بارزان محمد سوورە: کۆمەڵگەیەک لەنێوان زیهنەت و ڕواڵەت دا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەیر بکەین هەر کۆمەڵگەیەک، کەئارەزوو بکەی دەزانیت چۆنە بایی چەند بیردەکاتەوە؟! یان، کە بتوانی دەخوێندرێتەوە ئاخۆ ئەم کۆمەڵگەیە چۆنە، یان کۆمەڵگەیەکی زیهنیەت و ڕۆشنفکرە یان پاشخان و دواکەوتو نەزانە.
دەبینین، کۆمەڵگەیەک لێکۆڵەرێک توێژەرێک دوای ئەو هەموو ماندوبوون و بەدواداچون و گەڕانە، ماندوو بوونێکی لەڕادە بەدەر تێکۆشانێکی زۆر کاتێک دێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە، دەبینین ئەم بابەتە زانستی و لێکۆڵەرە چەند کۆمێنتێکی کەم و لایەکێکی کەمی بۆ دێت؟! یان ڕۆژنامە نووسێک دێت بابەتێکی تێروتەسل و پڕ لەفاکت و دوای ماندوو بونێکی زۆری چەند ڕۆژە یان چەند هەفتە یان چەند مانگە دێت بڵاوی دەکاتەوە دەبینین چەندکۆمێنتێک و لایکێکی کەم تێپەڕ ناکات. یانی خۆێندنەوەی کەمی بۆ کراوەو، تاک گوێ بەخوێندنەوە، زانست و زانیاری نادات.
ئەمە با بۆ ئێوەی ئەزیز بێت؟!
بەڵام:
1- کاتێک دەبینین یەکێک دوورلە هەموو شتێکی زانستی و واقعی … دێت وێنەیەکی هەڕەمەکی دادەنێت هەزاران کۆمێنت و لایکی بۆ دەجێت؟
2- کاتێک کەسێک وێنەیەکی خۆی یان گەشتێکی یان سەیران و سەفرەیەک یان جگەرە کێشان یان نێرگەلە کێشانێک… بڵاو دەکاتەوە دەبینی هەزاران لایەک کۆمێنتی بۆ دێت.
یان مردنی کەسێک هەزاران لایکی بۆدەچێت بێ ئەوەی هەستبکات لایکەکە مانای ئەوەیە قبووڵمە یان و… تاد،
یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەکی کچێک دادەبەزێندرێت لە فەیسبووک یان پەیجێکی بێ ناو نەناسراو ئەوە دەبینین، کە هەزاران هەزار کۆمێنت و چەندین هەزار لایکی بۆدێت…
ئەمە ئەو کۆمەڵگەیە چۆن دەبینیت و چۆن هەڵی دەسەنگێنیت، چۆن ڕەو ڕەوەی مێژوو دەڕوات و چۆن بەنەفامی مێژوو دەبڕێت، ژیان لەدەست دەچێت بەبێ بەها…کۆمەڵگەیەک لەنێوان خەسانی هزرو بەرەو ماتبوون و تەمبەڵی.
ئەم کۆمەڵگەیە لە ژێر ئەو ناونیشانانەدا ڕەودەکات: وەک: ئەوبابەت و لێکۆڵینەوە زانستیانە؛ بۆچی کۆمێنتی کەمی بۆدێت، ئەوەتە ئەم تاکانە یان زۆر بەلیمەتن و ناتوانن کاتی خۆیان لەم نووسین ولێکۆڵینەوانە خەرج بکەن.
یان ئەوەتە زۆر بەهێزن لەبەر بەهێزیەکەیان تاقەتی ئەوەیان نییە کاتی خۆیان بەم زانست و زانیاریانە بەفیڕۆبدەن.
یان ئەوەتە ئەم خودانە ئەوەندە گەمژەو تەبەنگ و سەرلێشێواون و لەتاریکاییدا غەرق بوونە.
یان ئەوەتە ئەو تاکانە ئەوەندە ترسەنۆکن، کەهێزو ورەی ئەوەیان تیادا نییە غیرەت و هێزی ئەوەیان نیە، کە نەک کۆمێنت، بەڵکو غیرەی ئەوەشیان نییە لایک بکەن. چونکە ئەگەری ئەوەیە بەیەک کۆمێنت یان لایک کردنێک کۆیلەوانەکەی لێ زیز بێت وسزای جەستەیی و ماددی بدرێت…
دووەم/ ئەو وێنانەی، کە لایک و کۆمێنتی زۆر بۆدێت ئەوە لە حاڵی کۆمەڵگەکە دەدوێت، ئەوە لەبەر ئەم هۆیانەیە.
ئەوە ئەم خودە سەرلێشێواو تێکدراوە تەنها بیردەکاتەوە لەسەر ئەوەی وێنەی جوان. خاڵێکی تر ئەوەیە، کە ئەم خودە چۆتە خەڵوەتگەیەکی دوور لە عەقڵیەتگەرایی بەوەی، کەمێشکی تاکی ئەم کۆمەڵگەیە تەنها بەمێشک لە بواری سێکس دا بەکار دەهێندرێت. بوارەکانی تر فەرامۆش دەکرێن.
یان ئەوەتە تەنها تاکی ئەم کۆمەڵگەیە کار بۆ ئەوە دەکات کاتەکانی لەکۆڵ خۆی بکاتەوە. یان دوور بێت لە گۆڕانکاری و داهێنان چاو لەمست و مل کەچ بێت بۆ کۆیلەوانەکەی.
یان ئەو وێنانەی، کەبۆ کاری دڵ خۆشی و ناخۆشی بەکاردێنن. ئەوە دڵخۆشیەکان تەنها دوانێک، کەلەسەری دەدوێن بریتین، لە ئەو هەموو دڵخۆشیانە بەرئەنجامی سیاسەتی دەوڵەتن و خۆشیەکان لە چاوی ئەو کارانەی دەوڵەت دا دەبینن.
خاڵی دووەم بریتین لە ناخۆشیەکان، کەخودەکان تەنها کار لەسەر ئەوەدەکەن، کە ناخۆشیەکان سرووشتین و مرۆڤ لێی بەرپرس نین و بەڵکو دەوڵەت خۆی دوورە لەکاری ناخۆشی. ئەوەش هەمان ئەو دەرەنجامانەیە، کە خودەکان تەنها کۆیلە بوون و ماستاوکردن و پانوپۆڕکردن و پاڵکەوتن بۆ دەسەڵات دەخوازن.
ئەم بوارانەی، کەکۆمەڵگەیەک لە بوارانە دەبینرێتەوچۆتەئەوقۆناغە هەستیارو نادیارە، ئەوەبێگومان زۆر ئەستەمە بتوانرێت لەم دۆخەچەق بەستوەدەربهێندرێت و بگەڕێتەوە ڕێڕەوی ڕەوڕەوەی مێژووی خۆی و بەسیستەمی گۆڕانکاریەکانی کۆمەڵگەنێودەوڵەتیەکان دا بڕوات.و لەو کۆمەڵگەیانەدا نەبڕێت ئەگەر بەپێشکەوتنیێکی کەمیش بێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت