لوقمان مستەفا: گەر دەرکەوت ساختەکاری کراوە.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشتر لە بابەتی پێشوماندا باسمان لە مەترسی ئەتککردنی ھەڵبژاردن کرد لە عێراقی فەوزاو پڕ لە میلیشیادا. تەنھا خوێندنەوەیەکی سەرپێی بارودۆخە شەق و شڕەکەی عێراقمان کرد، کە چی پێدەچێت لەمەڕ خۆمان لە پایتەختەکەی خۆمان ھەڵبژاردن ئەتککرابێ.!
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەی بتوانێت پڕۆسەکە بە پاک و بێگەردی بەڕێوەببات، 5 رێکاری لە پڕۆسەکە ھەڵگرت، کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوو ببوونە کێشە و ساختەکاری لە پڕۆسەکە، دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی ھەڵگرت و ھیچ بنکەیەکی نوێی دەنگدان ناکرێتەوە، چەند رۆژێک پێش ھەڵبژاردنیش دەبێت ئاوارەکان بچنەوە پارێزگاکانیان و دەنگ بدەن، گواستنەوەی دەنگەکانیش بە فلاش نییە و لەڕێگەی کێبڵەوە راستەخۆ دەگوازرێتەوە بۆ سەنتەری داتاکان لە بەغدا، لەگەڵ ئەم ھەموو رێکارانەشدا رێکخراوەکان ھێشتا دڵنیانەبون ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کەبەڕێوەبچێت، پێشبینەکەدیان چاوەروان کرابوو.!
چونکە ھەر لە دوای ھەژمارکردنی دەنگەکان دەنگۆی خروقات گزیکردن و ساختەکاری لەعێراق و لەکوردستانیش بەتایبەت لە چەند بازنەیەکی ھەولێرەوە کەلەچەندین لایەیەنی سیاسیەوە ئەودەنگە بەبەرزی بیسترا.!! لەرێی چاودێرەکانیانەوە سکاڵایان لەدژ خروقاتەکەی پرۆسەکەتۆمارکرد، کەلایەنێکی سیاسی فێڵ و گزیکردووە.!!
لایەنەسیاسیە نارازیەکان دڵنیان لەوەی کە ووردبینی تێدابکرێت ئەوە دەرەنجامەکان دەگۆرێن.! چونکە وەک خۆیان دەڵێن بەڵگەی تەواویان لە بەردەستدایە کە ساختەکاری گەورە کراوە لە ھەولێر.
-گریمان.. دەرەنجامەکان گۆرانکاری بەسەرھات: چی دەبێت و چی روو دەدات.؟
بێگومان تەنھا بەوە کۆتایی نایات کە یەک دوو کورسی لایەنی گزیکار کەم دەکات و بەپێچەوانەوە بۆ لایەنی ساڵاکاران زیاد دەکات.! نەخێربەڵکو کۆی پرۆسەکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.!؟ ھەر بە لەدەستدانی شەرعیەتی ھەڵبژاردن لەسەر ئاستی ناخۆو دەرەوە، ناشرینکردنی بەناو دیموکراسیەکەی عێراق و لەدەستدانی متمانەی ئەوەندەیتری ھاو ڵاتیان بە پرۆسەی ھەڵبژاردن.!
چونکە دەنگدەر بۆی دەردەکەوێ کە چۆن گالتەی پێکراوە بۆ مەرامی سیاسی.! کە چۆن پرۆسەی دیموکراسی پەک خراوە و ئفلیج کراوە لە ژێر ساییەی دەسەڵاتێکیتەحزوبی تاکڕەودا.!
پاشان لایەنی ساختەکار رووبەرووی لێپێچینەوە دەبێتەوە لەبەرامبەر کۆمسیۆندا.! بەڵام سزاکەی کۆمسیۆن ئەوەندە قورس نیە بەقەد ئەوەی کە لایەنی ساختەکار روبەروی ئابروچونێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی وادەبێتەوە بەجۆرێک دەبێت ھیچ شتێک پاکانەی بۆ ناکات.! ئەو لایەنە سیاسیە لە بەرانبەر جەماوەرەکەی و رکابەرەکانیدا وادەکەوێت و دەشکێت کە دەبێتە جێی بەزەیی.!
لەڕوی پراکتیکیشەوە گومان دەخرێتە سەر ھەڵبژاردنەکانی پێشویشی کە کورسی زیادی تیا بەستھێناوە.! وەک پێشەکی تاوان لەکاری ساختەکاریدا سەیردەکرێت.
مێژویەکی ڕەش بۆ حزبەکەی تۆماردەکات کەرەنگە وا بەئاسانی سپی نەبێتەوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت