ره‌زا شـوان: دەبـم بە کـاکه‌.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گـۆرانی چـوار سـاڵان، وا فـێرنەببـوو کە بابـەتـەکـانی یارییەکـانی بشکـێـنـێت. یا کـاری بشـێوی ئەنجـام بـدات. ئـەو بـە ئـارامی و هـێـمـنی راهـاتبـوو. لـەو کـاتـەوە کـە دایـکی پێـیـوت خـوشکـێکت دەبێـت. گـۆران لـە پـڕێـکـدا گـۆڕا و گـۆڕانکـاریی بەسـەردا هـات، بابەتەکانی یارییەکانیشی شکانـد و پەڕش و بـڵاوی کـردنەوە. لە سووچێکی ماڵەوەیاندا دانیشـت و گـۆشەگـیربـوو و دەگـریـا. دایـکی زانی کـە کـێـشـەی چـیـیە. ئـەو خـوشـکی نـاوێـت، کە بـە باتـەکـانی یارییەکـانی یـاری بکـات و شـوێـنی بگـرێتـەوە.
دایکی گۆران بیری کردەوە کە چی بکات تا گۆران بێتـەوە سەرخـۆی و ئاسایی بێتـەوە. لەسـەر چـیـمەنی باخچـەکەیـان دانـیشـت و بانـگی گـۆرانی کـرد: گـۆران، گـۆران گیـان وەرە بـۆ لای دایکـت.
گـۆران بە دەمـوچـاوی تـۆڕە و چـاوانی پـڕ لە فـرمێـسکـەوە هـات بـۆ لای دایکی و لە تەنیشتـیـیەوە دانیـشـت. دایـکی دوو سێ جـار مـاچـیکـرد، دەسـتی بە سـەریـدا هـێنا.
دایـکی (بە زەردەخـەنە و سـۆزەوە) وتی: وەرە خـوشـکە بچـووکـەکەت بنـاسـە.
گـۆران: ئـەو لە کـوێیـە؟
دایـکی هەنـاسەیـەکی خۆشـیی هـەڵکـێـشا و وتی: لەپێشـا پێـویسـتە خـۆشـت بـوێـت و گـرنگی پێ بـدەیـت. چونکە تۆ منداڵێکی جـوان و باشیت، ئەویش کچـۆڵەیەکی وەک تۆ جـوانە. یاریت لەگەڵ دەکات. وەک چـۆن تـۆ خۆشـتدەوێـت، ئەویش تـۆی خۆشدەوێـت.
گـۆران: بـەڵام مـن خوشکـم ناوێـت.
دایکی: هەموو منداڵەکـان خوشکەکانیـان لەگەڵیـان دان و خۆشـیان دەوێـن و گـەزۆ و بووکە شـووشە و ملـوانکە و بازنـگ و بابەتی یارییان بۆ دەکـڕن.. تەنیـا تـۆ نـەبێـت.
گـۆران (غـیرەت گـرتی) وتی: منیـش خـوشـکـم دەوێـت.
دایکی بە گەشی و خـۆشیـیەکی زۆرەوە: بەڵی گـۆران گیان، گەر بچـین بۆ شاری یاری، گـرنـگی پێـدەدەیـت و دەستی یەکـتری دەگـرن و پێـکەوە گـەزۆ و باڵـۆن دەكـڕن.
گـۆران: ئەی کـوا خـوشـکەکەم لـە کوێـیـە؟
دایکی بە زەردەخەنە و نەرمییەوە دەستی گۆرانی گـرت و خستـیـیە سەر سکی خۆی و وتی: خوشکەکەت لێـرەیە.. یارمەتیمان دەدەیت لە دۆزینەوەی نـاوێکی خـۆش بـۆی و لە کـڕینی جلوبـەرگ و کەلـوپەلی ژوورەکـەی؟
گۆران لە خۆشییا هەڵبەزییەوە و وتی: باشە دایکە با بچـین بۆ بـازاڕ و بـۆی بـكـڕیـن.
دایکی بە خۆشیـیەکی زۆرتـرەوە وتی: بەیـانی دەچـم بۆ لای پـزیشکی منـداڵان، دەڵـێی چی گەر تـۆش لەگـەڵمـدا بێیـت و دڵنـیابیـت لە تەنـدروستی خوشـکەکـەت؟
گـۆران (باری دەروونی گـۆڕا و ئاسایی بۆوە) وتی: بە راستی دەتـوانم نـاوی لێـبـنـێم؟
دایکی بە شادییەوە وەڵامی دایەوە: بەڵی گۆران گیان، بـیربکەوە، چی ناوێکت پێخۆشە هـەڵیـبژێـرە، دڵت ناشکێنین و ئەو ناوەی لێدەنێین. دەبێتە باشـترین کچـۆڵە لە جیهانـدا، چونکە گۆرانی بـرای باشـتری منـداڵە لە جـیهانـدا.
گـۆران دەستە بچکـۆلە قـنجەکـانی خستە سـەر دەمی و ویستی زەردەخـەنە ناسکەکەی بشارێتـەوە، وتی: من دەبـم بە کـاکە.. دەبمە کـاکی نـێرگـز. ئاگـام لێیدەبێـت و دەیپارێـزم پێکەوە یاری دەکەین و پێکەوە دەخۆین و دەخۆینەوە. دیارییەکی جوانیشی بۆ دەكـڕم.
دایـکی بە زەردەخـەنـەیکی شـیرینەوە: نـاوی دەنێـیـت نـێرگـز؟
گـۆران: بەڵی، بە نـاوی دایەگـەورەمەوە کە زۆرم خۆشـدەوێـت، نـاوی دەنێـم نێـرگـز.
دایکی: گـۆران گیـان، بەم بـۆنەیـەوە دیـارییـەکی جـوانـت بـۆ دەکـڕم.
گۆران لە خۆشییا هەڵبەزییەوە و تی: دایکم خۆشدەوێت، باوکیشم خۆشدەوێت، نێرگـزی خوشکـیشم خـۆشـدەوێـت.

(*) بـۆ نـووسیـنی ئـەم چـیرۆکە سـوودم لە بیـرۆکەی چـیرۆکـێکی بیـانی وەرگـرتـووە.

تێبینی/ وێنەکە لەم سایتە وەرگیردراوە familie

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت