کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی لە لیستی 100 فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای جیهان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەنسوور جیهانی
فیلمی سینەمایی کوردیی “کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد “بەهمەن قوبادی” لە لیستی 100 فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای جیهاندایە.
فیلمی سینەمایی کوردیی “کیسەڵەکانیش دەفڕن” Turtles Can Fly لە دەرهێنانی سینەماکاری بەئەزموونی کورد “بەهمەن قوبادی” کە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە 100 فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی دنیادا بەشداریی کردووە و زیاتر لە 50 خەڵاتی جیهانی بۆ کوردستان بەدەستهێناوە و یەکێکە لە پڕشانازیترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای
کوردستان و ئێران، بەمدوایانە لە لایەن ڕخنەگران، کارناسانی سینەمایی و نووسەرانی کەناڵی هەواڵنێری “نبراسکا” News Channel Nebraska وەکوو 100 فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای جیهان دەستنیشانکراوە کە کاریگەریی بەهێزیان لەسەر سینەمای ئەمەریکا داناوە.

لە وتارێک کە لە لایەن “مولی پینگتۆن” Molly Pennington نووسەر و ڕخنەگری سینەمایی لە کەناڵی هەواڵنێری “نبراسکا” NCN بە مانشێتی “لە شاری گەورەوە تا پاراسایت” From Metropolis to Parasite نووسراوە، هاتووە: سینەمای نێودەوڵەتی هەموو کات کاریگەری لەسەر فیلمە ئەمەریکییەکان داناوە. هەر لەم ساتەشدا زۆر یەک لە فیلمە بەرچاوەکان بە زمانەکانی دیکەی جیهان، بێجگە لە ئینگلیزی سازکراون، شێواز و ژانڕە فیلمە خۆشەویستە ئەمەریکییەکانیان سەر لە نوێ بەکارهێناوە. ئەم جۆرە بەرهەمە سینەماییانە و تەنانەت ئەویندارانەش بە زمانی وێنەی جیهانی سەرنج و هەستی بینەرانی دنیا بۆلای خۆیان ڕادەکێشن.
لە لیستی 100 فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای جیهان، کۆمەڵێک شاکاری دەرهێنەرە ناودارەکانی سینەمای دنیا بەرچاودەکەوێت کە هەندێک لە داهێنەرەکانیان بریتین لە: “فێدریکو فلینی”، “ژان لۆک گۆدار”، “فڕانسوا تۆڕۆفۆ”، “ویتۆریۆ دێسیکا”، “لۆئیز بۆنۆئێل”، “ئاکیرا کۆڕۆساوا”، “سێرجیۆ لێئۆنە”، “ئێنگمار بڕێگمان”، “رۆبێڕ برێسۆن”، “ڕۆبێرتۆ رۆسۆلینی”، “ئێریک رۆمێر”، “لۆکینۆ ویسکۆنتی”، “ئاندرێ تارکۆفسکی”، “ژان ـ پیێر مێلویل”، “فریتش لانگ”، “کریشتۆف کیشلۆفسکی”، “پێدڕۆ ئالمادوار”، “ماساکی کوبایاشی”، بێرناڕدۆ بێرتۆلۆچی”، “میشێل هانکە”، “هیرۆکازۆ کرهیدا”، “الیۆ پێتری”، “وونگ کار وای”، “ئالفۆنسۆ کووارۆن”، “ئانگ لی”، “ئێدوارد یانگ”، “نووری بیلگە جەیلان” و … .

بۆ زانیاریی زیاتر:
https://rivercountry.newschannelnebraska.com/story/42476786/from-metropolis-to-parasite-100-best-international-movies-of-all-time

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت