ئیبراهیم عەباس: دەوڵەتەکەی بارزانی، چۆن دەبێت؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەوە بگەرێ کە هەڵگرتنی دوشمی دەوڵەتی کوردستان لەسەر دەستی مەسعود بارزانی، کوردستانی چەندە ئاڵاندە کێشە لەگەڵ ناوەندو چەندەش دووبەرەکی لە کوردستان خوڵقاند. ناچینە سەر ئەو باسەش کە بەناوی هەوڵدان بۆ دروستکردنی دەوڵەت چ ستەمێک لە خەڵکی کوردستان کرا. بەراوردکاریش ناکەین لە سەر شێوازەکانی سیستەمی حوکمی دەوڵەتەکەی بارزانی. تەنها ئەوەندە نەبێت، ئەگەر لەسەر خێر دوای ریفراندۆم بارزانی بۆ مانەوەی لەکوررسییەکەی و رێگری کردن لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کاتی خۆیدا و پاراستتنی هەیمەنەی حزبەکەی، بەناچاری جیابوونەوەی لە عێراق راگەیاند، بەهای مرۆڤ تەنها لەرووی ژیان و مەعیشەتەوە چۆن دەبێت؟
بەر لەوەی بەراردکارییەک لەگەڵ میرنشینی قەتەر وەربگرین، کە لە روکەشدا زۆر تایبەتمەندی لە کوردستان دەچێت. چونکە وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەراستەو لەسەر نەوت دەژیەت و بنەماڵەیەک فەرمانرەوایان دەکات. پێویست دەکات بگەڕێنەوە بۆ ناساندین بارزانی لە بڕوا بوون تەنها لە مافی ژیان و لە پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ خەڵکی کوردستان.
هەتا خۆت لە نزیکەوە لەناو پارتی کارنەکەیت و نزیکی خودی بارزانی و بنەماڵەکەیان نەبیت، باش نازانیت ئەوان چەندە ژیانی خەڵکیان لا بێ بایەخە، بەجۆرێک لەجیاکاری هەر بگەڕێ، کە ئەوەی ئەوان پێی دەڵین میللەت واتە عەشیرەتەکانی بارزان، چۆن بەسەر خەڵکی تر فەرز دەکرین، بەڵکو چونکە جەنابی بارزانی خۆی کوڕە نازدارەکەی حەمایل خانی دایکی بووەو وەکو شازادەیەک پەروەردەکراوە، حەمایل خانی دایکی، بارزانی باوکی ناچار کردووە ئەو کوڕەی بکات بەجێنشین، بەم هۆکارەش براکانی خۆی عوبێدوڵاو لوقمان و زۆر کەسی بنەماڵەکەیان پەنایان بۆ بەعس بردو خزمەتی بەعسیان پێ لە حزبە بنەماڵەکەی خۆیان باشتر بوو، هەروەک خیلافێکی گەورەشی خستە نێوان ئەو و ئیدریس بارزانی کە ئێستاش هەر بەردەوامە. هەموو ئەمانە دڵرەقییەکی زۆری لە کەسایەتی بارزانیدا دروست کردووە، کە لەناخەوە مافی ژیان نەک بەخەڵکی کوردستان، بەڵکو لە کەسانی ناو بنەماڵەکەی خۆشی نازانێت، لەمبارەوە نموونەی زۆرم لەبەردەستن.
بارزانی کە دهۆکی لە شارەکانی ترو ناوچەی بارزان لەسەرجەم کوردستان دابڕیووە و سەری رەشی لە مەسیف و مەسیفی لە هەولێر دابڕیووە، بەڵگەن کە لەڕووی مەعیشەتی ژیانی خەڵکیشەوە، خۆیان لەخەڵک دابریووەو خۆیان و نەوەوەکانیان شاهانە و سوڵتانیانە دەژین و خەڵکی کوردستانیش بە کوێرەوەری و لە نەهامەتیدا دەژین.
کەوابێت ئایا چۆن دەبێت متمانەمان بەو سەرۆکە هەبێت بەبەڵێ دەنگی بۆ بدەین پێش ئەوەی بەرچاوروونییەکمان تەنها لەسەر ژیانمان نەبێت، نەک لەسەر کەرامەت و مافەکانی تری ژیانمان؟

بە لەبەرچاگرتنی میرنشینی قەتەر کە:
1- ھاوڵاتیانیان بەرزترین داھاتی ساڵانەیان هەیە کە بۆ ھەر تاکێک نزیکەی 130ھەزار دۆلاری ئەمریکیە.
2- ئەو وڵاتە خاوەنی زیاتر لە 30 ھەزار ملیاردێرە کە بە پلەی دووەم دێت لە سەر ئاستی جیھان.
3- خاوەنی باشترین سیستمی خوێندن و فێرکردنە لەسەر ئاستی عەرەبی یەکەمە و لە سەرئاستی جیھان چوارم.
4- لە ڕووی تەندرووستیەوە لە پلەی یەکەم دێت لە جیھانی عەرەبدا و شەشەم لە سەر ئاستی جیھان و ھەموو ھاوڵاتیەکی قەتەری لە دەرەوەی وڵاتیش بەخۆڕایی چارەسەریان بۆ دەکرێت واتە لە سەر حسابی حکومەت .
5- ئەمانەو زۆر دەستکەوت و ئیمتیازاتی تر کە ھاوڵاتیانی قەتەر لێ ی سوودمەندن تەنانەت لە ھەموو باج و خەراجێکی حکومی بەخشراون و ئاوو کارەبا بە خۆڕاییە.*

پرسیاری گرنگ لەم ناوەندەدا ئەویە:
گریمان بارزانی چاوی لە دروستکردنی دەوڵەتێکی هاوشیوەی میرنشینی قەتەرە لەلایەنی سیتەمیی حومکمەوە؟ واتە گواستنەوەی دەسەڵات لەدوای خۆی بۆ مەسرور بارزانی! ئەی بژێوی و ژیانی خەڵک چی و چۆن؟.
بۆ ئەوانەی خۆشباوەڕن یان حزبیانە بیر دەکەنەوە و پێیان وایە بارزانی دەوڵەتێکی باشتر لە عێراقیان بۆ را دەگەیەنێت، بێگومان بن گەر بێ مەرج، دەنگی بەڵێمان بە بارزانی دا، لەئەگەرێکیش ئەنجامی ریفراندۆمەکە دواتر گەیشتە دەوڵەتیش، دەوڵەتێک بەرێوەیە لە عەقڵێ خێڵاکیانەی بارزانی تێپەڕ ناکات، ئەو عەقڵەی لەناو خودی بنەماڵەدا دەیان و سەدان دڵرەقی و حەسادەتیان بەرامبەرامبەر یەک هەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت