شێرکۆ حمە کاکەلی: کاک عبداللە ئەم داستانە بۆ ئێمەی لێگەڕێ.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دورو نزیک، کەم و زۆر زۆرینەی ئەوانەی پێشمەرگە بوبێتن دەزانن و ئاگاداری ئەم بەناو داستانە هەن، بۆیە جارێ زووە بۆ ئاوەژوکردن و هەڵگێڕانەوەی بابەتەکان، تایبەت کە ئێمەی خەڵکی سنورەکە زۆرمان چەشت لەو بەناو داستان و بگرە و بەردەیەشدا تەنها ئێمە ئازارەکەیمان دیووە.
شەڕی شارستێن کە لەڕۆژی 26- 12- 1976 لە گوندی شارستێن/ناحیەی بنگردی قەزای دوکان ڕویدا، لەسەروبەندی دروستبونەوەی شۆڕشی نوێدا، لەوکاتەشدا سەرکردایەتی کاتی (قیادە موقەتە) دەستی بەجموجۆڵ کردبۆوە، جا بەچی نیەت و ئامانجێ بوبێت ئەوەیان نازانم.
لەبنەڕەتدا شتێ نەبو بەناوی داستان، بەڵکو هاتنی بەشێک لەسوپای عێڕاقی ئەوکات بو بۆ سنورەکە بۆئەوەی بزانن پێشمەرگە لەو شوێنانە بونی هەیە؟! بەوناوەشەوە تەواوی گوندەکانی ئەو سنورە لەبەرنامەیاندا بوە، دوای دەرچونیشیان لە گوندی شارستێن لەلایەن دوو پێشمەرگەی پارتیەوە(قیادە موقەتە) دەستڕێژێ بەسەر سوپاکەی عێڕاقدا دەکرێت، ئیدی ئەمە بەس بو بۆ گەڕانەوەی ئەو لەشکرە و دروست بونی شەڕی شارستێن و ماڵوێرانی خەڵکی گوندەکە و شەهید بونی چەند پێشمەرگەیەک لێرەوە دەستی پێکرد.
بەداخەوە کە ئەمە شەڕ بو نەک داستان، لەبەرئەوەی:
1- سوپاکە بەرەو ئەوە بو گوندەکە جێبهێڵێت، بەڵام گێڕایانەوە.
2- شەڕەکە چەند شەو و ڕۆژێکی خایاند و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر گوندەکە و پێشمەرگە کەوت.
3- تیایدا حەوت پێشمەرگە شەهید بون، کە خەڵکی گوندەکانی بەری مەرگە و ناحیەی بنگرد بون.
4- مامۆستا مەلا ڕسوڵ و شانزە هاوڵاتی گوندەکە شەهید بون.
5- حەفتا و پێنج هاوڵاتی گوندەکە بریندار بون.
6- پەنجا هاوڵاتی کە زۆرینەیان ژن و منداڵی پێشمەرگەکانی ئەو گوندە بون دەستگیر دەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ سلێمانی و لەوێشەوە بۆ بەندیخانەی سەماوەی نەفرەتی، دوای مانەوەیان لە سەماوە، چەند ژنێ لەوانە منداڵەکانیان لەدەست دەدەن و هەر لەوێش بەخاک دەسپێردرێن
7- هیچ ئامارێکی زەرەر و زیانی سوپاکەی عێڕاق بەردەست نەکەوتوە و ئەوەی هەیە دروستکراوە و بە باڵای چەند کەسێ درواوە.
8- لەو شەڕەدا گوندی شارەستێن نەهامەتی زۆری چەشت، تەواوی ماڵەکانی سوتان و وێران بون، دایک هەبوە فیشەک بەر کۆرپەکەی کەوتوە کە بە پشتیەوە بوە، منداڵ هەبوە دوو شەو و ڕۆژ مەمکی دایکە شەهیدبوەکەی مژیوە، لەهەموشی سەیرتر جێهێشتنی شەڕەکە بو لەلایەن کاک کمال کرکوکیەوە، گەر پێویستی بو پێی دەڵێین کێ بون کە جانتا تایبەتەکەیان هەڵگرتەوە و گەیاندیانەوە دەستی.
بۆیە کاک عبدااللە ئەم داستانە بۆ ئێمە لێگەڕێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت