باوان فەرەیدون: لەساڵی تازەدا کەرتی گەشتوگوزار بەرەو کوێ…!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەشت و گوزار کەرتێکە لەو جۆرە کەرتانەی لەھەرێمی کوردستاندا و لەجیھاندا بەشێوەیەکی بەرچاو و بەردەوام لەبەرەپێشچووندایە، بەڵام لە ساڵی ڕابردودا لەگەڵ دەرکەتنی بڵاوبوونەوەی «ڤایرۆسـی کۆرۆنا»لەشاری وھانی وڵاتی چین و کەرەنتینەکردنی ھەڵگری ڤایرۆسەکە، ترس کەوتە سەرجەم وڵاتانی دونیاوە کە بووە ھۆی ڕاگرتنی گەشتەکان و سەرجەم سێکتەرەکان لەکارکەوتن و نرخی نـەوت بەرەو داڕمان چوو. بێگومان کوردستانیش بێ بەش نەبوو لەبوونی ڤایرۆسەکە کە لەمانگی 3ی 2020 ەوە سەرجەم جوڵە و گەشتەکان وڵاتانی دەرەوە ڕاگیران. دواتر بەپێی بڕیار و ڕێنمای وەزارەتی تەندروستی ولیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا قەدەغەی ھاتوچۆ لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان ڕاگەیاندرا و بەگشتی ھەموو شوێنەگشتیەکان و بازاڕ و ڕێستۆرانت و ھۆتێل و مۆتێلەکان و شوێنەگەشتیارییەکان داخران، بەمەش زیانێکی گەورە بەر کەرتی گەشت وگوزار کەوت لە ھەرێمی کوردستان کە ھەرچی پلان و ستراتیژەکان بۆ گەشەسەندنی گەشتیاران و گرنگیدان بەناوچەگەشتیارییەکان سەرجەمیان وەستان و ڕاگیران.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوازێکی مەترسیدار دەستی کردە قورگی کەرتی گەشتیاریەوە نیگەرانیەکان ھەتا دەھات زیاتر دەبوون بەتایبەتیش لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا ھۆتێلەکان بەتاڵبوون و گەشتەکان ھەڵوەشانەوە سەرجەم شۆێنە گەشتیارییەکان چۆڵن ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشت و گوزاری جیھانی ئیفلیج کرد پێشبینیەکان بۆ زیانی ئەو کەرتە لە ئەوروپا بە ملێۆنان دۆلار مەزەندە دەکرێن،لەدوای نەمانی کەرەنتین لەمانگی 8ی ئەمساڵ گەشتەکان کرانەوە و کردنەوەی ھاتوچۆی لەنێوان شارەکان دەتوانین بڵێن تا ڕادەیەک بازاڕ وشوێنەگەشتیارییەکان ناوخۆ بوژایەوە گەشتەکانی ناوەوە و دەرەوە دەستیان پێکردوە. ئاماری ھاتنی گەشتیاران لە ھەرێمی کوردستان پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و سەری ساڵی 2020ی ڕابردوو لە27ی12ی2019 تاکو 1ی 1ی2020 167ھەزار گەشتیار بۆ ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و بینینی ناوچە گەشتیارییەکان ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان پێشبینی و دۆخە پێمان دەڵێت کەبەھۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ساڵی تازە دەرفەت زیاتر دەبێت کەقەرەبووی ساڵی ڕابردوو بکەینەوە بەوزە و ورەیەکی نوێوە ساز و ئامادەبین بۆ پێشوازی لەگەشتیاران ئەوەی جێی دڵخۆشی و ئاماژە پێدانە.
بەھۆی تازە بوونەوەی سەرۆکایەتی و ھەیکەلی نوێ دەستەی گشتی گەشت و گوزار لەم ساڵدا ھەنگاوی گرنگ و کرداری دەنێن بۆ گرنگیدانی زیاتر بە شوێنەوار و كلتوورو کەلەپوری ڕەسەن و شوێن دابینکردن بەبازاڕکردنی پیشەدەستیەکان و دەستڕەنگینی کەبەردەوام ڕوو لەزیادبوونە، لەڕێگای بواری پەروەردە و فێرکردن و بواری یاسایی دەرفەتەکان زیاتر دەکەن بۆ پەرەپێدانی زیاتر بۆ سێکتەرەکە وا بڕیارە لەساڵی تازەدا ئامادەکاری بۆ کۆنفڕانس دەکرێت ئەنجام بدرێت ئەمەش زیاتر دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی ھۆشیاری گەشتیاری لەناو کۆمەڵگای کوردیدا، چونکە چەندە حوکومەت بەرپرسیارە بەرامبەر پێشخستنی کەرتەکە بەھەمان شێوە ھاوڵاتیانیش بەرپرسیارن لەچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیاردا گرنگی تایبەتمەندی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ دروستبوونی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ئەو شوێنەگەشتیارییانە؛ چونکە گەشتیاران باڵوێزی ڕاستەقینەن کەدەتوانن وێنەی وڵاتەکەمان بەرەنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت