زەبەنگ بەهادین: دەتانەوێ لەمەش خراپتر بێت و خەلک بێدەنگ بێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وولات بەێوەبەردن هونەرە زانستە سیاسەتە، دەبێت ئەو کەسانەی وولات دەبەن بەرێوە کەسانی نیشتیمان پەروەر بن، کەسانی دلسۆز و خاوەن بیر و باوەر بن، کەسانێک بن بەرژەوەندی خۆیان نەخەنە پێش بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەوە، کاتێک بە بێ بەرنامەی و بێ پلانی و رق وکینەو گەندەڵی ووڵات بەرێ بەرێوە بە دلنیای وێرانە دروست دەبێت، چی بەم دۆخەی گەیاندین؟، رێکەوتنە ژێر بە ژێرەکان، دزینی مالی میللەت، خۆ دەولەمەندکردنی بەرپرسەکان لەسەر قوتی خەلک، ئەوەی خەڵک ئێستا دەیسوتێنێت بە مولکی خۆی نازانێت بە مولکی حیزبی دەزانێ بۆیە ئاگری تێبەر دەدات، هەر لە سەرەتای هاتنە ناوشاریان هەرچی کارگە بوو وێرانیان کرد ئەوەشی ماوە کردیانە موڵکی حیزبەکان، هەموو کار و بازرگانییەکانیان برد بۆ خۆیان، هیچیان بۆ خەڵک نەهێشتەوە تا بژێوی خۆی پێ پەیدا بکات بازرگانی دەرمان هەر خۆیانن خواردن هەر خۆیانن کەل و پەل خۆیانن تەنانەت خوێندنگا و نەخۆشانەکانیشان وێرانکرد بۆ ئەوەی تایبەتەکانی خۆیان پارە پەیدا بکات کارەبا و ئاویان لە خەلک بری تا سیتی و شوقەکانی خۆیان بفرۆشن. دەیانەوێت هەمووی بکەنە کەرتی تایبەت ئەو تایبەتەی کە تەنها بۆ کۆمپانیاکانی خۆیانە، پەروەردەی کۆمەڵایەتی تاکەکانی کۆمەلگایان شێوان بە کەناڵە خراپەکانیان، گەنجیان بێ ئینتما کرد و هەستی نیشتیمان پەوەریان تێدا کوشتن. ئێستاش دێن دەڵێن بۆ دۆخەکە وایلێهات.
ئەمەی ئێستا دەگوزەرێ سەرەتایە بۆ داهاتویەکی خراپتر، بەردەوام بوون لەسەر گوێنەگرتن بۆ خەڵک و سیاسەتی غرور وگرتنی رۆژنامە نوس و چالاکوان و دزینی مالی میللەت دۆخەکە لەمە خراپتر دەکات ، جا ئایا خۆتان دەتانەوێت لەمەش خراپتر بێت? دەشتانەوێت خەلکیش هەر بێدەنگ بێت? پێمان بلێن ئەمە چ لۆژیکێکە ئێوە بیری پێدەکەنەوە. وەرنە، خوارەوە لەو سەر گرد و تەپۆلکانەوە و گوێ بۆ خەلک بگرن ئەم نەوەیەی ئێستا هاتۆتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات کرداری نەوێت و بروای بە قسە و کۆبونەوە و بەلێنی سەراباویتان نەماوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت