێژەرانى ئاشتیى نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بوو لە ساڵى ٢٠٠٢دا . ئەشکى لە قسەکاندى دوێنێیدا پرۆژەیەکى حەوت خاڵیى بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست خستبووە ڕوو .
لە پرۆژەکەى ئەشکیدا هاتنەدیى ئاشتى لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بە یەکەم مەرجى بەرەنگاربوونەوەى ئێران لە ناوچەکەدا خرابووە ڕوو . لە خاڵى دووەمدا باس لەوە کراوەـ دەبێت ئامانجمان گۆڕینى حکومەت بێت لە ئێراندا . نوێنەرەکەى سعودیە بۆ گەیشتن بە ئامانجى گۆڕینى حکومەتى ئێران داواى یەکگرتوویەکى بەرفراوانى وڵاتانى عەرەبیى ناوچەکە کردووە .
وەک ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسا بڵاویکردووەتەوە ، ئەنوەر ئەشکى نوێنەرى سعودیە لە دانیشتنەکەى واشنتنۆدا ئەوەشى ڕاگەیاندووە ، پێویستە وڵاتانى عەرەبى ناوچەکە هێزێکى هاوبەشى سەربازى پێکبهێنن و پشتیوانیش لە دروستبوونى وڵاتێکى سەربەخۆى کورد لە هەر سێ وڵاتى عێراق ، تورکیا و ئێران بکەن .
لەلایەکى دیکەوە نوێنەرى ئیسرائیل لە دانیشتنەکەى واشنتۆندا سەربارى هۆشداریدانەکانى لە بارەى هەڕەشەکانى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە ، بەڵام داواى ڕووخانى حکومەتى تارانى نەکرد .
هەر دوو وڵاتى ئیسرائیل و سعودیە لەوە نیگەرانن ، کە هەوڵەکانى باراک ئۆباماى سەرۆکى ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى ئەتۆمیى ئێران و ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى واشنتۆن و تاران ، ببێتە هۆى ئەوە ئێران زیاتر دەستى کراوە بێت بۆ سەپاندنى باڵادەستیى خۆى لە ناوچەکەدا .

س – گ پ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت