زەبەنگ بەهادین: ئێستا لە حوکمی ئاغایەتیدان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فەیلەسوف و بیر مەندی ئینگلیزی ( جون لوک) لە یەکێک لە نووسینەکانیدا دەڵێت: حوکمرانی تەندروست بە رەزامەندی مەحکومیەکانیدا دەردەکەوێت، وە ئەرکی حکومەتەکان دابینکردنی سێ مافی سەرەکی هاولاتییە لە مافی ژیانێکی شەرەفمەندانە و ئازادی وخاوەندارێتی. ( جون لوک) بە تەوای دژی سیستمی پاشایەتی و ئاغایەتی بوو، ئەو وای دەبینی کە میللەت حکومەت دروست دەکات بەپێی جۆرێک پەیماننامە یان هەڵبژاردن بە جۆرێک کاتێ میللەت رازی نەبێت لە پاشاکان دەتوانێت لایان بەرێت. حوکمرانی زانستێکی سیاسیە سیستم و یاسا و دادپەروەری دەوێت، نەزانینی حوکمرانی تەندروست کۆمەڵگای نا تەندروستی لێدەبێتەوە، ئەنجامەکەشی بێمتمانەی و بێرێزی و بێ یاسای نێوان حکومەت و مەحکومیەکانیەتی.
لە هەرێمی کوردوستان تەنانەت سیستمی پاشایەتیش شێوێنراوە، دەتوانین بلێین تا ئێستاش سیستمی خێلایەتی و ئاغایەتییە، دەبینین لە ناوچەی زەرد ئاغایەک و ناوچەی سەوز ئاغایەکی دی هەر یەکیان میگەلێکی لە دەوری خۆی خر کردۆتەوە تازە دەگەرێنەوە سیستمی خێڵایەتی.
کێشە لەوەدا نییە ئەمان چ جۆرێک لە حوکمرانیان بەدڵە ئەوە پەیرەو بکەن، بەلکو کێشەکە لە کات و جێگەی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە دواکەوتوانەیە، دەبینین ئەنجامی ئەم ئاغا گەراییە لەم سەدەی بیست و یەکە سووک بوونی دەسەلاتی ئاغاکان و بوونە تەنزی ناو جەماوەری لێدەبێتەوە لە لایەکەوە، لە لاکەی دی تێکچونی سیستماتیکی حوکمرانی پەرلەمانی و دیموکراسی، پێشینان ئاغای دێکەی ئەمبەر خوێی بکردایەتە کانییەکە ئاغای ئەوبەر شەکری تێدەکرد، ئەمە رەنگە بۆ گوندێ بشێت. بەلام لە دوو شاری وەک سلێمانی و هەولێر ئەمە کارەساتە، سەرەتا هەلکۆلینی رەگی حکومەتە و دوایش کەرتبوونی نەتەوەیەک.
دەسەلاتی کوردی تا ئەم ساتەش نازانێت چۆن حوکمرانی دەکات یان رەنگە بزانێت، بەڵام بەرژەوەندی و پارە لای ئەوان لە سەر و خەونی میللەت و دەوڵەتێکی کوردیەوە بێت، ئێستا شوکرانەی دەوێت کە دەوڵەت لەسەر دەستی ئەمان دروست نەبوو دەنا دە بوینە نمونەیەک بۆ دواکەوتووی و دەرەبەگایەتی و ئاغایەتی کەسی دی چاوی لێ نە دە کردین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت