Arab

عەرەب و ڕێکەوت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەعەرەبییەوە بۆ کوردی : هەورامان عەلی .

هەندێك ڕێکەوت هەن ناچارت دەکەن هەلوێستەیەکیان لەسەر بکەیت و لەخۆت بپرسی . مەعقولە ؟ بۆ نمونە سەرنج لە ژیان و تەمەنی ئەو کەسایەتیانە بدە :

جەمال عدولناسر سالی ١٩١٨ لەدایک بووە
١٨ ساڵ حوکمی کرد
لە ساڵی ١٩٥٢ بە کودەتایەك دەسەلاتی گرتە دەست
کە مرد تەمەنی ٥٢ ساڵبوو !

حافز ئەسەد سالی ١٩٣٠ لەدایك بوو
٣٠ ساڵ حوکمی کرد
لە سالی ١٩٧٠دا بە کودەتایەك دەسەلاتی گرتە دەست
لە تەمەنی ٧٠ سالیدا مرد!

سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٣٧ دا لەدایك بوو
٣٧ ساڵیش حوکمی کرد
لە ساڵی ١٩٦٨ دا بە کودەتایەك دەسەلاتی گرتە دەست
کەلە سێدارەدار تەمەنی ٦٨ ساڵبوو!

معەمەر قەزافی لەساڵی ١٩٤٢ دا لە دایك بوو
٤٢ ساڵ حوکمی کرد
ساڵی ١٩٦٩ لەڕێگەی کودەتایەکەوە دەسەلاتی گرتە دەست
لە تەمەنی ٦٩ سالیدا کوژرا!

عەلی عبدوڵا سالح ساڵ و ڕۆژی لەدایکبوونی دیار نیە ! بۆیە کەس نازانێ
کەی دەسەلاتی گرتەدەست ؟ کەی بەجێی دەهێڵێت ؟ کەی دەمرێت ؟!
کێشەکە ئەوەیە ، هاوڵاتیەکی یەمەنی دەڵێت :
ئایا دەزانن یەمەن دوو سەرۆکی هەیە ؟!
یەکەمیان نەمانتوانی لە یەمەن دەریکەین !
دووەمیان نەمانتوانی بیهێنیە ناو یەمەن !
هەروەها وتی : یەمەن ٣٥ ساڵە لە هەوڵی ئەوەدایە بچێتە نێو ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو ، سەرەنجام هەموو ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو چونە نێو یەمەن !
هەردوو تاوەرەکەی ئەمەریکا و ڕافعەکەی مەکە لە هەمان بەرواردا ( ١١- ٩ ) داڕوخان ، ئەوانەی ئەمەریکا رێکخراوەکەی بن لادن ئەنجامی دان و ڕافعەکەی مەکەش کۆمپانیای بن لادن !

تەنها بە کلیکێک لەسەر ئەو سمبولانەی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنیرە بۆ هاوڕیکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت