Sherif-Hejari

شەریف هەژاری : ئایدیایەکی پێچەوانە لە بارەی هۆکاری خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێموایە ، زۆرینەی ئەوانەی قسەیان لەبارەی خسنتەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە لەلایەن تورکیاوە کردووە تاڕادەیەک هەڵەن ، بە پێی مەنتیقی ‘ بەرژەوەندیی نەتەوەیی سیاسیی ‘ تاکە هۆکارێک لە پشت خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکەوەیە کە تا ئێستا هیچ نووسەرێک باسی نەکردووە .

ئەکرێ وەک شەریف هەژاری هەڵەبم ! بەڵام ئەمە بڕوای لۆژیکیمە کە هۆکاری ڕاستەقینەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە ئەوەبووە کە :

ئەو دوو فڕۆکە ڕووسیە کە هاتوون ویستوویانە ناوچە ئازادکراوەکانی سەر سنوری سوریا – تورکیا بۆردومان کەن کە هێزە تورکمانەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەدی تێدایە ! ئەم هێزە تورکمانییە سوریانە یەکێکن لە ئۆپۆزسیۆنە ڕاستەقینەکانی ئەسەد و سوونە مەزهەبن و، زۆرینەشیان لە ژێر ئایدیای پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیان . تورک بەهۆی گیانی ” نەتەوەپەرستیی تورانیەت ” ەوە کاتێک پێشتر لەوە دڵنیابووەتەوە کە هەندێ جار فڕۆکە ڕووسیەکان ئەم هێزە تورکمانانە بۆردوومان ئەکەن ، ئەوا وەک هاوگیانی نەتەواتیەتیی،دەسەلاتی تورک ڕووبەڕووی فڕۆکە رووسیەکان بوونەتەوە و ویستوویانە تۆڵەیان لێ بکەنەوە !! ئەگەر نا من ئەپرسم :
ئەم ئێوارەیە تورکیا یاداشتێکی داوەتە نەتەوەیەکگرتووەکان کە تێیدا هاتووە : دوو فڕۆکەی رووسی ئاسمانی ولاتمانیان بەزاندووە و پاشان لە گەڕانەوەیان دا ئەوا هێزە ئاسمانییەکانمان بەرگرییان لە خاک و سەروەری وڵات کردووە و یەکێکیانیان خستووەتە خوارەوە .

باشە بە کام مەنتیقی شیکاریی سیاسیی ڕێی تێ دەچێت کە تورکیا کارێکی وابکات ئەگەر بەرژەوەندییەکی نەتەوەیی بەهێز لە پشتییەوە نەبێت ؟ بێ گوومان پێموایە ئەو بەرژەوەندییە : بەرژەوەندی باڵای گیانی تورک بوون و پاراستنی ئەو هێزە تورکمانانەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بووە لە بۆردوومانی فڕۆکە ڕووسیەکان، هەر ئەمەشە وادەکات کە تورکیا پەلەی بێت لەوەی ناوچەیەکی ئارام لە سوریادا بێنێتەبوون و خۆی سەرپەرشتی بکات ، بە واتایەکی تر : ئەگەر ئەو دوو فڕۆکە ڕووسیە لە داعشیان بدایە ئەوا پێموانەبوو لەو ماوە کورتەشدا ئاسمانی تورکیاشیان ببەزاندبایە ئەوا تورکیا بیخستنایەتە خوارەوە ، بەڵکو ئەو فڕۆکانە ویستوویانە تورکمانە ئۆپۆزسیۆنە سوریەکان بۆردوومان کەن کە دەسەلاتی تورکیش بە هاوخوێنی خۆیانیان دەزانن ! هەربۆیەشە تورکیا بە زوویی ئەو ناوچانەی لەبەر چاوی میدیا جیهانییەکان زەقکردەوە کە سەر سنووری سوریا – تورکیایە و بە ڕاگەیاندنە جیهانییەکانیشیان ڕاگەیاند : ناوچەکەی سەر سنوریش هێزی تورکمانی ئۆپۆزسیۆنی سوری لێیە نەک داعش ! ئەمە واتای چی دەگەیەنێت ؟ ئەمە ئەو مانایەش دەگەیەنێت بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە : ڕووسیا ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکاتە ئامانج نەک داعش و .

کەوابوو ئەوە تەنها کوردە کە یەکترخۆر و بێگانەپەرستە ، بۆ نموونە : لە باکوری کوردستان ڕۆژانە چەندان کورد ڕەشبگیر دەکرێ و دەکوژرێ کەچی هەندێ تەلەفزیۆنی باشور ئیدیعا بۆ دەسەلاتی ئاکەپەی ئۆردۆگان ئەکا .
لە خۆرهەلاتی کوردستانیش ڕۆژانە چەندان لاوی کورد لە سێدارە دەدرێ و کووشتوبڕ دەکرێ کەچی هەندێ لە حیزبەکانی باشور و میدیاکانیان پڕوپاگەندە و سیخوڕی بۆ کۆماری سێدارەی فاشیست شیعی – فارسیست دەکەن ! گەلانی دنیا بۆ هاوخوێن و هاوڕەگەزەکانیان ئاوهان و کوردیش ئاوهایە ! بۆیە کورد تائێستا هەر داگیرکراو بووە چونکە بیریی نەتەوەیی گشتگیریی نییە ،

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت