یوسف عزەدین: فڕینی پیدرۆ لە بێکۆتادا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەمووان لە پاڵتۆکەی گۆگۆڵەوە هاتووینەتە دەرەوە
ئەو بونەوەرانەی کە لە پشکنەری گشتی و دەروونە مردووەکانی گۆگۆڵدا لەبەرچاوماندا بەرجەستە دەبێت کە هیچیش نەبن، کەواتە هەموو شتێکن/ ئەمیل سیۆران.

گۆگۆڵ ئەو ئەدیبە کەپوو باریکە قژ خاوە سەرنجڕاکێشەیە، وەک لە وێنەکانی گەنجێتیدا بە بزیەکی شاراوەی سەر لێوەکانییەوە تێمان دەڕوانێ،گەر پێشتر نەزانین کە ئەوە هەوە، ڕەنگە بە ڕووخساریدا وا بزانین یەکێکە لە نیگار کێشە وردبین و باشەکانی یەکێک لە قوتابخانەکانی وێنەکێشان. هەر بۆیە ئەوانەی ئەویان لە دنیای گێڕانەوەدا بە نیگارکێشێکی بە سەلیقە و شارەزای وێنەکردنی سیما و ئاکارەکانی مرۆڤی تێکشکاو و تەریک و داماو ناساندووە، بەهەڵەدا نەچوون و بگرە دەتوانم بڵێم: گۆگۆڵ لە دنیای گێڕانەوەدا جۆرە نیگارکێش و نەخشێنەرێکی تایبەتی پۆرترێتی کاراکتەرە ئەنتی هێرۆکانییەتی، لەگەڵ ئەو ڕیتمە تراژیدییە پەردەپۆشکراوەی کە لە بەرەوپێشجوونی ڕووداوە بە ڕووکەش تەنز ئامێزەکانیدا لامان ڕۆشن دەبێتەوە، بێگوومان تێکەڵ بە شێوازێکی خستنەڕووی ئیغتیرابی، بەناو ڕیالیستی و کۆمێدی، بەڵام جوودا و جیاواز و ترازاو لە زۆربەی چەشنە نوسینەکانی پێشتری دنیای ئەدەبیاتی ڕووسی و بگرە جیهانیش!.

بۆ خوێندنەوەی پەرتوکەکە لیک بکەرە سەر/فڕینی پیدرۆ لە بێکۆتادا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت